مۆبايل هۆكارێك بۆ خۆشبه‌ختى يان دهروازهيهك بۆ تاوان و نه‌هامه‌تى.
بسم الله الرحمن الرحیم
يه‌كێك له‌و نيعمهته گه‌ورانه‌ى په‌روه‌ردگار كه به مرۆڤايه‌تى به‌خشيوه ( مۆبايله ) ، كه ده‌توانرێت به‌هه‌ردوو ديوى باش و خراپ به‌كاربهێنرێت ، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى خه‌ڵكى و به‌تايبه‌ت لاوان كوڕ بن يان كچ بهديوه خراپه‌كه‌ى به‌كاريان هێناوه !!! له كاتێكدا كه ئه‌توانرێت ئه‌م ئامێره بچوكه بكرێته مينبه‌رێك بۆ كارى چاكه و بانگه‌واز بۆ ئاينى ئيسلام .
موسڵمانى به‌ڕێز ( مۆبايل ) يش وه‌ك هه‌موو ئامێرێكى تر ئاداب و شێوه‌ى تايبه‌تى خۆى هه‌يه له به‌كارهێناندا ، به‌ڵام جێگاى داخه ( مۆبايل ) ه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه كه يه‌كێكه له‌سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كانى بوارى زانست نه‌توانراوه به‌شێوه‌يه‌كى باش به‌كاربهێنرێت !! بۆيه گه‌ر به‌وردى به‌و لاوانه‌دا بچينه‌وه به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ى ( مۆبايل ) ى تازه مۆدێليان پێيه ده‌بينين ( مۆبايل ) ه‌كانيان له‌م بوارانه‌دا به‌كار ئه‌هێنن :
1 ـ ته‌ماشاكردنى فليم و فيديۆى خراپ و داوێن پيسى ، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه به‌ڵكو به‌نێو خهڵكيشدا بڵاوى ئه‌كه‌نه‌وه !! ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ش له دوو لاوه تاوانبارن :
يه‌كه‌م : ته‌ماشاى شتى ناشه‌رعى ئه‌كه‌ن ، له‌كاتێكدا په‌وه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت : ( قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ ) ( النور : 30 ) . واته : به بڕواداران بڵى چاوهكانيان له ئاستى حه‌رامدا بپارێزن ، داوێنيشيان پاك ڕاگرن ، ئه‌وه پاكتر و چاكتره بۆيان ، خواى په‌روه‌ردگاريش به ئاگايا به هه‌موو ئه‌وه‌ى كه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن .
دووه‌م : ده‌بنه هۆكارێك بۆ بڵاو بونه‌وه‌ى خراپه به‌نێو خه‌ڵكيدا ، له كاتێكدا په‌روه‌ردگار ئاگه‌دارى كردونه‌ته‌وه به‌م ئايه‌ته‌ى كه تێيدا فه‌رموويه‌تى : ( إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ) ( النور : 19 ) . واته : ئه‌وانه‌ى كه حه‌زيان لهوهيه كه خراپه‌كارى به‌ناو بڕواداراندا بڵاو بێته‌وه ، سزايه‌كى سه‌ختيان بۆ هه‌يه له دونيا ، و دواڕۆژدا ، خواى په‌روه‌دگاره ده‌زانى و ئێوه نه .
2 ـ ( مۆبايل ) ه‌كانيان ئه‌ڵێى تسجيلاته هه‌موو جۆره گۆرانيه‌كى تيايه !! ئه‌مه‌ش كارێكى ناشهرعيه و تاوانهكهشى له‌وه‌ى پێش‌و كه‌متره نيه ، و هه‌ردووكيان به زينا دانراون له شه‌رعدا ئه‌ويان زيناى چاو و ئه‌مه‌شيان به زيناى گوێ ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : " ... فالعينان زناهما النظر والأذنان زناهما الاستماع ... " ( رواه مسلم ) . واته : وه چاوه‌كانيش زيناكردنيان ته‌ماشاكردنه ، و گوێكانيش زيناكردنيان گوێگرتنه له شتى حه‌رام . ئاشكراشه گۆرانى به به‌ڵگه‌ى قورئان و فه‌رمووده حه‌رامه ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : " ليكونن من أمتي أقوام يستحلون الحِرَ والحَريرَ والخمرَ والمعازف ... " ( رواه البخاري معلقا ، وصححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة : 1 / 186 ، برقم : 91 ) . واته : كۆمه‌ڵانێك ده‌بن له ئومهتهكهم داوێن پيسى و ئاورێشم و مه‌ى و ئامێره‌كانى مۆسيقا حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن . ئه‌ميشيان به‌هه‌مان شێوه يه‌كه‌م له‌ڕێگه‌ى ( بلوتوث و IR ) ه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه ، ئه‌م كه‌سانه‌ش به‌هه‌مان شێوه دووجار تاوانبارن :
يه‌كه‌م : گوێ له‌حه‌رام ئه‌گرن .
دوه‌م : خه‌ڵى ده‌كه‌نه شه‌ريك خۆيان له گوێگرتن ، هه‌روه‌ها خۆيان ده‌كه‌نه دهروازهيهك بۆ تاوان .
3 ـ هه‌ندێكى تر ئيش و كارى نيه وێنه‌ى كچان ئه‌گرێ جا به ( ڤيديۆ بێت يان فۆتۆ ) ، پاشان به شانازيهوه بڵاوى ئه‌كاته‌وه ، خواى پهرهردگاريش ئه‌فه‌رموێت : ( وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَاناً وَإِثْماً مُّبِيناً ) ( الأحزاب : 58 ) . واته : ئه‌وانه‌ى كه ئازارى پباوان و ئافره‌تانى بڕوادار ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ى هيچ تاوانێكيان هه‌بێ ئه‌وانه تاوان و بوهتانێكى ئاشكرايان ئه‌نجام داوه .
4 ـ هه‌ندێكى تر مۆبايله‌كانيان ته‌رخان كردوه بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كچان و ئه‌و ووشه‌ى كه خوا پێى خۆش نيه بهدهميا دێ و ئهيڵێ !!! ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ى به‌م دواييانه كارێكى زۆر ناشيرين و دزێو له‌نێو لاوان بڵاو بۆته‌وه ئه‌ويش قسه‌كردنه له‌گه‌ڵ كچان و تسجيل كردنى ده‌نگيان و پاشان بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌نێو خه‌ڵكدا !!! ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ش له سێ لاوه تاوانبارن :
يه‌كه‌م : به‌رده‌وامى و درێژه‌دان به قسه‌كردن ئيسرافه ، چونكه په‌روه‌ردگار ئه‌و پاره‌يه‌ى كه پێى بهخشيوين نهيبهخشيوه چۆن ئاره‌زومان لێى بوو ئاوا سه‌رفى بكه‌ين چونكه لێپرسينه‌وه‌ى له‌سه‌ره ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : " لا تزول قدما عبد حتى يسأل عن أربع ؛ عن عمره في‌م أفناه ، وعن علمه ما فعل فيه ، وعن ماله من أين اكتسبه ، وفيم أنفقه ، وعن جسمه في‌م أبلاه " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع : 7300 ) . واته : هيچ به‌نده‌يه‌ك له ڕۆژى دواييدا پاكانى جێ گۆڕكێ ناكات تاكو له چوار شت پرسيارى لێ نه‌كرێت ، له ته‌مه‌نه‌كه‌ى له چيدا به سه‌رى بردووه ، وه له زانستهكهى چى لێ كردووه ، وه له دارايى و پاره‌كه‌ى له كوێوه به ده‌ستى هێناوه ، و له چيدا سه‌رفى كردووه ، وه له لاشهشى له چيدا له ناوى داوه .
دووه‌م : خودى قسه‌كردنه‌كه له‌گه‌ڵ كچان تاوانه ، چونكه سه‌رپێچى فه‌رمانى خوا و پێغهمبهرهكهيهتى (صلی الله علیه وسلم) كه نههيان لێ كردوه . وه ئه‌وه‌ش بزان هه‌ر ووته و گوفتارێك كه ئهيڵێن لهسهريان ده‌نوسرێت و له‌قيامه‌تدا لێيان ده‌پرسنه‌وه ، وه‌ك خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت( مَا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ) ( ق : 18 ) . واته : هيچ ووتهيهك به ده‌مدا نايه‌ت ئيللا ڕهقيبێكى به‌سه‌ره‌وه‌يه .
سێيه‌م : تاوانى ئه‌وه‌يان له‌سه‌ره كه سومعه‌ت كچى خه‌ڵكى ئه‌به‌ن و شه‌ره‌ف و ناموسى ئهڕوشينن ، چونكه دهنگهكانيان بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه ، دووريش نيه ببنه هۆى كوشتنى كچ يان و سه‌رشۆڕ كردنى بنه‌ماڵه‌كه‌ى .
5 ـ هه‌ندێكى تر به‌رده‌وام په‌نجه‌يان له‌سه‌ر ( مۆبايل ) هكانيانه و سه‌رقاڵى نامه ناردنن !! چ نامهيهكيش زۆريان نامه‌ى وا ئه‌گۆڕنه‌وه ڕه‌نگه خاوه‌نه‌كه‌ى به‌ره‌و دۆزه‌خ ببات له‌وانه‌ش :
* نامه‌ى سۆزدارى و عيشق و شيعر كه زۆرجار خۆشه‌ويستى تيا ئه‌شوبهێنن به په‌روه‌ردگار ، و زۆرجاريش شيعرهكانيان كوفرى تيايه ، به‌ڵام مادام خۆشه‌ويسته‌كه‌ى دڵى پێى خۆش ئه‌بێ گوێى ناداتێ با په‌روه‌ردگاريش توڕه بكات !!!! گرنگ خۆشهويستهكهيهتى .
* نوكته ناردن بۆ يه‌كتر ، له‌وانه‌ش گاڵته كردن به خه‌ڵكى به‌هه‌شت و دۆزخ كه خۆم هه‌ندێكم لاى خه‌ڵك بينيوه ، هه‌روه‌ها نوكته‌ى درۆ‌و گاڵته‌كردن به‌خه‌ڵكى و بوختان كردن به خه‌ڵكى و غه‌يبه‌ت و ... هتد . به‌داخه‌وه تاكو ئێستا لاوان له‌خۆيان نهپرسيوه ئه‌ركى مۆبايل جيه ؟! بۆيه ئه‌م ئامێره بۆته هۆكارێك بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى خراپه‌كارى به‌نێو خه‌ڵكيدا !!! له‌كاتێكدا ئه‌توانرێت به‌باشترين شێوه به‌كار بهێنرێت ، به‌ڕاستى جێگاى داخه زانست و پێش كه‌وتن لاى لاوانى ئه‌م وڵاته‌م به‌م شێوه‌يه ڕيسوا بوه له كاتێكدا له هاوڕێ يهكم بيست كه‌وا خاوه‌نى كۆمپانياى ( نوكيا ) ( مۆبايل ) ێكى ( !!! ) به‌ده‌سته‌وه‌يه ، چونكه كاتى ئه‌وه‌ى نيه خۆى به‌و شتانه‌وه خه‌ريك بكات كه لاوه‌كانى ئێمه خۆيان پێوه خه‌ريك كردوه .
چى بكه‌ين باشه ؟
ڕه‌نگه يه‌كێك بپرسێت باشه چۆن ئه‌م ئامێره به‌كاربهێنم ؟ وانه‌بێ له‌چى تردا به‌كارى بهێنم ؟ پرسيارێكى زۆر به‌جێ و جوانه به‌ڵام له‌كه‌م ته‌رخه‌مى خۆمان نه‌مانتوانيوه بگه‌ينه وه‌ڵامێكى ته‌وا و به‌جێ بۆى . موسڵمانى به‌ڕێز وه‌ك چۆن ( مۆبايل ) بۆته هۆكاريك بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى خراپه به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌كرێت ببێته هۆكاريك بۆ كارى چاكه‌ش ، به‌تايبه‌تى ( مۆبايل ) ه تازه مۆديلهكان ، كه چه‌ندين مواصهفاتى واى تيايه زۆر گونجاوه بۆ بانگه‌واز كردن و كارى چاكه ، ده‌كرێ له‌م بوارانه‌ى خواره‌وه به‌كار بهێنرێت :
يه‌كه‌م : نوكه كردن يان جه‌ره‌سى درێژ ( calling ) : كه ئه‌مه‌ش به‌هه‌موو جۆره ( مۆبايل ) ێك ئه‌نجام ئه‌درێت ، ئه‌ويش به‌ڕێك كه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌ن هاوڕێ يه‌ك بهنوكهى درێژ كردن يه‌كتر ئاگه‌دار بكه‌نه‌وه بۆ نوێژى به‌يانى و پارشێو كردن و هه‌ڵسان بۆ شه‌و نوێژ و ... هتد .
دووه‌م : ( نامه ) ( messaging ) : كه چه‌كێكى به‌نرخه بۆ بانگه‌واز كردن كه له‌ڕێگه‌يه‌وه ده‌توانرێت چه‌ندين كارى باش بكرێت له‌وانه :
1 ـ ئاگه‌داركردنه‌وه‌ى هاوڕێكانت له‌مه‌ترسى وازهێنان له نوێژ ، به‌ناردنى ئايهت و فه‌رمووده له‌و بواره .
2 ـ ئاگه‌دار كردنه‌وه‌ى هاوڕێكانت به ناردى ناوى تازه‌ترين كتێب و شريت ، و تازه‌ترين موحازه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى زوبهرزو ده‌ستيان بكه‌وێ .
3 ـ ئامۆژگارى كردن به‌ناردنى ئايهت ، و فه‌رمووده ، و ووته‌ى پێشه‌وايان ، و شيعرى جوان .
له‌نمونه‌ى ئه‌و نامانه‌ش :
- خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تى : ( وَلِمَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ جَنَّتَانِ ) ( سورة الرحمن : 46 ) .
- پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموويه‌تى : " خيركم من تعلم القرآ‌ن وعلمه " ( رواه البخاري ) .
- ئاخر جار كه‌ى بوو قورئانت تيا خوێنده‌وه .
- ئاگه‌دارى مردن به ، ته‌مه‌ن كورته و سه‌فه‌رى قيامهتيش پێويستى به تێشو هه‌يه .
بۆ كچانيش زۆر پێويسته گرنگى به بابه‌تى حيجاب بده‌ن لهنامهكانيان كه بۆ يه‌كترى ئه‌نێرن .
سێيه‌م : بيرخهرهوه ، به‌ئاگا هێنه‌ر ( منبه يان تذكير ـ تقويم ( calendar ) ) ده‌توانى له‌رێگه‌ى ئه‌م دوو به‌رنامه‌وه كه له هه‌موو ( مۆبايل ) ێكدا هه‌يه خۆت و هاوڕێكانت ئاگه‌دار بكه‌يته‌وه بۆ :
أ / نوێژى به‌يانى و نوێژى جه‌ماعه‌ت .
ب / ڕۆژوى پێنج شه‌مه و دووشه‌ممه و هه‌ڵسان بۆ پارشَو له ڕه‌مه‌زان جگه لهويش .
ج / خوێندنى سوره‌تى ( كهف ) له ڕۆژانى جومعه‌دا .
د / ئاگه‌دار كردنه‌وه بۆ كاتى په‌خش كردنى به‌رنامه‌يه‌كى ته‌له‌فزيۆنى به‌نرخ .
ه / ئاگه‌دار كردنه‌وه بۆ كاتى سه‌ردان كردنى هاوڕێكان و گه‌ياندنى صلهى ڕه‌حم .
و / ئاگه‌دار كردنه‌وه بۆ نوێژى چێشته‌نگا ( صلاة الضحى ) .
ز / شه‌ونويژ .
ح / كاته‌كانى قورئان خويندن .
گ / كاته‌كانى دوعا كردن و پاڕانه‌وه .
ى / كاته‌كانى خوێندنه‌وه و گوێگرتن له قورئان و موحازه‌رات .
چواره‌م : ( وێنه گرتن ) ( فيديۆ ـ فۆتۆ ) ( CAMERA : VIDEO - IMAGE ) : ئه‌م دوو به‌رنامه‌ش له زۆربه‌ى ( مۆبايل ) ه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌يه ، ده‌توانيت وێنه‌يه‌كى كاريگه‌ر بگريت ، وه‌ك : له‌كاتى ناشتنى مردويه‌ك ده‌توانى وێنه‌ى قه‌بر يان قه‌برستان بگريت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بيرت لاى مردن بێ ده‌شتوانى بۆ هاوڕێكانتى بنێرى و ئه‌وانيش له‌مردن ئاگه‌دار بكه‌يته‌وه ده‌توانى به ( بلوتوث ) بۆ خه‌ڵكى تريشتى بنێرى ، هه‌روه‌ها ( مۆبايل ) ى وا هه‌يه به سه‌عات وێنه‌ى فيديۆى ئه‌گرێ ئه‌توانرێ موحازهرهيهكى ته‌واو وێنه بگرى ، ده‌توانى وێنه‌ى كه‌م ئه‌ندامێك بگرى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رده‌م شوكرى په‌روه‌ردگار بكه‌يت كه كه‌م ئه‌ندامى نه‌كردوه ده‌توانى وێنه‌ى ناشتنى مردوو قه‌برستان بگرى بۆ ئاگه‌داركردنه‌وه‌ى خۆت پاشان ئهتوانى به ( بلوتوث ) بۆ هاوڕێكانت و كه‌سى ده‌وروبه‌ريشى بنێرى بێ ئه‌وه‌ى بزانن كێ ناردويهتى ، ڕه‌نگه ئه‌و كاته‌ى ئه‌مانه‌ى تۆ ده‌گاته ئه‌و كه‌سانه به‌ته‌ما بن كارێكى خراپ بكه‌ن به‌بينينى ئه‌مه‌ى تۆ بهخۆيانا بچنه‌وه و كاره خراپه‌كه نه‌كه‌ن تۆش خێرى ئه‌وه‌ت ده‌گا كه نهتهێشوه ئه‌و تاوانه ئه‌نجام بدات ؟
پێنجه‌م : تۆماركار ( مسجل ) : ئه‌م به‌رنامه‌ش له زۆربه‌ى ( مۆبايل ) ه‌كاندا هه‌يه ، و بهبهرنامهيهكى واى لێدێ يه‌ك سه‌عات ده‌نگ تسجيل بكات ، ده‌توانيت به‌هۆيه‌وه موحازرهيهكى به‌نرخ ، يان قورئان تسجيل بكه‌ى پاشان به‌نێو هاوڕێ و كه‌سانى تريشدا بڵاوى بكه‌يته‌وه به‌هه‌مان شێوه له‌ڕێگه ( بلوتوث يان IR ) ه‌وه . ڕه‌نگه ئه‌م پارچه تۆماركراوه تۆ كه‌سێك هيدايه‌ت بدات بۆ ڕێگه‌ى چاكه .
شه‌شه‌م : ( بلوتوث : Bluetooth و ir ) مۆبايله تازه‌كان ئه‌م دوو به‌رنامه‌يان تيانهبێ يه‌كێكيانى تيايه له‌ڕێگه‌ى ئه‌م به‌رنامه‌يه‌وه ده‌توانيت چه‌ندين كارى چاكه بكه‌يت چۆن ؟ ته‌نها له‌سه‌رته موحازهراتى ده‌نگ له‌سه‌ر مردن و ته‌وبه و چاكهكارى و نوێژ و مردن و .. هتد ، يان وێنه‌ى قه‌برستان و مردوو كه‌سى كه‌م ئه‌ندام بگريت و له‌ڕێگه‌ى كۆمپيوته‌ره‌وه ئايهت و فه‌رمووده و ئامۆژگارى له‌سه‌ر بنوسى ، پاشان بچيته شوێنه گشتيه‌كان وه‌ك باخچه و ناوبازار و زانكۆ و قوتابخانه‌كان و ( بلوتوث ) ه‌كه‌ت بكهيتهوهوه ، پاشان بينێرى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ( بلوتوث ) ه‌كانيان كراوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ى كه‌س بزانێ تۆ ناردوته ، ده‌توانى ناوێكى خوازراو بۆ ( بلوتوث ) ه‌كه‌ت دابنێى ، دور نيه كه‌سانێك هه‌بن چاوه‌ڕوانى شتى خراپ بن بهگهيشتنى ئه‌مانه‌ى تۆ ڕه‌نگه ده‌سبه‌جێ په‌شيمان بێته‌وه و ئه‌م ڕێگايه‌ى تۆ بگرێته به‌ر ، جا چه‌ن كه‌س ئه‌م نامانه‌ى تۆى پێ بگا ئه‌وه‌نده خێرت ده‌گا ، چه‌نديش ئه‌وانيش بينێرن بۆ خه‌ڵكى تر تۆ هه‌ر خێرت ده‌گا ، چونكه ده‌روازه‌ى يه‌كه‌م تۆ بوى ، ده به‌رله‌وه‌ى كه‌س پێشت بكه‌وێ تۆ يه‌كه‌م كه‌س به بۆ ئه‌م كاره .
حه‌وته‌م : ( استوديو Gallery ) : له‌م به‌رنامه‌دا ئهتوانى قورئان به‌ده‌نگ يان موحازه‌ره‌ى به‌سود خه‌زن بكه‌ى پاشان بينێرێ بۆ هاوڕێكانت يان له‌كاتى ده‌ست به‌تاڵى يان له‌سه‌فه‌رى دوور و ناو ئۆتۆمبيل بۆ خۆت گوێى لێبگرى ئه‌مه‌ش جێگره‌وه‌يه‌كى زۆر باشه بۆ گۆرانى و شتى تر ، هه‌ره‌ها ئهتوانى وێنه و ڤيديۆى كاريگه‌رى تيا خه‌زن بكه‌يت بۆ خۆت سودى لێوه‌ر بگرى و بۆ خه‌ڵكى تريشى بنێرى .
هه‌شته‌م : دابه‌زاندنى به‌رنامه : زۆربه‌ى مۆبايلهكانى ئێستا ( ميمۆرى memory card ) يان هه‌يه ده‌توانيت به‌هۆيه‌وه به‌رنامه‌ى هه‌مه چه‌شنه دابه‌زێنى باش‌ترين ئه‌و به‌رنامانه‌ى مۆسڵمانان پێويستيانه ئه‌مانه‌ن :
- (mobile quran يان pocket quran ) قورئان به‌نوسراوى بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ر شوێنێك قورئانت ده‌ست نه‌كه‌وت ، يان پێت باش نه‌بو ههڵيبگرى لهمۆبايلهكهدا قورئان هه‌بێت ده‌توانێت له‌هه‌ر شوێن و كاتێكدا بێت قورئان بخوێنێ .
- بارنامهى زۆرترين ماوه‌ى ده‌نگ تسجيل كردن كه به‌هۆيه‌وه ده‌توانيت موحازه‌رات و ده‌نگى به‌سود تسجيل بكه‌يت وه موحازهراتهكانى ڕۆژى جومعه و كه‌ناڵه ئاسمانيه‌كان و پاشان سود وه‌رگرتن لێى و نادرنى بۆ خه‌ڵكى تريش .
- به‌رنامه‌ى ڤيديۆ كه به‌هۆيه‌وه زۆرترين ماوه به ڤيديۆ تصوير ئه‌كه‌ى به‌هه‌مان ئه‌وه‌ى پێشوو ئهتوانى سودى لێوهرگرى .
- دابه‌زاندنى به‌رنامه‌ى فتواى گه‌وره زانايان .
- دابه‌زاندنى كورته‌ى ژياننامه‌ى خليفهكانى راشدين .
- به‌رنامه‌ى زيكرهكان .
- به‌رنامه‌ى بانگ دان .
- دابه‌زاندنى به‌رنامه‌ى : ( instantme – BWOPDA ) : به هۆى دابه‌زاندنى ئه‌م به‌رنامه‌وه ده‌توانيت هه‌موو به‌رنامه‌يه‌ك له مۆبايله‌كه‌ته‌وه له‌ڕێگه‌ى ( بلوتوپ ) ه‌وه بنێرى بۆ خه‌ڵك هه‌روه‌ها ده‌توانيت له خهڵكيشهوه به‌رنامه‌وه وه‌ربگرى له نمونه‌ى به‌رنامه بهسودهكانيش ( قورئان به‌نوسراوى ـ ڤيديۆ و ده‌نگ ـ به‌رنامه‌ى زيكره‌كانى ڕۆژانه ـ ژياننامه‌ى خهليفهكان ـ فه‌تواى گه‌وره زانايان ـ به‌رنامه‌ى بانگ دان ... هتد ) .
ئادابه‌كانى نامه ناردن :
كاتێك نامه ئه‌بێته هۆكارێكى گرنگ بۆ ئامۆژگارى و بانگه‌شه كردن بۆ ئاينى ئيسلام پێويست ده‌كات كۆمه‌ڵێك خالى گرنگ هه‌يه له‌نامه نوسيندا ڕچاو بكرێت ئه‌وانيش بريتين له :
1 ـ نامه‌كان با كورت و پڕ مانا بن بۆ ئه‌وه خوێنه‌ر لێى بێزار نه‌بێ كهمتريش تهكليف بكات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى ئهينێرێ .
2 ـ بابه‌ته‌كانى نامه با زياتر فه‌رمووده و ئايهت بن .
3 ـ به‌كارهێنانى زمانى شيرين و شێوازى ئه‌ده‌بى و نه‌رمونيانى لهنوسينهوهى نامه .
4 ـ ئامۆژگارى كردن به‌شێوه‌ى ناڕاسته‌و خۆ بهواتايهكى تر ئامۆژگاريهكانت با نه‌بێته هۆى بريندار كردنى هه‌ستى به‌رامبه‌ر به‌ڵكو نه‌رم و نيانى زۆر پێويسته .
زۆر به‌كورتى :
موسڵمانى به‌ڕێز : وه‌ك پێشتر وتمان ( موبايل ) يه‌كێكه له نيعمهته گه‌وره‌كانى په‌روه‌ردگار ، بۆيه پێويست ده‌كا ببێته هۆى حه‌سانه‌وه و خۆشبهختيمان نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه كه بۆته هۆى بێزارى و سه‌رچاوه‌ى تاوان بۆ زۆرێكمان ، بۆيه ئه‌كرێت له‌خۆمان بپرسين هۆكارى ئه‌م هه‌موو تاوانانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م ئامێره بچوكه بێگيانه يان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵكى ؟ بێگومان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵكى ، چونكه وه‌ك چۆن پێويسته به‌كارى ناهێنن ، بۆيه پێم خۆشه كۆمهڵيك ئامۆژگارى هه‌موو ئه‌وانه بكه‌م كه ( مۆبايل ) به‌كار ئه‌هێنن :
1 ـ ئه‌وه بزانه موسڵمانى به‌ڕێز كه‌وا ( موبايل ) هۆكاره نه‌ك ئامانج وه‌ته‌نها ئه‌ركى وه‌رگتن و ناردنه ، بۆيه پێويست ناكات خۆت سه‌رقاڵ بكه‌ى به گۆڕين و كڕين و فڕشتنى له پێناو مۆديلێك به‌رزتر ، چونكه ئه‌و پاره‌يه‌ى له‌ده‌ستت دايه خوا پێتى داوه لهقيامهتيشدا لێت ده‌پرسێ لهچيدا سه‌رفت كردوه .
2 ـ به گوێره‌ى پێويست قسه بكه‌و نامه بنێره ، چونكه له دوو لاوه زيانت پێ ئه‌به‌خشێ له‌لايه‌كه‌وه زۆر قسهكرنى بێ سوود ده‌چێته ڕيزى ئيسرافهوه ، كه ئه‌مه‌ش په‌روه‌ردگار پێى ناڕازيه و هه‌موومانى لێى ئاگه‌دار كردۆته‌وه له لايه‌كى تره‌وه له‌ڕوى ته‌ندروستيه‌وه بۆت باش نيه ، چونكه به‌گوێره‌ى ئه‌وه‌ى زاناكان پێى گهيشتون ( موبايل ) كاريگه‌رى هه‌يه له سه‌ر دڵ و مێشك و گوێ .
3 ـ به‌نامه و تهليفۆن كردن كه‌س مهتۆقينه به‌مه تاوانێك ئه‌نجام ئه‌ده‌ى ، چونكه پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : " لا يحل لمسلم أن يروع مسلما " ( صححه الألباني في صحيح سنن أبي داود : 5004 ) ، واته : بۆ هيچ موسڵمانێك ڕه‌وا نيه موسڵمانێكى تر بتۆقێنێت .
4 ـ په‌نا بگره به‌خوا له‌و قسانه‌ى دهيكهيت ، و له‌و نامانه‌ى دهينێريت و ئازارى كه‌سى پێ مه‌ده ، چونكه خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت : ( وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُّبِينًا ) ( سورة الأحزاب : 58 ) ، واته : ئه‌وانه‌ى كه ئازارى پباوان و ئافره‌تانى بڕوادار ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ى هيچ تاوانێكيان هه‌بێ ئه‌وانه تاوان و بوهتانێكى ئاشكرايان ئه‌نجام داوه .
5 ـ ئه‌گه‌ر نامهيهكى درۆ يان نوكته‌يه‌كى خراپ يان وێنه‌يه‌كى ڕوت يان ههواڵيكى درۆت پێگه‌يشت زوبه‌زو بيسڕهوه وه بۆ كه‌سى تر‌ى مه‌نێره ، و پشان كهسيشى مه‌ده ، با تۆش له‌و تاوانه به‌شدار نه‌بێت ، وه ئه‌گه‌ر كرا ئامۆژگاريهكى ئه‌و كه‌سه بكه ناردويهتى به‌ڵام بهژيرى و به هێمنى .
6 ـ ئاگات له ( موبايل ) ى مناڵه‌كانت بێ ئه‌گه‌ر باوك يان دايكيت ، وه ئاگات له ( مۆبايل ) ى براو خوشكه‌كانت بێ ئه‌گه‌ر براى گهرهى .
7 ـ وێنه‌ى فۆتۆ و ڤيديۆى خێزان و خوشكه‌كانت مه‌گره له‌به‌ر مه‌ترسى ئه‌وه‌ى ( مۆبايل ) ه‌كه‌ت ون بێ و بگاته ده‌ستى خه‌ڵكى تر .
8 ـ بهتهليفۆن و نامه ناردن باسى كه‌س مه‌كه ، و بوختان بۆ كه‌س مه‌كه ، هه‌روه‌ها عهيبهى خه‌ڵكى مه‌دركێنه ، چونكه هه‌موو مرۆڤێك بۆخۆى عهيبهى هه‌يه .
خوشكى بێ ئاگا !!
ئه‌مه‌يان په‌يوه‌سته به خوشكانه‌وه كه له‌كاتى تهليفۆن كردن‌دا درێژه به‌قسه‌كانيان ئه‌ده‌ن ، و ده‌نگى خۆيان ناسك ئه‌كه‌نه‌وه ، له‌كاتێكا خواى په‌روه‌ردگارى فه‌رمانى پێكردون به‌م شێوه ڕه‌فتار نه‌كه‌ن ، وه‌ك ئه‌فه‌رموێت : ( فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ ) ( سورة الأحزاب : 32 ) ، واته : به نازه قسه مه‌كه‌ن چونكه كه‌سانى دڵ نه‌خۆش تهماحيان تێ ده‌كه‌ن . هه‌روه‌ها زۆرجار ژماره‌يه‌كى نه‌ناسراو ته‌لێفۆن ئه‌كات هيچ پێويست ناكات درێژه‌ى بده‌يتێ لهقسهكرن له‌گه‌ڵيا ، له‌وه‌ى نه‌بێ به‌ڵێ فه‌رموو نه‌خێر ژماره‌كه‌ت هه‌ڵه لێداوه ، ته‌نها پێويستت به‌و وه‌ڵامه كورته هه‌يه ، خۆشكى خۆم چه‌ندين جار به‌ژماره‌ى نه‌ناسراو تهليفۆنيان له‌گه‌ڵ كچان كردوه‌و پاشان تسجيليان كردوه ، و به‌نێو خه‌ڵكدا بڵاويان كردۆته‌وه ، ته‌نانه‌ت ئه‌و كوڕانه‌ش كهدهيان ناسى له‌قوتابخانه بێت يان له‌فه‌رمانگه يان خزمه‌كانت ، بۆيه پێويست ناكات درێژه بده‌يته قسه‌كانت له‌گه‌ڵيان و قسه‌ى بێ سه‌رو به‌رى بۆ بكه‌يت ، دڵنيابه زۆرجار خۆشه‌ويسته‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌نگى خۆشهويستهكانيان تسجيل ئه‌كه‌ن ، پاشان له‌رێگه‌ى ئه‌م ده‌نگه تسجيل كراوه‌وه تهديدى كچيان كردوه ، ناچار كچه‌ش چۆكى داداوه و ئه‌وه‌ى خۆيان پييان خۆش بووه كردويانه ، ده‌تۆش به‌ر له‌وه‌ى ببيته نێچيرى ده‌ستى كوڕانى خاوه‌ن ( موبايل ) به‌خۆتا بچۆره‌وه و بيرێك له‌دوا ڕۆژى خۆت و شه‌ره‌فى ماڵه‌وه‌تان بكه‌ره‌وه ئه‌و ماڵه‌ى سقهى پێته و لێت ناپرسێته‌وه ، تۆش به‌دزيه‌وه له‌گه‌ڵ كوڕان قسه ئهكهيت ئه‌ى وه‌ڵامى ڕۆژى دوايى چى ئهدهيتهوه ، كه ده‌نگى خۆت بهتهسجيل كراوى لاى خه‌ڵكى ببيسيتهوه ، خۆت له‌خۆت بپرسه‌و وه‌ڵامى خۆت بده‌ره‌وه ، شوكرى خوايش بكه جارێ ئه‌مه‌ت به‌سه‌ر نه‌هاتوه ، دڵنياش به به‌سه‌ر خه‌ڵكێكى زۆر هاتوه‌و به‌ده‌ستيه‌وه ئه‌ناڵێنن گه‌ر به‌خۆتا نهچيتهوه ڕۆژێك دێت به‌سه‌ر تۆيشدا بێت . زۆر جاريش له‌ڕێگه‌ى براده‌رى و خزمايه‌تى وێنه‌ت ئه‌گرن و بڵاوى ئه‌كه‌نه‌وه دواى چى ئه‌ڵێى : خزممانه !!! هاوڕێمه !!!! كێ باوه‌ڕت پێده‌كات ؟ بۆيه به‌ر له‌وه‌ى كار له‌كار بترازێ خۆت ده‌رباز بكه‌و به‌ده‌ستى خۆت خۆت مه‌كه‌ره نێچير ، به كوڕانيش ئه‌ڵێن له‌خوا بترسن ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر كچى خه‌ڵكيدا ئهيهێنن له‌وه ناترسن به‌سه‌ر خوشكه‌كانى خۆشتانا بێت ؟ دڵنياش بن يه‌كێك ماڵه‌كه‌ى له شوشه بێت به‌رد ناگرێته ماڵى خه‌ڵك .
ماوه‌ته‌وه بڵێم : هه‌رگيز بانگه‌شه ناكه‌م بۆ ڕێگرى كردن له بڵاو بونه‌وه‌ى زانست به‌پێچه‌وانه‌وه ( مۆبايل ) يه‌كێكه له‌هۆكاره هه‌ره گرنگ و پێويسته‌كان كه ڕێگاى زۆر دورمان نزيك ئه‌كاته‌وه ، و كارى قورسمان له‌سه‌ر ئاسان ئه‌كات ، به‌ڵكو ڕێگرم له شێوازى به‌كارهێنانى ... بانگه‌شه‌ش ئه‌كه‌م بۆ باش به‌كارهێنانى .
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
نووسينى : ڕه‌وه‌ند عبدالله
پێداچوونه‌وه‌ى : باوكى فريشته
مۆبايل هۆكارێك بۆ خۆشبه‌ختى يان دهروازهيهك بۆ تاوان و نه‌هامه‌تى.
Reviewed by سه‌ردێر
on
26 سبتمبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: