ئافرەت جیاوازە لە پیاو كاتی نوێژ كردن لە پێنج شتدا:
1- هەرچی نێرینە بێ سوننەتە دوور بخاتەوە هەردوو ئانیشكەكانی لە هەردوو تەنیشتەكانی.
2- سكی خۆی بەرزبكاتەوە لە هەردوو رانەكانی, هەروەها ئەژنۆیەكانی بە قەد یەك بست لێك دوور بخاتەوە لە كاتی روكوع و سوجدە وەها دەكاكاتێ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) نوێژی دەكردو سوجدەی دەبرد دەستەكانی ئەوەندە لە تەنیشتەكانی دوور دەخستەوە تا سپیایی بن هەنگڵی دەر دەكەوت.
( وَعَنْ أَنَسٍ (رضى الله عنه) قالَ النَّبِيُّ (صلى الله عليه وسلم) إِعْتَدِلُوا فِي السُّجُودِ وَلاَ يَنْبَسِطْ أَحَدُكُمْ ذِرَاعَيْهِ إِنْبِساطَ الْكَلْبِ ) رواه الشيخان. پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: خۆتان راست بكەن لە سوجدەدا, وەك سەگ باسكتان دامەنێنە سەر زەمین.

3- پیاو بە دەنگ بخوێنێ لەو كاتەی بە دەنگ هەڵێنان نوێژیان تێدا دەكرێ: كە باسمان كردن لە فەسڵی رابردوودا.
4- كاتێ پیاو شتێكی لێ روو دەدات لە ناو نوێژدا: وەك ئاگاداركردنەوەی ئیمام یان كەسێكی تر سوننەتە بڵێ: (سبحان الله)

( عَنْ سَهْلِ بِن سَعْدٍ (رضى الله عنه) عَنِ النَّبِىِّ (صلى الله عليه وسلم) مَنْ نَابَهُ شَىْءٌ فِى صَلاَتِهِ فَلْيُسَبِّحْ وَإِنَّما التَّصْفِيقُ لِلنِّسَاءِ) رواه الشيخان. پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: هەركەسێك شتێكی لێ رودا لە ناو نوێژدا ئەگەر پیاو بوو, با بڵێ (سبحان الله), بەڵام با ئافرەت چەپڵە لێ بدا واتە: بەرە دەستی راستەی لە پشتە دەستی چەپەی بدات.
5- عەوڕەتی نیرَینە هەرچەندە مناڵیش بێ نێوان ناوك و ئەژنۆیەتی ( عَنْ جَابِرٍ (رضى الله عنه) قَالَ النَّبِيُّ (صلى الله عليه وسلم) إِذا كَانَ الثَّوْبُ وَاسِعاً فَالْتَعْفْ بِهِ ــ يَعْنِى فِى الفصَّلاَةِ ـــ وَإِنْ كَانَ ضَيِّقَاً فَاتَّزِرْ بِهِ) رواه الشيخان. پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: ئەگەر جلەكەت بەرین بوو, خۆتی لە ناو بپێچە وە ئەگەر تەسك بوو, وەك پەشتەماڵ لای خوارەوەی پێ دابپۆشە واتە ( بە پەشتەماڵی نێوان ناوك و ئەژنۆ دەگوترێ).
بەڵام ئافرەت واتە: مێ یینە هەرچەند مناڵیش بێ ئەندامەكانی دەلكێنێ بە ئەندامەكانی تری واتە: ئانیشنەكەكانی دەلێكنێ بە تەنیشتەكانیەوە بە روكوع و سوجدەداو سكی دەلكێنێ بە رانەكانیەوە لە كاتی سوجدە دا, چونكە وەها باشتر دادەپۆشرێ: وە لە حەدیسێكی بێ هێزدا هاتوە: پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەلای دوو ئافرەتدا رابرد كە نوێژیان دەكرد فەرمووی: كاتێ سوجدەتان برد نەختێك خۆتان بلكێنن بە زەمین, چونكە لە سوجدەدا ئافرەت وەك پیاو نیە . (رواە ابو داود والبیهقی مرسلا).
هەروەها ئافرەت دەنگی خۆی نزم دەكا ئەگەر پیاوی بێگانە گوێ ی لە دەنگی بوو نەوەك شتێكی بێ شەرعی رووبدا ئەگەر ئافرەت شتێكی لێ روودا لە ناو نوێژدا چەپڵە لێ بدات بەو شێوەی باسمان كرد.
هەموو لاشەی ئافرەت عەوڕەتە تەنها رووخسارو لەپە دەستی لە نوێژدا عەوڕەت نیە خودای گەورە دەفەرمووێ: ( وَلاَ يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلاَّ مَا ظَهَرَ مَنْهَا) واتە: نابێ ئافرەتان جوانی خۆیان بەدەر بخەن جگە لەو شوێنانەی لە كاتی كاركردن بەدەر دەكەون كە تەنها لەپە دەست و رووخسارە واتە: كۆیلەی مێ وەكو پیاوە واتە لە نوێژدا عەوڕەتی نێوان ناوك و ئەژنۆیەتی.
(ئاگاداری) ئەو عەوڕەتەی باسمان كرد عەوڕەتی نوێژ بوو, بەڵام بۆ تەماشاكردنی پیاوی بێگانە رووخسارو دەست و گشت ئەندامەكانی تری ئافرەت عەوڕەتە جیاوازی ئافرەتی ئازادو كۆیلە نیە,

سەرچاوە: متن فتح القریب أمام شافعى سەیر بکەن
ئافرەت جیاوازە لە پیاو كاتی نوێژ كردن لە پێنج شتدا:
Reviewed by سهردێر
on
02 أكتوبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: