زەیتون وەك چارەسەر لە ئیجازی سوننەتی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم)
ئامادەکردنى: کەریم مەحمود
هەروەها پێغەمبەر خۆیشی دەفەرموێت
( كُلُوا الزَّيْتَ وَأدْهِنُوا بِهِ فَإِنَّهُ مِن شَجَرَةٍ مُبَاركَة) رواه أحمد والترمزي والنسائى وقال الحاكم صحيح الإسناد وافقه الذهبي). واتە: ئێوە لە زەیتی زەیتون بخۆن و خۆتانی پێ چەور بكەن لە بەر ئەوەی لە دارێكی پیرۆزەوەیە, یان دەفەرموێت: : ( ائتدموا بالزيت وأدهنوا به فإنه من شجرة مباركة) . رواه أبن ماجة والحاكم وصححه زعبدالرزاق في المنصف. واتە: ئێوە لە زەیتی زەیتون بخۆن و خۆتانی پێ چەور بكەن لە بەر ئەوەی لە دارێكی پیرۆزەوەیە, هەروەها:
: (كلوا الزيت فإنه مبارك وائتدموا به وادهنوا به فإنه يخرج من شجرة مباركة). (حديث الحسن رواه الدارمي).
واتە: ئێوە ئەو زەیتی زەیتونە بخۆن لە بەر ئەوەی پیرۆزەو بیكەن بە پێخۆرو خۆتانی پێچەور بكەن واتە بیدەن لە پێستتان لە بەر ئەوەی لە دارێكی پیرۆزەوەیە.
بریتی لە رووەكێكی سەوز ناوە زانستیەكەی ( أولیا یوروپیا) (Olea europaea) زیاتر لە (800 ملیۆن) داری زەیتون لە جیهاندا هەیە كە (98%) ی ئەم دارانە دەكەوێتە ناوچەی دەریای ناوەراستەوە گوڵەكانی سپی و زەردن و هەر بە سەوزی بەرەكانی كۆدەكرێتەوە پێش پێگەیشتن یاخود وازی لێدەهێنرێ لە سەر ڕووەكەكە هەتاكو پێدەگاو دەگۆڕێ بۆ رەنگی (وەنەوشەیی) پاشان دەبێتە رەش چاكترین جۆرەكانی زەیتی زەیتون بریتین لە تونس و سوریا.
زەیتون لە رووی شیكاریی كیمیاییەوە: (67%) ی پێكهاتوە لە ئاو و(23%) ی بریتیە لە چەوری و (5%) پرۆتینە و (3%) كاربۆهیدرات و (1%)ی بریتیە لە خوێ ی كانزاكانی وەك: كالیسیۆم و ئاسن و پۆتاسیۆم و صۆدیۆم و مەگنیسیۆم و فسفۆرو مس و گۆگرد, هەروەها ڤیتامینەكانی ( A . B. C. D . E) ی تێدایە بەرێژەی جیاواز, زەیتی زەیتون ( Olive Oil) لە گلیسریدات و ترشەڵۆكی چەوریی نا تێر پێكهاتوە كە خاوەنی یەك بۆندی كاربۆنی ناتێرە لە گەردیلەی سێیەمی كاربۆن (بۆیە پێی دەوترێت: Omega3) ئەمە وای لێدەكات توانای بۆ ئۆكسان زۆر كەمبێت و دەبێتە هۆی پاراستنی زەیتەكە لە تێكچوون خراپبوون بە رێژەیەكی زۆر بریتیە لە ترشە چەوری ئۆلیك ( Oleic Acid) و لانۆلیك ( Lanolic) كە نزیكەی (83%) ی رۆنی زەیتون پێكدەهێنێت, هەروەها چەندین ماددەی تر.
لێرەوە بۆمان دەردەكەوێت كە زەیتی زەیتون خۆراكێكی تەواوە و هەموو پێكهاتە سەرەكیەكانی تێدایە بۆیە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێت: وەك پێخۆر بەكاری بهێنن بە تایبەتیش سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە هەردوو كالیسیۆم ڤیتامین (D) بۆ ئەو كەسانەی كە ئێسك دروست دەكەن وەك: منداڵ و ئافرەتی دوو گیانیش دیارە ڤیتاكینی (D) فاكتەرێكی سەرەكیە بۆ نیشتنی كالیسیۆم لە ئێسكدا و كاتێك دەچێتە ناو لەشەوە لە جگەردا دەگۆرێت بۆ (Hydroxy vit. D) پاشان لە گورچیلەكاندا دەگۆڕێت بۆ ( Dihydroxy 1.25 vit D) كە ئەمەیان هۆڕمۆنێكەو دژی ئێسكە نەرمەیە (Rickets) چونكە فاكتەرێكی بەهێزی نیشتنی كالیسیۆمە لە ئێسكەكاندا.

تا ساڵی (1986)یش لە ئەوروپاو ئەمریكادا گرنگی نەدەدرا بە زەیتی زەیتون تا ئەوە بوو پزیشك ( د. گراندی) لە ساڵی (1985)دا ئەنجامی توێژینەوەیەكی بڵاوكردوە و تێیدا سەلماندی كە زەیتی زەیتون رێژەی كۆلیستڕۆڵ لە خوێندا دادەبەزێنێت ئیتر لێر بە دواوە گرنگیەكەی دەركەوت و چەندین توێژینەوەی تر ئەنجامدراو بە تەواوەتی پیرۆزیی ئەم دارە و زەیتەكەی دەركەوت, ئەگەر زەیتی زەیتون بە بەردەوامی بەكاربهێنرێت لە ناو خۆراكدا كە چەوریەكی ناتێرە ئەوا لەش تەنها ئەم بەكاردەهێنێت و رێگر دەبێت لە بەكارهێنانی چەوریە تێرەكان لە لەشدا ( بە تایبەتی چەوری حەیوانی) و نایەڵێت رێژەیان لە خوێندا بەرزبێتەوەو ئەو كاتە لەش یان دەیكاتە دەرەوە یان دەنیشێت لە ژێر پێستدا ئەم كردارە رۆڵێكی سەرەكی هەیە لە پاراستنی مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشی و رەقبونی خوێنبەرەكان ( تصلب الشرایین Atherosclerosis) بە هۆی تاقیكردنەوەیەكی زانستیەوە دەتوانرێت بزانرێت ئایا رەقبوونی خوێنبەرەكان هەیە یان نا,
ئەویش بە پێوانی رێژەی هەردوو ( Apolipo Protein A) و (Apolipo Protein B) ئەگەر جۆری (A) زیاتر بێت لە جۆری (B) ئەوە مانای ئەوەیە كە رەقبوونی خوێنبەرەكان هەیە, بەڵام بینراوە لەوانەی بە بەردەوامی زەیتی زەیتون بەكاردێنن هەمیشە جۆر (B) زیاترە بە جۆری (A) كە مانای ئەوەیە رەقبوونی خوێنبەرەكانیان نیە.ئەو خواردنانەی بە هۆی پێشكەوتنی پیشەسازییەوە پەیدابوون زیانی گەورە بە لەش دەگەیەنێن بە تایبەتی خواردنە ئەمریكیەكان یان خواردنە خێراكان ( Fast Foods) وەك هەمبەرگرو پیتزاو كنتاكی و ….. هتد ئەمانە هۆكاری سەرەكی زیادبوونی رێژەی نەخۆشیەكانە لەم سەردەمەدا بە تایبەتی نەخۆشیە شێرپەنجەیەكان و رەقبوونی خوێنبەرەكان كە دەبێتە هۆی دروست بوونی نەخۆشیەكانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نۆرەكانی دڵ و مێشك ئەویش لە بەر ئەوەی چەوریە تێرەكان بەكاردێت لە ئامادەكردنی ئەم خواردنانەدا, بەڵام بەكارهێنانی چەوری ناتێری وەك زەیتی زەیتون كە ترشە چەوری ناتێری جووت كارلێك لە خۆ دەگرێت و ئەمە جیای دەكاتەوە لە چەوریەكانی تر, دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بەرچاوی رێژەی توشبووان بەم نەخۆشیانە و دەیانپارێزێت , كەواتە پارێزەرێكی كاریگەرە دژی نەخۆشیەكانی سەردەم.
سەرچاوە: محمد و رێبازى ژیان بەرگى پێنجەم
زەیتون وەك چارەسەر لە ئیجازی سوننەتی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم)
Reviewed by سهردێر
on
02 أكتوبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: