حوكمي برۆ لابردني ئافره‌تان له‌شه‌رعدا
الحمد لله رب العالمين
خوشكي به‌رێزم..
زوَر تاواني له ناوبه‌ر هه‌يه كه خوشكاني موسوڵمان لێي بێ‌ئاگان و نازانن تا چه‌نده ترسناكه‌و ده‌بێته هوَي هێناني خه‌شمو توڕه‌بوني خواي گه‌وره، لـه‌م چه‌ند دێڕه‌دا وه‌ك دڵسوَزييه‌ك بــوَ خوشكاني شيرينم به‌پێويستم زاني كه ئاگاداريان بكه‌مه‌وه له يه‌كێك لــه‌و تاوانه كوشندانه كـه‌ئه‌ويش لابردنــي بروَيه، كه به ڕاستي تاوانێكي گه‌وره‌يه، هه‌روه‌ها خواي گه‌وره له‌عنه‌تي لێ كردووه.
قال رسول الله : (لَعَنَ اللهُ النَّامِصَةَ وَالمـُتَنَمِّصَة). صحيح الجامع : 5094
پێغه‌مبه‌ري خوا (صلي الله عليه و سلم)ئه‌فه‌رمويت: له‌عنه‌تي خـــوا لـه‌و ئافره‌ته‌ي كـه بـروَ هه‌ڵئه‌گرێت و ئه‌وه‌يشي بوَي هه‌ڵئه‌گرێت . له‌عنه‌ت، واته : ده‌ركردن و دوور بوون له ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌يي خوا .
ئه‌م فه‌رموده پيروَزه به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر حه‌رامێتي بروَ هه‌ڵگرتن به هه‌موو شێوه‌يه‌ك، جا هه‌ڵكه‌ندن بێت، يان قرتاندن، يـان باريك كردن، يـان ناسك كردن. هه‌مووي حه‌رامــه‌و دروسـت نييه، جـا هه‌ر ئافره‌تێك ئه‌و كـاره بكات ئه‌وا ئه‌و له‌عنه‌ته ئه‌يگرێته‌وه په‌نا به خوا.
هه‌روه‌ها به‌كار هێناني (تاتۆ)ش حه‌رامه ((تاتوَ: بريتيه له لابردني مووه‌كاني بروَو پاشان وێنه كێشاني بروَكان به خالً كوتان له جێگه‌كه‌يدا))، كه تاتوَ كوَكردنه‌وه‌ي دوو تاواني گه‌وره‌يه، يه‌كه‌م: لابردنــي بروَ . دووه‌م: خاڵ كوتان، خاڵ كوتانيش پێغه‌مبه‌ري خوا (صلي الله عليه و سلم) ده‌رباره‌ي ئه‌فه‌رموێت : (لَعَنَ الله الواشِمَةَ وَالمـُستَوشِمَةَ ) صحيح الجامع : 5094.
واته : له‌عنه‌تي خـــوا لـه‌و ئافره‌ته‌ي كـه خاڵ ئه‌كوتێ و لـه‌وه‌يشي كه بوَي ئه‌كوتێ.
چونكه ئه‌و جوَره كارانه گوَڕيني دروستكراوي خواي گه‌وره‌يه ، جا هه‌ر ئافره‌تێك لــه خواي گه‌وره بترسێت ئه‌و كارانه ناكات و به قسه‌ي هيچ كه‌سێك هه‌ڵ ناخه‌ڵه‌تێت ، بويه پێويسته ئافره‌ت زۆر ژير بێت و خوَي توشي ئه‌و تاوانه گه‌وره‌يه نه‌كات.
جا بێجگه له‌وه‌ي كه كارێكي نادروسته له ڕوي شه‌رعه‌وه، هه‌روه‌ها له ڕوي ته‌ندروستيشه‌وه زياني گه‌وره‌ي هه‌يه، كه‌ئه‌ويش بريتيه له‌وه‌ي كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌ندني هه‌ر موويه‌كدا خانه‌يه‌ك له خانه‌كاني موَخ ئه‌مرێت ، چونكه مووه‌كاني بروَ په‌يوه‌ستن به خانه‌كاني موَخه‌وه .
خوشكاني باوه‌ڕدار.. هه‌ر ئه‌و خوايه‌ي فه‌رمانمان پێ ئه‌كات كه نوێژي بوَبكه‌ين و ڕوَژووي بوَ بگرين، هه‌ر ئه‌ويشه نه‌هيمان لێ ئه‌كات حه‌رام نه‌كه‌ين، كه بروَ لابردنيش يه‌كێكه له حه‌رامه‌كان. هه‌روه‌ها نابێت به گوێي هيچ كه‌سێك بكرێت له سه‌ر پێچي كردني خواي گه‌وره‌دا. چونكه پێغه‌مبه‌ري خوا (صلي الله عليه و سلم)ئه‌فه‌رموێت: (لاَ طــَاعَةَ لِمَخلُوقٍ فـي مَعصِيَةِ الخَالِق )صحيح الجامع الصغير:7520
واته: گوێ ڕايه‌ڵي هيچ كه‌سێك ناكرێت له سه‌رپێچي كردني خواي گه‌وره‌دا .
جا هه‌ر ئافره‌تێك له‌خواي گه‌وره بترسێت و بير له قه‌برو قيامه‌ت بكاته‌وه خوَي توشي ئه‌و حه‌رامانه ناكات . هه‌روه‌ها هه‌ر ئافره‌تێك تاكـو ئێستا ئـه‌و كــاره گوناه و نـابـه‌جێيه‌ي كـــردووه بــا له‌دواي بيستني ئه‌م فه‌رموده پـيروَزه‌ي پێغه‌مبه‌ري خوَشه‌ويستمان (صلي الله عليه و سلم) وازي لێ بێنێت و ته‌وبه بكات و جارێكي تر ده‌سكاري موه‌كاني بروَي نه‌كات ، چونكه پێغه‌مبه‌ري خـوا (صلي الله عليه و سلم) ئه‌فه‌رمــوێت: (التَّائِبُ مِن الذَّنبِ كَمَن لاَ ذَنْبَ لَه) الصحيحة للالباني : 615
واته: ئــه‌و كـه‌سه‌ي ته‌وبه ئه‌كـــات وه‌كو ئه‌وكه‌سه وايه كه هيچ تاواني نه‌كردبێت .
خوشكه‌كه‌م ... بير بكه‌ره‌وه كه‌وا به‌ندايه‌تي خواي گه‌وره به‌ڵكه‌يه له‌سه‌ر خوَشه‌ويستي ڕاسته‌قينه‌ي به‌نده بوَ خواي په‌روه‌ردگار ، وه به‌ندايه‌تيش دروست نيه‌و وه‌رناگيرێت تاوه‌كو هاو ڕێك و شوێن كه‌وتني تيا نه‌بێت بوَ پێغه‌مبه‌رمان (صلي الله عليه وسلم) له‌به‌ر ئه‌وه‌يشه كه‌وا خواي گه‌وره ئه‌فه‌رموێت : (قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ ﴾ آل عمران:31.
واته: بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه خواي گه‌وره‌تان خوَش ئه‌وێ ئه‌وا شوێن من((واته: پێغه‌مبه‌ر)) بكه‌ون ، خواي گه‌وره‌يش ئێوه‌ي خوَشه‌وێ و له گوناهه‌كانتان خوَش ئه‌بێت ، وه خواي گه‌وره لێخوَش بوو به به‌زه‌ييه .
له‌كوَتايدا ئه‌ي خوشكي به‌نرخم ... ئايا بيرت كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ي كه جواني توَ له به‌ندايه‌تي و گوێڕايه‌ڵي و ڕه‌وشتي جوان و به‌رزدايه !؟
داواكارم له په‌روه‌ردگار كه جوان و ڕازاوه‌ت كات به جواني و ڕازاوه‌يي ئيمان و بتكاته يه‌كێك له ڕێنمايي كراوان .
وصلى الله وسلم على نبينا محمد
ئاماده‌كردن و نوسيني: دايكي مه‌نار
پێداچونه‌وه‌ي:مامۆستا نه‌وزاد پێش نوێژ و وتار خوێني مزگه‌وتي به‌هه‌شت له‌سلێماني
حوكمي برۆ لابردني ئافره‌تان له‌شه‌رعدا
Reviewed by سه‌ردێر
on
02 فبراير
Rating:
ليست هناك تعليقات: