news

ژمارەی ناوەکانی پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بێت) لە قورئان و سونەت و کتێبە ئاسمانیەکان

ژمارەی ناوەکانی پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بێت) لە قورئان و سونەت و کتێبە ئاسمانیەکان

پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بیت) ناوی زۆرە هەندێک گەیاندوویەتی هەتا 300 ناو.هەندێ لەو ناوانە لە قورئاندا هاتوون، وەک (الشاهد،شایەتیدەر-المبشر،مژدەدەر-النذیر،ترسێنەر-المبین،دیار-الداعی،بانگێشتکەر بۆ لای خوا-السراج المنیر،چرای درەوشاوە-المذکر،بیرخەرەوە-الرحمە،بەزەی-النعمە،نیعمەت-الهادی،ڕێنموویکەر-الامین،دەستپاک ....هتد).

ئەوەش کە لە قورئان و سوونەت دا هاتووە،بریتیە لە ( ئەحمەد و موحەمەد).
ئەوەی کە لە سوونەتدا هاتووە وەک: ( الماحی، سڕڕەوە-الحاشر،باهاتنی ئەو حاشر نزیک بۆوە-العاقب،دوابەدوای پێغەمبەران هاتووە-المقفی،شوێن پەیڕەوی پێغەمبەیانی پێش خۆی کەوتووە(ڕێگەی ئەکخوا پەرستی)- نبی الرحمە،پێغەمبەری بەزەی و خێروفەڕ-نبی التوبە،خوای گەورە دەرگای تەوبەی پێوە کردۆتەوە-المتوکل،پشبەستوو بە خوای خۆی هەمیشە-...هتد).

لەناوە بەناوبانگەکانیشی: (الموختار،هەڵبژێرراو-المصطفی،پوختەکراو-الشفیع،داواکەری شەفاعەت-المشفع ،شەفاعەتی وەردەگیرێت-الصادق،ڕاستگۆ-المصدوق،بڕوا پێکراو).

هەروەها لە تەوراتدا ناوی هاتووە بە (الضحاک القتا'ل ) هەروەها ئیبن عبباس ڕەحمەتی خوای لێ بیت باسی ئەکات،ئیبن تەییمە..ئیبن قییم و ئیبن ئەثیریش ڕەحمەتی خوایان لێ بێت باسیان لێوە کردووە).

ئەم دوو ناوەش لێک جیا ناکرێنەوە و دوو ناوی پێچەوانەن بەڵام هەریەکەیان بۆ مەبەستێک، (الضحاک) بەمانای ڕووخۆش و دەمبەپێکەنین کە بۆ موسوڵمانانە، (القتال) واتە کوژەر و پشتشکێنی دوژمنانی خوایە، هەندێک لە مێژوونوسانی ئیسلام ئەڵێن پێغەمبەری خوا (دروودی خوای لەسەر بێت) زیاتر بەم پێنج ناوەی دا دەناسرێتەوە
وەک لە فەرموودەیەکی صحیح دا ئەفەرمێت (أنا محمد ،وأنا أحمد وأنا الماحی الذی یمحی بی الکفر ،و‌‌أنا الحاشرالذی یحشر الناس علی عقبی ، وأنا العاقب ، والعاقب الذی لیس بعدة نبی) (متفق علیە ، واللفظ المسلم) 
واتە من موحەمەدم ، ومن ئەحمەدم ،و من (الماحی)م کە وابێ باوەڕیم پێ دەکوژێتەوە، و من(الحاشر)م کە 
خەڵکی بە شوێنمدا حەشردەکرێن و ومن(العاقب)م و(العاقب)یش ئەو پێغەمبەرەیە کە هیچ پێغەمبەری تری بەدوادا نایەت.

وە ابی موسی الاشعری گێڕاویتەوەلە پێغەمبەری خواوە(دروودی خوای لەسەر بێت) : (کان رسول اللە صلی اللە علیە وسلم یسمی لنا نفسە فقال: انا محمد ، واحمد ، وامقفی ، والحاشر ، ونبی التوبە ، ونبی الرحمە) (مسلم)

واتە: پێغەمبەری خوا ناوی خۆی ئەبرد و ئەتوت من موحەمەدم ،و ئەحمەدم ، ومقفیم ، وحشرم ، وە پێغەمبەری تەوبەم ، وە پێغەمبەری بەزەیم.
ژمارەی ناوەکانی پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بێت) لە قورئان و سونەت و کتێبە ئاسمانیەکان Reviewed by سه‌ردێر on 28 سبتمبر Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by بلۆگی ئاینی © 2015 - 2020
Powered By WordPress24x7

پەیوەندی کردن به‌ ئیمه‌یل

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.