توركیا، تەفسیری قورئانی بە زمانی كوردی كرد؟!
وەزارەتی كاروباری ئایینی توركیا بە ماوەی پێنج ساڵ تەفسیری قورئانی بە
زمانی كوردی دەرکرد.
زمانی كوردی دەرکرد.
وەزارەتی كاروباری ئایینی توركیا تەفسیری قورئان بە زمانی كوردی زاراوەی
كرمانجی تەواو كرد
كرمانجی تەواو كرد
. بەڕێوەبەری گشتی پەخشەكانی ئایینی لە وەزارەتی كاروباری ئایینی توركیا
دكتۆر یوكسەل سەلمان لەو بارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندووه "
ھاوكارمان حوسێن گوربوز لە ماوەی پێنج ساڵدا كاری لەسەر ئەم تەفسیری
قورئان بە زمانی كوردی زاراوەی كرمانجی كرد، خۆشبەختانە كارەكەی تەواو كرد".
یوكسەل سەلمان وتیشی "تەفسیەرەكە لەلایەن چەند ئەندامێك و پسپۆڕێكی سەر
بە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرانی كاروباری ئایینیەوە پێداچوونەوەی بۆ كراوە.
ھەروەھا چەند مامۆستایەكی زانكۆ لە بەشی ئیلاھیات بەسەریدا چوونەتەوە.
ئەو مامۆستایانەمان شارەزایی تەواویان ھەیە لەسەر ھەر دوو زمانی كوردی و
عەرەبی، هەروەك دەزانن كە وەرگێران كارێكی ئاسان نییە كاتێك تەفسیر كردنی
قورئانیش بێت ئەوە كارەكە ئەستەمتر دەبێت، چونكە دەبێت ورتر كاری لەسەر بكرێت.
سەرۆكایەتیەكەمان وەكو كارەكانی پێشوو لە تەفسیری قورئانیشدا
زۆر بە وردی كاری لەسەر كردووە ھەوڵمان داوە بە كوردییەكی بێ
ھەڵە وپڕ مانا پەیامەكانی قورئان بنووسینەوە".
ناوبراو راشیگەیاند 10 ھەزار دانە كتێبی تەفسیری قورئان لە چاپدراوە و
لە ماوەیەكی نزیكدا دەگاتە بەردەستی خوێنەران. وتیشی: "بە زمانەكانی
دیكەی وەكو ئینگلیزی، فەڕەنسی، رووسی، ئازەری، كەزاخستانی ، ئەلبانی
و دانماركی تەفسیری قورئان بڵاو دەكەینەوە".
سەلمان دەڵێت ژمارەیەكی زۆر لە ھاووڵاتییانی توركیا لە دەرەوەی دەژین بۆیە
بە پێویستیان زانیوە تەفسیری قورئان بە زمانەكانی دیكە بنووسنەوە و رەوانەی
دەرەوەی توركیای بكەن تاكو لەگەڵ ھاووڵاتییانی خۆیان ھاووڵاتییانی وڵاتەكانیش بیخوێننەوە.
سەلمان وتیشی: "بۆ فێر بوونی قورئان لە دەرەوە دێن و سەردانی توركیا دەكەن،
بە تایبەتیش دوای سەرھەڵدانی ئیسلامیفۆبیا خواست بۆ خوێندنەوەی قورئان
و ئیسلام زیادی كردووە. تەفسیری قورئان بە زمانی دانماركی
پڕفڕۆشترین كتێب بووە لەو وڵاتە".
توركیا، تەفسیری قورئانی بە زمانی كوردی كرد؟!
Reviewed by سهردێر
on
26 سبتمبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: