news

وتارێکی کورت و په‌ندێکی گه‌وره‌!!



ئه‌گێرنه‌وه‌ پیاوێکی دانای ڕیش سپی ، بۆ به‌جێگه‌یاندنی نوێژ به‌ره‌و مزگه‌وت به‌ڕێکه‌وت ..
نوێژ خوێنانی مزگه‌وته‌که‌ش که‌ هه‌موویان ئه‌م پیاوه‌ دانایه‌یان ئه‌ناسی ، داوایان لێکرد له‌ دوای نوێژ ئامۆژگاریان بکات و وتارێکیان بۆ بدات ..
پیاوه‌ داناکه‌ش داواکه‌یانی قبوڵ کرد..
نوێژی به‌کۆمه‌ڵ کۆتایی هات و هه‌مووان چاوه‌ڕوانی پیاوه‌ داناکه‌بوون .
دانای پیریش هه‌ستایه‌ سه‌رپێ و به‌ پله‌کاندا سه‌رکه‌وت و ڕۆیشته‌ سه‌ر مینبه‌ر..
به‌ ناوی خوای گه‌وره‌ و سوپاس و ستایشکردنی خودا و صلاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌ستی به‌ وته‌که‌ی کرد بۆ گوێگرانی..
وتی ؛ ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ ! هه‌رکه‌سێک له‌ ئێوه‌ که‌ ئه‌زانێت له‌ ئێستاوه‌ تا شه‌و زیندوو ئه‌مێنێته‌وه‌و نامرێت ، با هه‌ستێته‌ سه‌ر پێ !!؟
هیچ که‌سێک هه‌ڵنه‌سا!!
پیاوه‌که‌ش وتی : باشه‌ ، ئێستا هه‌ریه‌کێک له‌ ئێوه‌ که‌ خۆی ئاماده‌ کردوه‌ بۆ مردن و قیامه‌ت ، با هه‌ستێته‌ سه‌رپێ !!؟
دیسانه‌وه‌ که‌س هه‌ڵنه‌سا!!
وتی: سه‌رم له‌ ئێوه‌ سوڕماوه‌ ، ئێوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک دڵنیا نین له‌ مانه‌وه‌تان له‌ دونیا ؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆتان بۆ ڕۆیشتن و مردن ئاماده‌ نه‌کردووه‌؟!!



خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی
وتارێکی کورت و په‌ندێکی گه‌وره‌!! Reviewed by سه‌ردێر on 10 فبراير Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by بلۆگی ئاینی © 2015 - 2020
Powered By WordPress24x7

پەیوەندی کردن به‌ ئیمه‌یل

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.