ڕه‌وشت به‌رزی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) هۆیه‌کی تره بۆخۆشویستنی..
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
که‌باسی ڕه‌وشت و ئاکاری پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌که‌ین، له ژیانیدا و ڕووداوه‌کانی که پێشی هاتوون، هۆیه‌کی تری جوانی ژیانمان دێته به‌رچاو، هۆیه‌کی تری خۆشویستنی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) بۆ دێته به‌ر چاو، که هۆی سه‌ره‌کی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌رمانه و (د.خ) هۆیه‌کی دیکه‌ی خۆشویستنی و سه‌رکه‌وتنیه‌تی...
نموونه‌ی یه‌که‌م: له ڕه‌وشتێکی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) بوونی هیوای بووه، با ماوه‌یه‌کی زۆریشی بوبێت.. پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌گه‌ڵ زه‌یدی کوڕی حاریثه (ر.خ) بۆ بانگه‌وازی ڕوویان کرده (طائیف) تاکو ڕێگه‌ی هیدایه‌ت و ڕێبازی ڕاسته‌قینه‌یان نیشان بدات، تاکو دووریان خاته‌وه له ڕێگای چه‌وتیان و ئاگاداریان کاته‌وه تا دووربن له یاسای ده‌سکردی مرۆڤ، چونکه مرۆڤ شیاوی هه‌ڵه‌یه و بیانخاته به‌ر یاسای حه‌ق و درووستی خودای میهره‌بان،، که‌چی له‌وێدا به سووکایه‌تی و ئازاردان تا ئه‌وه‌ی خوێنی لێ ئه‌چۆڕا، له‌خۆی و هاوه‌ڵه‌که‌ی! له‌م کاته‌دا جبریل (علیه السلام) هات بۆلای و پێی فه‌رموو: " خوای گه‌وره گوێی له قسه‌کانی گه‌له‌که‌ت بوو، چۆن وه‌ڵامی تۆیان داوه، ئێستاش خوای گه‌وره فریشته‌ی کێوه‌کانی ناردۆته لای تۆ، هه‌رچی بته‌وێ فه‌رمانی پێ بکه".
فریشته‌ی کێوه‌کان سه‌لامی لێکرد و فه‌رمووی: " ئه‌ی محمد (د.خ) من فریشته‌ی کێوه‌کانم، خوای گه‌وره منی ناردۆته لای تۆ، ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌که‌ی ئه‌م دوو کێوه به‌سه‌ر کافره‌کانی (طائیف) دا ئه‌ده‌م و له‌ناویان ئه‌به‌م؟.
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمووێ: " به‌ڵکو تکام له‌خوایه له پشتی ئه‌و کافرانه که‌سانێکی وه‌ها ده‌ربێنێ، که‌ته‌نها خوا بپه‌رستن و هاوبه‌شی بۆ دانه‌نێن".
نموونه‌ی دووه‌م: عائیشه‌ی دایکی ئیمانداران (ر.خ) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) سه‌رپشک بکرایه بۆ دووکار، کامیان ئاسانتر بوایه ئه‌ویانی هه‌ڵده‌بژارد ئه‌گه‌ر تاوان نه‌بووایه،، خۆ ئه‌گه‌ر تاوان بوایه له هه‌موو که‌س زیاتر لێی دوو ده‌که‌وته‌وه، هه‌رگیز له‌به‌ر خاتری خۆی تۆڵه‌ی وه‌رنه‌ده‌گرته‌وه، مه‌گه‌ر بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر خوای تیابوایه، ئه‌وکاته له‌به‌ر خوا تۆڵه‌ی ده‌کرده‌وه. (البخاري و مسلیم)
به‌سوود وه‌رگرتنه‌وه..
نووسین و ئاماده‌کردنی: موسلیم چۆمانی.
ڕه‌وشت به‌رزی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) هۆیه‌کی تره بۆخۆشویستنی..
Reviewed by سه‌ردێر
on
26 سبتمبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: