news

باشترین كار بەردەوامییە ئەگەر كەمیش بێت!‏ !

الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على خاتم الأنبياء والمرسلين وصلى الله على ‏محمد وعلى آله وصحبه اجمعين وبعد:‏خوشك و برا ئیمانیەكانم خودای گەورە لە سورەتی الژاریات ئایەتی 55 دا ‏دەفەرموێــــت: [وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَيٰ تَنْفَعُ الْمُؤْمِنِينَ] واتە: ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەردەوام ئامۆژگاری بكە، چونكە ئامۆژگاری هەمیشە كەڵك بەبڕواداران ‏ئەگەیەنێ ئەگەرچی بێباوەڕانیش سوودی لێوەرنەگرن. بێگومان چەندین كاری چاك ‏هەیە بەڵام ئەبێت هەمیشە فەرموودە ئاڵتونییەكانی پێغەمبەری خوامان (صلى الله عليه وسلم) لەبیر بێت كە پێمانی ڕاگەیاندووە: (وَاعْلَمُوا أَنَّ أَحَبَّ الْعَمَلِ إِلَي اللَّهِ أَدْوَمُهُ ‏وَإِنْ قَلَّ). [بخاري / الرقاق/ ٦٠٩٩] واتە: بیشزانن خۆشەویستترین كردار لای خوا ‏بەردەوامترینیانە باكەمیش بێت. لەبەر ئەوە كاتێك كارێكی باش دەكەیت سەیری ‏بچوكی كارەكە مەكە دڵنیابە لەوەی خوای پەروەردگار زۆر بە گەورەی تەماشای ‏كارەكەت دەكات و پاداشتت دەداتەوە لەسەری ئەگەر بەدڵسۆزی بۆ خودای بكەیت و ‏پێچەوانەی سوننەتەكانی پێغەمبەرەكەی نەبێت(صلى الله عليه وسلم) و بەپێی ‏توانات بەردەوام بە لەسەری هەروەك پێغەمبەرمان (صلى الله عليه وسلم) ‏دەفەرموێت: (فَإِذَا أَمَرْتُكُمْ بِشَيْءٍ فَأْتُوا مِنْهُ مَا اسْتَطَعْتُمْ). [بخاري / الاعتصام بالكتاب و ‏السنة] واتە: ئەگەر فەرمانی شتێكم پێكردن چەندەتان توانی ئەنجامی بدەن.بە ‏پشتیوانی خوا لێرەدا كۆمەڵێك كاری ئاسان و سادە باس دەكەین كە ئەگەر بەردەوام ‏بین لەسەری ئەوا چەندین خێرمان دەست دەكەوێت كە ئەوانیش:‏‏1.‏ زانستی شەرعی: (هەفتانە)‏أ‌.‏ لەبەركردنی 5 ئایەت بە تەفسیرەوە.‏ب‌.‏ لەبەركردنی فەرموودەیەك.‏ت‌.‏ خوێندنەوەی 5 لاپەڕەی كتێبێكی شەرعی.‏ث.‏ گوێگرتن لە وتاری بەسود.‏‏2.‏ سوننەتەكان:‏أ‌.‏ مانگی 3 ڕۆژ بەڕۆژوبون.‏ب‌.‏ شەونوێژكردن.‏ت‌.‏ سەردانیكردنی گۆڕستان.‏ث.‏ كردنی سوننەتەكانی پێش و پاشی نوێژە فەرزەكان.‏‏3.‏ بەجێهێنانی سیلەی ڕەحم:‏أ‌.‏ سەردانیكردنی هەفتانە بۆ ماڵی خزم و دۆستان و دراوسێكانت بەتایبەت ‏ئەوانەی سەردانت ناكەن.‏ب‌.‏ بەشداریكردن لە خۆشی و ناخۆشییەكانی دۆستان و دراوسێكانت.‏‏4.‏ پەروەردەكردنی منداڵ:‏أ‌.‏ دانیشتنی هەفتانە لەگەڵ منداڵەكانت بۆ ڕوونكردنەوەی زیاتری ئایەت و ‏فەرموودەكانی پێغەمبەرمان (صلى الله عليه وسلم)ب‌.‏ فێركردنی منداڵەكانت بە ئەو بەهاو ڕەوشتانەی كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و هاوەڵانی لەسەر بووەن.‏‏5.‏ بانگەوازیكردن:‏أ‌.‏ بەخشینی كتێب و نامیلكە و... بەو كەسانەی كە پێویستیانە.‏ب‌.‏ گەیاندنی ئەو زانستەی كە پێتە بە كەسانی دەورووبەرت.‏ت‌.‏ بەردەوام بوون لەسەر فەرمان كردن بە چاكە و نەهی كردن لە خراپە بە گوێرەی ‏شەرعی خوای گەورە.‏‏6.‏ خێركردن:‏أ‌.‏ بەخشینی ئەگەرچی بڕێكی زۆر كەمیش بێت لە پارە بۆ هەژار و كەمدەرامەت.‏ب‌.‏ كۆكردنەوەی پارە بە جیا لە دەغیلەیەكدا تا هەركات كەسێك پێویستی بوو ‏بیبەخشیت.‏‏7.‏ كەمكردنەوەی خووی خراپ:‏أ‌.‏ وازهێنان لە غەیبەت كردن و قسە هێنان و بردن.‏ب‌.‏ گوێ نەگرتن لە گۆرانی و سروودی بە ناو ئاینی.‏ت‌.‏ سەیرنەكردنی فیلم و زنجیرە.‏ث.‏ ‏ بایەخنەدان بە خۆڕازاندنەوە بە جل و بەرگی نەشیاو و ناشەرعی بەتایبەت بۆ ‏خوشكان.‏داواكارم لەخوای پەروەردگار دڵی هەموومان پاك بكاتەوە و یارمەتی دەرمان بێت بۆ ‏بەردەوامبوون لە كردنی كاری چاك.‏وصلى‎ ‎الله‎ ‎على ‎نبينا‎ ‎محمد‎ ‎وعلى آله‎ ‎‏‌وأصحابه‎ ‎‏‌والتابعين‎ ‎لهم‎ ‎باحسان.‏

باشترین كار بەردەوامییە ئەگەر كەمیش بێت!‏ ! Reviewed by سه‌ردێر on 26 سبتمبر Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by بلۆگی ئاینی © 2015 - 2020
Powered By WordPress24x7

پەیوەندی کردن به‌ ئیمه‌یل

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.