به‌م شێوازه ده‌ست نوێـژ بگره.

واته : (عُثمَان)ى كوڕى (عَفَّان) (ڕه‌زای خوای لێبێت) داواى ئاوى ده‌ستنوێژى كرد و ده‌ستنوێژى گرت : سێ جار هه‌ردوو له‌پى شۆرد ، ئه‌نجا ئاوى ڕادايه ناو ده‌م و لوتى ، ئه‌نجا سێ جار روومهتى شۆرد ، ئه‌نجا سێ جار ده‌ستى ڕاستى تاوه‌كو ئانيشكى (قوڕنێسكى) شۆرد ، ئه‌نجا ده‌ستى چه‌پيشى وه‌كو ئه‌وه شۆرد ، ئه‌نجا ده‌ستى هێنا به سه‌ريدا ، ئه‌نجا سێ جار پێ ى ڕاستى تاوه‌كو قوله‌پێ ى (قاپهڕهقهى) شۆرد ، ئه‌نجا پێ ى چه‌پيشى وه‌كو ئه‌وه شۆرد ، ئه‌نجا فه‌رمووى : پێغه‌مبه‌رى خوام (صلی الله علیه وسلم) بينيوه ده‌ستنوێژى گرت وه‌كو ئه‌م ده‌ستنوێژى من و ئه‌نجا فه‌رمووى : "هه‌ركه‌سێك ده‌ستنوێژ بگرێت وه‌كو ئه‌م ده‌ستنوێژى من ، ئه‌نجا هه‌ڵسێت دوو ركعات نوێژ بكات وه له نێوياندا قسه له‌گه‌ڵ ناخى خۆي‌دا نه‌كات ئه‌وا خوا له تاوانه‌كانى پێشووى خۆش ده‌بێت" .
وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف
به‌م شێوازه ده‌ست نوێـژ بگره.
Reviewed by سه‌ردێر
on
26 سبتمبر
Rating:

ليست هناك تعليقات: