که‌ی ئیسلام چووه‌ته ناو وڵاتی كۆریا؟!زیاتر بزانه
له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێشه‌وایه‌كی (امام) توركی به‌ناوی (عبدالكریم اسماعیل) سه‌ردانی كۆریا ده‌كات و بۆ یه‌كه‌م جار ئاینی ئیسلام پێشكه‌ش به‌گه‌لی كۆریا ده‌كات.
بیرۆكه‌ی بونیاتنانی مزگه‌وتی (هان نام) وه‌ك یه‌كه‌م مزگه‌وت و له‌سالی 1976دا و له سیئۆلی پایته‌ختی كۆریادا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زیادبونی به‌رچاوی موسڵمانانی كۆریا به‌تایبه‌تی له ساڵانی شه‌سته‌كان وحه‌فتاكاندا. هۆكاری ئه‌وه‌یش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چالاكی ئاڵوگۆٌڕی ئابوری له‌نێوان كۆریاو جیهانی ئیسلامی دا و زانینی ٌڕۆڵ وگرنگی ئه‌و جیهانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی كۆریاوه .
هه‌رئه‌مه‌یش وایكرد كه سه‌رۆكی پێشوی كۆریا (بارك جونگ) زه‌ویه‌كی به‌روبه‌ری 1500مه‌تر ته‌رخان بكات بۆ دروستكردنی ئه‌و مزگه‌وته له سیئۆلدا.سه‌ره‌رای هاوكاری ماددی هه‌ندێ له رێكخراوه ئیسلامیه‌كان بۆ بونیاتنانی ئه‌ومزگه‌وته .
ئێستا له كۆریادا 7 مزگه‌وت هه‌یه ، له‌وانه له‌شاره‌كانی ( بوسان - كوانگ جو- فاجو - ئه‌ن یانگ) . مزگه‌وتی بوسان دوه‌م مزگه‌وتی كۆریایه‌و به‌هاوكاری وه‌زیری پێشوی لیبیا ( علی ولاك) . سه‌ره‌رای بونی هه‌شت سه‌نته‌ری ئیسلامی كه له‌نێوانیاندا سه‌نته‌ری ئیسلامی دورگه‌ی جیجۆ هه‌یه . بونیات نراوه.

ژماره‌ی موسڵمانانی كۆریا نزیكه‌ی 40هه‌زار موسڵمانه كه ده‌كاته 0.1% دانیشتوانی كۆریا . پێشه‌وای(امام) مزگه‌وتی (هان نام) ده‌ڵێ كه ژماره‌ی موسڵمانانی كۆریا به‌رده‌وام له زیادبوندایه.. له‌ره‌مه‌زاندا سه‌نته‌ری ئیسلامی هه‌لده‌ستێ به پێشكه‌شكردنی چه‌ند پرۆگرامی تایبه‌ت ، وه‌ك رۆژوشكاندنی رۆژانه‌ی خۆرایی وبه‌كۆمه‌ڵ وئه‌نجامدانی نوێژی ته‌راویح وچه‌ندین چالاكی تر.
سه‌رچاوه/ منتدی سفاری للسفروالسیاحه
وه‌رگێرانی / شوان به‌ختیار - به‌ریتانیا
که‌ی ئیسلام چووه‌ته ناو وڵاتی كۆریا؟!زیاتر بزانه
Reviewed by سه‌ردێر
on
28 سبتمبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: