news

ژیان و ئامۆژگاری یه‌کانی (حه‌سه‌نی به‌سری)(حسن بصری) خودای لێ ڕازیبێت)

ئیمامی ئە بو حەنیفەی نوعمان دە فەرموێت: ژیان و سە رگوزشتە ی پیاو چاكان لای ئێمە خۆشەویستترە لە زانستە شەرعی یەكان,چونكە زانستی شەرعی و لێكۆڵینەوە لە زانست بە بێ‌ زیكرو ئامۆژگاری یەك كە دڵەكان نە رم بكات
وە بە بێ‌ بیر خستنەوەیە ك كە گوێ‌ ی بۆشل كرێت دڵ والێ‌ دە كات تەنها داوای زانست بكات نەك كردەوە, ئەوكاتە كردوە نا مێنێت و دڵ وەك بەرد ڕەق دە بێت.مسوڵمانان لە بەرئەوە زۆر پێویستمان بە زانینی چۆنێتی ژیان وڕە وشت و ئامۆژگاری و كرداری پیاو چاكان هە یە.,ئەو گەورەو سە رداری شوێنكەوتوان(تابیعین) بووە,یەكێكەكە لە چاكترینی كە س لە دوای هاوەڵە بەڕێزەكان ,هە رچەندە پێغەمبەری(صلی الله علیە وسلم) نە بینیبوو,بە ڵام لە هۆشیاری و پاكی وژیری و لە خوداترسان و دنیا نەویستی لە هاوەڵە بەڕێزەكان دە چوو هاوشێوە ی ئەوان بوو,وە ك عە لی كوڕی زە ید دە یفەرموو:ئە گە ر ئەو پیاوە لە سەردەمی هاوە ڵاندابوایە ئەوادە یانكردە پێشە نگی خۆیان و هە رگیز پێشی نە دە كەوتن.
ژیان و لە دایك بوون:
ناوی حە سەنی كوڕی یەسار)سەرچاوە مێژوویە كان دەڵێن (حەسەن كوڕی ئە بی حەسەنی یەسارە),بەڕەگەز عێراقیە,باوكی دانیشتووی (میسان) بووە لەپێش ئیسلام دا باوكی بە (فەیروز)ناوبراوە,دواتر باوكی كۆیلەو بە ندەیەك بووە لە بە ندە كانی (میسان)لای پیاوێك لە بەنی نە جاڕلە (ئەنصار)كە ناوی (جمیلی كوڕی قوتبە)بووە.پاشان ئازاد كراوەو چووەتە مەدینە.لە وێ‌ باوكی بووە خزمە تگوزاری هاوە ڵ یان سە حابی بە ڕێز(زەیدی كوڕی سابتی ئەنصاری) كە نووسەری وەحی پێغەمبەر(صلی اللە علیەوسلم بووە.مێژوونوسان دەڵێن دا یكیشی هەر لەبەندەكانی (میسان) بووە.كە ناوی(خەیرە) بووە,كە خزمەتگوزاری دایكی ئیمانداران(ئوم سەلەمەی مە خزومی)خێزانی پێغەمبەر بووە ,
زە هەبی ڕوونی دە كاتەوە كە لە پاش ئازادبوونیان و نیشتە جێ‌ بوونیان لە مە دینە لە سە ردەمی خە لافە تی ئیمام(عومەرخوای لێ‌ ڕازی بێت,(یەسار) واتە باوكی حە سەن (خە یرە)ی خواستووە.لە شاری مە دینە لە ماڵی دایكی ئیمانداران(هیندی كچی سوهەیل) ناسراوبە (ئوم سە لەمە)حەسەن لە دایك بووە.
زە هەبی دە ڵێت: حە سەن بە(ئە بوسەعیدو ئە بو عبداللە) ناسراوە. وە نازناوی (شێخی ئیسلامی) لێ‌ نراوە.هەروەك لە پاش چوونی بۆ (بەسرە) پێشی وتراوە (پێشەوای ئە هلی بەسرە).(ئەیوبی سە ختیانی )دەڵێت: حە سەن باڵالا بەرزبوو, جە ستە ی بە هێزو ڕووخساری گەشاوەبوو سیمای جوان و بە شكۆبوو.
شێخ حەسەن هاوڕێ‌ و هاوتەمەن و هاو چەرخی (محمدإبن سیرین) بووە,هە ردووكیان لە بەناوبانگ ترینی ئەوانەن لە قوتابخانەی بە سرە دەرچون لە سەردەمی ئەمەوی یە كاندا.وەهە ردوكیان باوكییان كارگوزاربوون,(ئیبن سیرین)ی باوكی محمد,خزمەتگوزاری (ئەنەسی كوڕی مالیك) بووە.لەو هاوە ڵە بەڕێزەوە فێری فە رمودە بووە,(حە سە ن و محمد) هە ردوكیان كەسایەتی یە كی دیاری (بەسرە) بوون وە هاوڕێ‌ی یە كتربوون.
(شێخ حەسەن) لە سەردەمی خەلافەتی ئیمانداران (عومەری كوڕی خە تتاب ) خوالێ‌ی ڕازیبێت ,بە (دووسال)پێش كۆتای خە لافە تی لە دایك بووە لە ساڵی (21) (بیست ویە كی كۆچی).ئەم منداڵە زۆر جوان و ڕووخۆش بوو,بە پێ‌ی بۆچونێك (ئوم سە لە مە ناوی لێ‌ ناوە,وە بۆچونێكی تر هە یە كە( حەزرەنتی عومەر) (ڕەزای خودای لە سەربێت)
ناوی لێ‌ ناوە. وەدوعای بۆكردوە پاش ئەوەی دایكی بردبووی بۆلای فەرمووی:خوایە شارەزاو تێگە شتوی كە لەئاینداو لای خە ڵك خۆشەویستی بكە.ئەو لە یە كێك لە ماڵە كان و ژوری یە كێك لە خێزانەكانی پێغەمبەرد(صلی الله علیە وسلم)گەورە بوو گە شە ی كرد, جارێك لە برساندا دە گریا و (خە یرە)ی دایكی لە ماڵ دە رچوبوو(ئوم سە لەمە)لە گە ڵ ئەوە ی شیری تێدانەبوو,ویستی خوا وابوو شیری لێ‌بێت بۆ(حە سەن) شیری تێدا هاتوەوخواردویەتی,ئەو لە سەردە ستی هاوەڵە بە ڕێزەكان لە مزگەوتی پێغەمبەردا(صلی الله علیە وسلم) پێ‌گە یشت.زۆر لە هاوە ڵە بە ڕێزە كانی بینی وە بە ڵام زیاتر هۆگرو ئالودە بوو بە ئەمیری ئیمانداران(عە لی كوڕی ئە بی تالیب)خوای لێ‌ ِازی بێت. بۆخۆی دە فە رموێت زیاد لە (70) حە فتا لەوپیاو چاكانەم بینیوەو ناسیوە كە لە جە نگی(بە در)دا بە شداربوون ,وە بە خزمەت (سەدو سی) هاوەڵ گە یشتوە , وە قورئانی پیرۆزی لە سە ردە می خە لیفە (عوسمانی كوڕی عە ففان)ڕە زای خودای لێ‌بێت لە بەركردوە,وە (قورئان) یشی كۆكردۆتەوە, (حومەیدی) دە فەرموێت حە سەن (دوو)جار حە جی كردوە حە جێك لە سەرەتای تەمەنی و حە جێك لە دوادوای تەمەنی دا.
كاتێ تەمەنی (چواردە)ساڵ بوو لە گە ڵ دایك و باوی دا گواستیانەوە بۆ بە سرە كە تازە بنیات دەنرا,ئەو وابە ستەی مزگەوت بوو لە كۆڕی (عبداللە ی كوڕی عباس ) دادە نیشت,تە فسیرو فە رمودەو خوێندنەوەكانی لەو وەردە گرت و فێر دە بوو, لەوێ‌ لە گە ڵ خێزانەكە ی نیشتە جێ‌ بوو نازناوی (بەسرە)ی لێ‌ نراولە ناو خە ڵكی بە (حەسەنی بەسری) ناسرا, (تاج دین الكلابازی) ئیمام حەسەنی بە یە كێك لە پەیڕەوانی (ئەهلی تەصەوف) داناوە,هەموو مێژوو نوسانی (تەصەوف) ئیمامیان بە تەنیا جیا كردۆتەوە و بە گەورە هە ڵبژێردراویان داناوە,لە پەیڕەو كەرانی ئەم ڕێبازە.
كاتی سەردەم وتەمەنی ئەم پێشەوایە هاوكاتە لە گە ڵ كاتی زۆر پێشەوادا لەوانە جگەلە سەردەمی خە لیفەو هاوەڵە بە ڕێزەكان , لە سەردەمی لە دایك بوونی (عومەری كوڕی عەبدول عەزیز) دا تەمەنی نزیكەی چل ساڵ بووەوە لە سەردەمی (ئیمام ئەبوحە نیفەو )دا نزیكەی شە ست ساڵ بووە وە لە سەردەمی لە دایك بوونی (ئیمام مالیك )حە فتاودووساڵ بووە ,وەلەسەردەمی دا زۆرزانای ترژیاوە,وە نوسراوی بۆعومەری كوڕی عبدالعزیز) نوسیوە لە كاتی بوون بە ئەمیری كە زیاد لە بیست ئامۆژگاری كردوە.
كەرامات:
ئەم پێشەوایە خاوەنی چە ندین كەراماتە لەوانە كە لە سەر چاوەی باوەڕ پێكراوەوە هێنراوە:
1ـ (مە تەر ئەلوراق) دە ڵێت: كەحە سەنی بەسری دەركەوت وهات هە روەك خۆی لە دواڕۆژدا بێت,هە واڵی دەدا بەوەی كەڕودەدات.
2ـ شێخ حەسەن یە كێك بوولەوانەی كە هەر (پێنج) ڕكات نوێژەكە ی لە مەككە ئەنجام داوە,لەكاتێكدا دانیشتووی بە سرە بووە.ئەوەش بە هۆی وێك هاتنەوە ی زەوی بۆی.
3ـ (ئیمام المناوی) لە شەرحی وەفاتیدا دە ڵێت: زۆر لە پیاو چاكان لەشەوی وەفاتیدا بینیویانە,دە رگاكانی ئاسمان كراونەتەوەبانگ كارێك بانگی دە كرد,واحە سەن گەڕایەوە بۆلای خودا خوداش لەو ڕازییە.
كارتێ‌ كردن:
شێخ حە سەن فە رمویەتی قسە ی چوار كەس زۆر كاری تێ‌كردم و تامردن لە بیرم ناچن:دوو لەو قسانە
1ـ دەفەرموێت ڕۆژیك پیاوێكی بێ‌ئابڕوم گرت وتم بە سە تاكەی؟وتی یاشێخ كتێب بۆ ئاخری هە ڵدە گیرێتەوە خوادەزانی ئاخری من و تۆچۆن دە بێت.
2ـ دە فەرموێت پیاوێكی سەرخۆشم بینی لەناوقوڕدا دە كەوت و هە ڵ دەستایەوە,ووتم قاچت توند بگرە بانەكەوی؟خێسەیەكی كردو ووتی تۆ ئاگات لە خۆت بێت نەكەویت,ووتی من بكەوم قوڕاوی دە بم و خۆم دە شۆم,بە ڵام كەوتنی تۆزەرەر بەزۆر كە س دە گەیەنێت.
( هەندێك لە بۆچونی زانایان لەسەرباسی كە سایەتی شێخ حەسەن)
ـ زۆر لەوكێشەو گرفتانە ی كە زانایان ڕای جیاوازیان لەسەرهە بوو دەگەڕانەوە بۆلای شێخ حەسەن,كاتێك پرسیار لە ئەنەسی كوڕی مالیك دەكەن,بەڵام ئەنەس دەفەرموێت:وەڵامی ئەو پرسیارە لە حەسەن وەربگرن,چونكە ئێمە بیستومانە لە بیرمان چۆتەوە بە لام حە سەن بیستویەتی و لە بیری ماوە.
ـ عیماد دە ڵێت بە (یونسی كوڕی عوبەیدیان) ووت:كە سێك دەناسیت وەك حەسەن كاربكات؟لەوەڵامدا فەرمووی:وەڵلای كە سێك ناناسم قسەبەك بكات وەك قسەكانی ئەو,ئیترچۆن كرداریان وەك كرداری ئەو دەبێت.
ـ (حافز زەهەبی) دەڵَێت:گەورەی سەردەمی خۆی بووە لە زانست و كردەوەدا.
ـ (قەتادە) دە ڵێت كەسم نەدیوە وەك حەسەن ڕاو بۆچونی لەڕاو بۆچونی (عومەری كوڕی خەتتاب) بچێت. ئەڵێت: زانستی حەسەنم لە گەڵ زانستی هەریەكێك لە زانایان بەراوردكردبێت,ئیلا زانسی حەسەن زیاترو چاكتربووە.
ـ (یەزیدی كوڕی حوشب)دەڵێت:كەسم نەدیوەوەك و (حەسەنی بەسری) و (عومەری كوڕی عەبدول عزیز)لە خوا بترسن هەروەكو تەنها ئاگر بۆ ئەوان دروست كرابێت.
ـ(ئە بودەردە )دەڵێت: كە سم نەدیوە بە قەد(حە سەن)لەهاووەڵانی پێغەمبەر بچێت (صلی الله علیە وسلم).
ـ(حمزە الاعمی) دەڵێت:زۆرجارسەردانی حەسەنم دەكرد لە ماڵەكە ی خۆیدا دەمبینی دەگریا,هەندێك جار كە دەچوم لە نوێژدا گوێم لە هە نسك و گریانی دەبوو,زۆر بە كوڵ دەگریا,ڕۆژێك پێم وت:تۆزۆر دەگریت,ووتی كوڕم بڕوادار چی كردوە ئەگەر نەگریەت؟ئەی كوڕی خۆم گریان داواكاری ڕەحمەتەوە فێری سۆزو بەزەیت دەكات ئە گەر دەتوانیبت بە درێژای تەمەنت بگری ئینجا فەرمووی ئەوەمان زانیوەو پێمان گەیشتوە هەركەس لە ترسی خوا بگریەت خواگەردنی لە ئاگر ئازاد دەكات پێش كەوتنی دڵۆپە فرمێسكەكانی.كامەیان چاكەیە؟ئێمە پێ‌ دەكەنین و ناشزانین دە بینی خوای گەورە زۆر لە كردەوەكانمانی قبوڵ نەكردوە.
ـ زۆر جار لە نوێژدا لە ئایەتی(إیاك نعبد وإیاك نستعین) دە گریا,دە یفەرموو دە ڵێم تۆدە پەرستم درۆدەكەم دەڵێم پشت بەتۆدە بەستم وداوای یارمەتی لە تۆدە كە م درۆدەكەم.
ـ (حە كیمی كوڕی جە عفەر)دە ڵێت: بڵێن بزانن كێ‌ حە سەنی دیوە؟ بە ڕاستی ئە گەر حە سەنتان دیتبا دە تگوت خەمی هە رچی دروست كراوە لە سەریەتی لە زۆری ئەو هەموو هەنسك و فرمێسكانەی.
(كەمێك لە وتەو ئامۆژگاری یەكانی (شیخ حسن بصری)
ئە گەر تەواوی ووتە شیرین و ئامۆژگاری یە كانی بنووسین بە چەندین كتێب تەواو نابێت,ئەمە تەنها بۆناساندنی وتەكانی یەتی بە خوێنەران.
ـ وەڵڵای حە فتا كەس لە بە شدجاربوانی (بەدر) م بینیوە,ئە گەر ئێوە ئەوانتان دیتبا دە تانگوت:ئەوانە بێ‌ دراو نەدارن!..ئەگەر ئەوانیش لە چاكترینی ئێوەیان دیتبایە دەیانگوت:ئەوانە بێ‌چاكەن وهیچیان پێ‌نی یەو هیچ بە شێكیان نی یە,وەئەگە ر لە خراپە كانی ئێوەشیان دیتبا دە یانگوت:ئەوانە هیچ باوەڕیان بەڕۆژی دوایی نی یە.
ـ قەومێكم ناسیوە لە ماڵەكەیاندا لە یەك دەست جل زیاتریان نەبووە,هەرگیز لەماڵی خۆیاندا فەرمانیان بە دروست كردنی خواردن نەكردووە,هیچیان لە ژێر خۆیاندا ڕانەخستووە.
ـ دەفەرموێت: لە گە ڵ نە فسم دا خە ریك بووم تاوای لێ‌ بكە م حە زی لە بە هە شت بێت توانیم وای لێ‌ بكەم.وە هەوڵم دا تاحە زی لە ڕزگاربون بێت لە ناو ئاگر توانیم وای لێ‌ بكەم.وە هەوڵم دا نە فسم لیە ناو خە ڵكی دا سە لامەت دەربچێت و خەڵكی ڕازی بكەم بە ڵام ئەوەم بۆنەكرا .خە ڵكی كە لە بەدیهێنەرو ڕۆزی دەریان ڕازی نین چۆن لە دروستكراوانی وەك وخۆیان ڕازی دەبن.ئەم وتانە ش لە ئەنجامی ئەوە ووتی كە كۆمە ڵێك هە بوون لە مە جلیسە كان دادەنیشتن تا ڕە خنەو كەم و كوڕی لێ‌ بگرن.
دە فەرموێت: ئەی نەوە ی ئادەم ئە گە رپیاوێكت دی پێش بڕكێ‌ی دنیای لە گەڵ كردی تۆ پێش بڕكێ‌ی قیامەتی لە گە ڵ بكە.
ـ من كە سانێكم دیوە دنیا لە لایان لە خۆڵ كەمتر بووە,وە كە سانێكیشكم دیوە كە ئێواران لیە هەریەكێكیان هاتووە تەنها بەشی ئەو ژەمەیان بووە!وە ئەیان ووت هەمووی نانێمە ناوسكم,بەڵكو هەندێكی لێ‌ دە بە خشم بۆخوای (عزوجل) وەلەو بەسە ژەمە هەندێكیشی دە بەخشی لە كاتێكدا بۆ خۆی پێ‌ی موحتاج تر بوولەوەی كە پێ‌ی دە بەخشی.
ـ بەجەستەت دۆستایەتی دونیا بكە,بەدڵت لێ‌ی دور بكەوەرەوە,تانەچیتە ڕیزی دونیا ویستان,پشت لە دونیا بكەو خۆتی لێ‌ بپارێزە چونكە پیاو چاكان بەو شێوەیە بوون.
ـ ژیربەو لە سەر نەفسی خۆت بە ئاگابە,كە چویتە ناوئاگر هەرگیز وەك خۆت لێ‌ نایەتەوە.
ـ ئاگادارو وریای دنیابە,بەڕاستی كەمن ئەوانەی تێیداڕزگارو سەرفراز دەردەچن,وەسەیر نی یە بۆكە سانێك كە تێیدا دە فەوتێن وتیادەچن.
ـ بڕوادار كامە یە؟ وە لا بڕوادارئە وكە سەنی یە كە تەنها مانگێك كردەوەی هە یە یان دوومانگ یان ساڵێك یان دووساڵ,نەوەڵا خوای گەورەو هیچ وادە و كاتی بۆ بڕوادار دانەناناوە جگە لە مردن.
ـ لە خراپ ترینی دۆست و هاوەڵانی ئێوە درهەم و دینارن دۆستایەتی كردنیان هیچ سودت پێ‌ ناگە یەنن,هەتا لێت جیانەبنەوە.
ـ واز لە دونیا بهێنن وەڵڵای ئەو كە سە دڵ خۆشە كە گوێی پێ‌ نادات.
ـ ئەگە رویست كە م و كوڕی هاوڕێ‌ كانت باس بكەیت باسی كە موە كوڕی خۆت بكە.
ـ براو خوشكە دینیەكانمان لە كە س و كرامان باشترو بەنرخ ترن,ئەوان ئاخیرتمان بیردە خەنەوە,بەڵام زوەَربە ی كە س و كارمان جەنجاڵ ماندە كەن بە دنیاوە.
ـ شیرینی تەنها لە سێ‌ شت دا هە یە ئەگەر نەتان دۆزیەوە ئەوە بزانن دەرگاكە داخراوە:1_نوێژكردن2_قورئان خوێندن3_یادی خوای پەروەردگار.
ـ كە لە ترسی خوای گەورە گریایت فرمێسكە كانت مە سرە,چونكە ئەبێتە ڕووناكی بۆڕوخسارت,ئە گەر دە ست نوێژت گرت ئاوی دە ست نوێژەكەت مەسڕە ئەوا ئە بێتە ڕووناكی بۆڕوخسارت لە كاتێكدا كە لە خزمەتی خودادا دەوەستیت.وە دە فەرمووێت گوێم لە ئە بی هورەیرەبووە فەرموویەتی دە ست نوێژ ئاگر دە گۆڕێت.
ـ(إبن ئە بی دنیا) دە یگێڕێتەوە حە سەن لە باسی غە یبەت دا دە فەرمووێت
وەڵلای غەیبەت بۆدینی بڕوادار خراپ ترەلە خۆرەو كرم لە جەستەدا ..
ـ (ئە بو عوبە ید)دەڵێت:حە سەن فەرمووی:پیاوێكت بینی خوا نیعمەتێكی پێ‌ بە خشی ووتی:سوپاس بۆخوا كە ئەو نیعمەتە ی پێ‌ دام,وە چاكە ی پێوەكرد,ئیلا خوای گەورە دەوڵمەندی دە كات و بۆی زیاد دەكات.
ـ ( صاڵح كوڕی ڕۆستەم فەرمووی گوێم لە حەسەن بوو فەرمووی:خوای گەورە ڕەحم بە پیاوێك دە كات لە خۆبایی نەبێت بەوەی كە لە خەڵكی زیاتری هەیە,بزانە ئە ی نەوەی ئادەم بە تەنیادەمریت,بەتەنیا ئە چیتە گۆڕو زیندو دە بیتەوە لێ‌ پرسینەوەت لە گە ڵ دە كرێت ئاگات لەویستەكانت بێت.
كاتی وەفاتی:
ئەو لەسەردەمی خە لیفەی ئەمەوی (هیشامی كوڕی عەبدول مە لیك)وەفاتی كرد.خاوەنی كتێبی (كرامات الاولیا) دە ڵێت :لە شەوی (هە ینی) لە مانگی (ڕە جە بی) ساڵی(110) ی كۆچی وە فاتی كردوە (عبدللەی كوڕی شێخ حەسەن) دە لێت باوكم تەمەنی (88) ساڵ بوو كە وەفاتی كرد ,تەواوی خەڵكی بەسرە شوێنی كەوتن,بە جۆرێك ئەو ڕۆژە لە مزگەوتدا نوێژی عەسرئەنجام نە درا. (محمدی ئیبن سیرین )ی هاوڕێ‌ ی زۆر دوای ئەو نەمایەوە بە ڵكو تەنها بەتێپەڕبوونی (100) ڕۆژدوای ئەو وەفاتی كرد.
ژیان و ئامۆژگاری یه‌کانی (حه‌سه‌نی به‌سری)(حسن بصری) خودای لێ ڕازیبێت) Reviewed by سه‌ردێر on 02 أكتوبر Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by بلۆگی ئاینی © 2015 - 2020
Powered By WordPress24x7

پەیوەندی کردن به‌ ئیمه‌یل

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.