ئەو شتانەی نوێژ بەتاڵ دەكەنەوە ( 11)یانزە شتن
1- قسەكردنی بە قەسدی یە, هەرچەندە تەنهالا دوو پیتیش بێ, وەك بڵێ: (نا) یان( با) یان (نەْ ) پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی:
ناگونجێ لە ناو ئەو نوێژەدا قسەی ئادەمیزادان بكرێ, ئەبێ تەنها تەسبیحات و تەكبیرو خوێندنی قورئانی تێدا بكرێ, بەڵام ئەگەر بە دەست خۆی نەبو: وشەیەك یان دوو وشەی لە دەم دەرچوو, یان لە بەر كۆكە یان پێكەنین یان گریان كە دەسەڵاتی بەسەردا نەبێ دوو وشە یان سێ ی بە دە مدا هاتن بە ئەوانە نوێژ بە تاڵا نابێ. ( إِنَّ هَذِهِ الصَّلاَةَ لاَ يصْلُحُ فِيهَا شَيْءٌ مِنْ كَلاَمِ النَّاسِ إِنَّمَا هُوَ التَّسْبِيحُ وَالتَّكْبِيرُ وَقِراءَةُ الْقُرَانِ) …. رواه مسلم.
2- جموجۆڵی زۆرە: بۆ وێنە دوو شاقاو یان دوو جوڵەی تر بە هەر ئەندامێك بێ بەكەم دادەنرێ, بەڵام سێ زۆرەوە نوێژ بە تاڵ دەكەنەوە ئەگەر بە دوای یەكدا
بن ( عَنْ أَبي قَتَادَةْ (رضى الله عنه) كانَ رَسُولُ اللهِ (صلى الله عليه وسلم): يُصَلِّى وَهٌوَ حَامِلٌ أُمَامَةَ بِنْتَ زَيْنَبَ, فَإِذَا سَجَدَ وَضَعَها وَإِذا قامَ حَمَلَهَا) رواه الشيخان. پێغەمبەر( صلی الله علیه وسلم) لەو كاتەی نوێژی دەكرد, كیژۆڵەیەكی كە ناوی (ئومامە) بوو هەڵدەگرت جا كاتێ سوجدەی دەبرد دایدەنا كە هەڵدەستاوە هەڵدەگرتەوە مەبەست ئەوەیە ئەو جوڵەیەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كەم بوو, چونكە بە دوای یەكدا نەكراوە.
3- بێ دەست نوێژ بوونە: : ( عَنْ عَلِىَّ بِن طَلقٍ (رضى الله عنه) قالَ النَّبِيُّ ( صلى الله عليه وسلم) إِذا فَسَا أَحَدُكُمْ فِي الصَّلاَةِ فَلْيَنصَرِفْ وَلْيَتَوَضَأْ وَلْيُعِدِ الصَّلاَةَ) رواه اصحاب السنن.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: كاتێ یەكێكتان لە ناو نوێژدا بایەكی لێ دەرچوو با بڕوات دەست نوێژ بشواتەوەو نوێژەكەش دووبارە بكاتەوە.
4- پەیدابوونی پیسیە لە جلەكانی یان ئەندامەكانی خودای گەورە فەرمویەتی:

( وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ) جلوبةرطى خؤت ثاك بكةوة. ( وَ عَنْ عَائِشَةَ (رضى اللهُ عنها) قالَ النَّبِيُّ ( صلى الله عليه وسلم) لاِإِمَرَأَةٍ : فَاغْسِلِي عَنْكِ الدَّمَ وَصَلِّى) رواه الشيخان.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: ئەو خوێنەی پڕژاوەتە جلو بەرگت بیشۆرەوەو نوێژ بكە.
5- دەركەوتنی عەورەتە: جا ئەگەر زوو دایپۆشێتەوە نوێژی بە تاڵا نابێ.
ئاگاداری: ئەگەر پیاو یان ئافرەت هیچیان دەست نەكەوت عەورەتی خۆیان پێ دابپۆشن واجبە نوێژەكەیان بكەن و دووبارە كردنەوە ناوێ.
شەشەم: گۆڕینی نیەتە: ئەم نوێژەیە بۆ نوێژێكی تر واتە: ئەو نوێژەی نیەتی لە ناو گۆریوە لەگەڵ ئەو نوێژەی نیەتی بۆ هێناوە هەردووكیان بە تاڵ دەبن, چونكە هەردووكیان ناتەواون.
حەوتەم: لادانە لە ئاستی قیبلە جا ئەگەر ماوەكە كەم بوو زوو گەڕایەوە لای قیبلە ئەوە نوێژەكەی بە تاڵ نابێ, بەڵام ئەگەر ماوەكە زۆر بوو نوێژەكەی بە تاڵ دەبێ.
هەشتەم: خواردنە بە قەسدی هەرچەندە كەمیش بێت .
نۆیەم: خواردنەوەیە بە قەسدی هەرچەندە كەمیش بێ ئینجا بزانە: ئەگەر شتێكی شیرینی خوارد ئینجا لە ناو نوێژدا شیرینیەكەی قوتدا نوێژەكەی بە تاڵ دەبێ, چونكە ئەوانە زۆر دژایەتیان لەگەڵ نوێژدا هەیە.
دەیەم: پێكەنینی بە دەنگە چونكە پیتی لەگەڵ دەردەچێ و دەبێتە قسەكردن, وەك گوتمان.
11- كافربوونە: چونكە كافریش دژی خودا پەرستی یە.
پاشكۆ:
1- رابردن حەرامە لە پێش كەسێك كە نوێژ دەكاو سنوری بۆ خۆی داناوە, بەڵام نوێژەكەی بە تاڵ نابێتەوە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی:

( لأَنْ يَقِفَ أَحَدُكُمْ مِأَةَ عَامٍ خَيْرٌ لَهُ مِنْ أَنْ يَمٌرَّ بَيْنَ يَدِى أَخِيِهِ وَهُوَ يًُصَلِّى) رواه الترمزي
هەر یەكێك لە ئێوە سەد ساڵ بوەستێ باشترە, نەوەك بە پێش برای خۆی دا راببرێ كاتێ نوێژ دەكا.
2- ئاوڕدانەوە مەكروهە: بەڵام نوێژ بە تاڵ ناكا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی:

: (لاَيَزالُ اللهُ مُقْبِلاً عَلَى الْعَبْدِ وَهُوَ فِي صَلاَتِهِ مالَمْ يَلْتَفِتَ إِنْصَرِفَ عَنْهُ) رواه النسائي .
بەردەوام خودای گەورە رووی لە بەندەی خۆیەتی لە كاتی نوێژكردنی, بەڵام كە ئاوڕی دایەوە لە ناو نوێژدا خودا وازی لێ دەهێنێ.
3- پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی:( لاَ صَلاَةَ بِحَضْرَةِ الطَّعَامِ وَلاَ هُوَ يُدافِعُهُ الأَخْبِثَانِ) رواه مسلم.

نوێژكردن مەكروهە كاتێك خواردن ئامادە دەبێ بۆ كەسێك برسی بێ یان كاتێ میزی بێ یان پیساییەكەی تر .
4- سوننەتە كە دەچێتە مزگەوت بڵێ: ( أللهُمَ صَلِّ عَڵی مُحَمَّدٍ رَبِّ اغْفِر لِی ژُنُوبِی ۆافْتَحْ أَبْوابِ رَحْمَتِكَ) رواه الترمزی.
ئینجا ( بسم الله) بكات و قاچی راستەی لە پێشدا بباتە ژوورەوە, هەروەهاپێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: ( إذا دَخَلَ أحَدُكُمْ الْمَسْجِدَ فَلاَ يَجْلِسْ حَتَّى يُصَلَّى رَكَعَتَيْنِ) رواه الشيخان.كاتێ یەكێك لە ئێوە چووە بۆ مزگەوت با دانەنیشێ تا دوو ڕكات نوێژ نەكا بەم دوو ڕەكعەتە دە گوترێ (تحیە المسجد) ئینجا كە لە مزگەوت هاتە دەرەوە قاچی چەپەی لە پێشان دەباتە دەرەوە دەڵێ:: ( أَللهُمَ صَلِّ وَسَلَّمْ عَلَى مُحَمَّدٍ رَبِّ اغْفِر لِى ذُنُوبِى وَافْتَح أبوابَ فَضْلِكَ) رواه الترمزي عن فاطمة (رضى الله عنها)

بۆ زانیارى زیاتر کتێبى رۆژى پرشنگدار بخوێنەوە
ئەو شتانەی نوێژ بەتاڵ دەكەنەوە ( 11)یانزە شتن
Reviewed by سهردێر
on
02 أكتوبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: