news

نامەیەك بۆ ئەو ئافرەتانەى كەلەگەڵ پیاواندا ئیش دەكەن





                                    بسم الله الرحمن الرحيم
خوشكە میهرەبانەكەم:
زۆر بەئازارو خەمبارم كەئەتبینم لەنێوان پیاواندا كاردەكەیت، وەهۆى ئێش و ئازارم ئەوەیە كەتێكەڵاوى ترسناكى زۆرى هەیە لەسەر ئایین و ڕەوشتت..
پەلە مەكە لەبڕیاردان و بڵێى نەخێر وەها نى یەو ئەوەى دەیڵێیت زیادەڕەوى یەو بەیەكجار پشت هەڵكەى و
گوێ نەدەى بەئامۆژگارى یەكانم. بزانە كەبەڵگەم هەیە بۆ قسەكانم،و بیرت نەچێت كەهیچ پەیوەندى یەك كۆمان ناكاتەوە جگە لەپەیوەندى موسڵمانێتى نەبێت،و هیچ سوودێكى دونیایى بەدەست ناهێنم لەم ووشانە كەلەم چەند دێڕەدا ڕێكى دەخەم، بەڵام بزانە كەلەناخى دڵمەوە هەڵدەقوڵێ و دێتەدەر وەكاتێكى زۆر دەبات لەبیرو هەوڵ و ماندووبوونم، بۆیە داواكارم ڕێز بۆ هەڵوێستم دابنێى بەرامبەرت، وەبەباشى چەند جارێك بیخوێنیتەوەو بیرى لێ بكەیتەوە، پەندو ئامۆژگارى و دڵسۆزى بەدى دەكەیت لەئەنجامدا.
ئافرەت هەستكراوەو ستەملێكراو دەبێت لەتێكەڵ بوونى بەپیاوان جگە لەمەحرەمەكانى، چونكە تێڕوانینى پیاو بۆ ئافرەت هەمووى پەرۆش بوون و تامەزرۆیى یە، وەهەر پیاوێك بانگەشەى جگە لەمە بكات ئەوە ڕاست ناڵێ، چونكە خواى گەورە مەیل و ئارەزوویەكى بەهێزى دروست كردووە لەپیاواندا بۆ ئافرەت وەهەروەها مەیل و سستیشى لەئافرەتاندا دروست كردووە بەرامبەر بەپیاو لەگەڵ نەرم و نیانى و لاوازى، بۆیە هەر نزیك بوونەوەیەك لەسنوورى شەرعدا نەبێت زۆر ترسناكە چونكە لەم بارودۆخەدا شەیتان حەزو ویستى جنسى دەبزوێنێ وەزۆربەى جار لەم مەسەلەیەدا ئافرەت زەرەرمەندە، چونكە لەدەرئەنجامدا پیاوان قورسى كێشەكەیان ناكەوێتە ئەستۆ وەك ئافرەتان. وەهەر ئافرەت گرفتار دەبێت بەهۆى تێكەڵاوى یەوە چونكە كۆتایى تێكەڵاوى كارى داوێن پیسى (زینا)یە كەدەبێتە هۆى لەدەستدانى شەرەف و ئابڕووى ئافرەت پاشان بەڵاى سك پڕبوون و منداڵى بێ باوك و ناشەرعى لەبەرئەمە خواى گەورە قەدەغەو حەرامى كردووە، بەڵگەش زۆرە لەوانە:
خواى گەورە دەفەرموێت: [ قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ] (سورة النــور:30)، واتە: ئەى موححەمەد ێلى الله علیه وسلم بەباوەڕداران بڵێ كەچاوى خۆیان بپارێزن لەسەیركردنى ئافرەتان و شتى حەرام وەداوێنى خۆیان بپارێزن لەكارى خراپە (زینا) ئەوە باشترە بۆیان وەهەرچى دەكەن خوا بەئاگاو شارەزایە لێى. ئەوەتا خواى گەورە فەرمان بەپیاوان دەكات چاویان بپارێزن لەتێڕوانینى ئافرەتان. ئەگەر ئافرەت شان بەشانى پیاو كاربكات ئیتر پیاو چۆن بتوانێت پارێزگارى لەچاوى خۆى بكات؟
ئافرەت هەموو لەشى عەورەتەو جائیز نى یە تەماشاى بكرێت، وە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: (يا علي لاتتبع نظرة النظرة، فإنما لك الأولى، وليست لك الأخرة) رواه الترمذي وأبو داود وحسنه الألباني برقم (1903) واتە: ئەى عەلى نەزەر لەدواى نەزەر مەكە، چونكە یەكەم بۆ تۆیە، بەڵام دوایین بۆ تۆ نى یە. چونكە سەیركردن لەكتوپڕێكدا بەخشراوە، ئەوەش یەكەم نەزەرە، بەپێچەوانەى نەزەرى دووەم كەحەرامە، لەبەرئەوەى بەئەنقەست و هەوەس دەبێ. وە ووتراوە: ((زیناى چاو سەیركردنە، وەزیناى گوێ بیستنى شتى حەرامە وەك غەیبەت و گۆرانى، وەزیناى زمان قسەى ناشرین و جوێندان و غەیبەت كردنە، وەزیناى دەست زەبرو زەنگ نواندنە، وەزیناى قاچ و پێ هەنگاونانە بۆ خراپەكردن)). وەتێڕوانینى پیاو بۆ ئافرەت زیناى چاوە چونكە پیاوان خۆشى و لەزەت دەبینن لەسەیركردنى بەژن و باڵاى ئافرەت، بەمەش دڵى پەیوەست دەبێ بەشۆخ و شەنگى ئافرەتەكەوە پاشان بەرەو خراپەو داوێن پیسى، وەجێگاى گومان نى یە كەنەزەرو سەیركردن هۆكارو دەرئەنجامى تێكەڵاوىیە.
وە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەڵێت: (ما تركت بعدي فتنة هي آخر على الرجال من النساء)البخاري، واتە: هیچ فیتنەو بەڵایەكم جێنەهێشتووە لەپاش خۆم ئەوەندەى ئافرەتان كەزیان و ترسناكى هەبێت بۆ پیاوان. پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم وەسفى ئافرەتانى بەفیتنە كردووە ئیتر چۆن فیتنە (كەئافرەتە) وەعەوداڵ و شەیدا (كەپیاوە) لەیەك شوێندا كۆدەبنەوە. كاتێك پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم مزگەوتى دروست كرد فەرمووى: (لو تركنا هژا الباب للنساء) أبو داود، واتە: با ئەم دەرگایە تەرخان بكەین بۆ ئافرەتان. وەعومەرى كوڕى خەتاب نەهى لەپیاوان دەكرد گەر لەدەرگاى ئافرەتان بچنە ژوورەوە، ئەگەر تێكەڵاوى قەدەغە كرابێت لەهاتنە ژوورەوە لەیەك دەرگادا كەواتە قەدەغەیە لەهەموو شوێنێكدا. وە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم فەرمانى بەئافرەتان دەكرد كەبەلێوارى ڕێگا بڕۆن نەك بەناوەڕاستى بۆ ئەوەى تێكەڵ بەپیاوان نەبن. پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم گەر نوێژەكەى تەواو بكردایە لەجێگاى دەمایەوە لەگەڵ ئەو پیاوانەى كەلەگەڵى بوون تا ئافرەتان دەڕۆشتن و دەگەشتنە ماڵەوە، پاشان خۆى و پیاوان دەڕۆشتنەوە، ئەمەش بۆ ئەوەى پیاوان نەزەرو سەیرى ئافرەتان نەكەن.
ئەمانە هەمووى بەڵگەن لەسەر حەرام بوونى تێكەڵاوى و ئیش كردنى ئافرەت لەگەڵ پیاوان، وەهەموو زانایان ڕێك كەوتوون لەسەر ئەم بۆچوونە بەبێ جیاوازى.
فەرمان كراوە بەئافرەت لەماڵەوە ئارام بگرێت و جێگیر بێت. دەزانى لەبەر چى؟
تا نەكەوێتە پێش چاوى پیاوان و تێكەڵاویان نەبیت..
وەئاشكرایە هۆى داوێن پیسى و لەناوبردنى ئابڕوو و ناموسى خەڵك و ڕووخاندن و لەناوچوونى ماڵان و لەناوچوونى ژیان و ئایندەى كچ و پەیدابوونى منداڵى بێ باوك هەمووى دەرئەنجامى تێكەڵاوىیە.
وەئەگەر دەتەوێت ڕاستى و شوێنەوارى خراپى تێكەڵاوى بزانیت، ئەوا باسى كێشەكانى تێكەڵاوى لەئەوروپا (ڕۆژئاوا) بخوێنەوە، گەشتووەتە ئەو ڕادەیەى كەبانگەشە دەكەن بۆ قەدەغەكردنى لەبوارى خوێندندا، زانكۆو خوێندنگاو قوتابخانەى تایبەتیان دروست كردووە بۆ هەردوو ڕەگەز بەجیا لەئەمەریكاو چەندەها ووڵاتى دى. ئەمەش پاش چەشتنى ناخۆشى و ئازارى بەدڕەوشتى كەڕووبەڕوویان دەبووەوە، ئایا ئەمە بەڵگە نى یە؟
ئایا دەكرێ ئێمەى موسڵمان هەڵەى ڕۆژئاوایى یەكان دووبارە بكەینەوە، كەچى ئەوان ئاواتیان ڕزگاربوونە؟!.
ئەى خوشكم!..
تۆ خۆشەویسترین و بەهاترین موڵك و سامانى ئێمەى..
تۆ خوشك و كچ و خێزان و دایكیت..
پێویستە یارمەتیدەرمان بیت بۆ پارێزگارى كردنت لەخراپە..
تۆ نیوەى كۆمەڵى و بەخێوكەرى نەتەوەى..
هەر چاوەڕوانى تۆ دەكرێت بۆ نەوەیەكى ڕۆشنبیرو سەركەوتوو..
چۆن دەتوانیت ئەو ئەركانەت ئەنجام بدەیت ئەگەر ماڵ بەجێ بهێڵى و واز لەئیشى ماڵ و پەروەردەكرنى منداڵ بهێنیت،و سەرقاڵى ئیشى دەرەوە بیت لەگەڵ پیاواندا؟..
بزانە خواى گەورە فەرمانى پێت كردووە لەماڵەوە بمێنیتەوە: [ وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى ] (سورة الأحزاب: 33)، واتە: لەماڵى خۆتان داكراسێن و بمێننەوە وەك سەردەمى نەفامى خۆتان ڕووت مەكەنەوە. چونكە بەڕۆشتنت بۆ دەرەوە پیاوان تەماحت تێ دەكەن، بۆ ئەوەى دڵنیابیت لەڕاستى و دروستى قسەكانم كتێبى (عمل المرأة‌ في المیزان) دكتۆر محمد على باز بخوێنەوە، هەموو ڕاستى یەكان ئاشكرا دەبێت بەژمارەو چیرۆك كەباس لەترسناكى چۆڵ كردنى ماڵ و تێكەڵاوبوونى پیاوان دەكات، وەسەیرى بارودۆخى ئافرەتانى ڕۆژئاوایى بكە:
گیرۆدەى چەوساندنەوەى دەستى پیاوانە، دەناڵێنێ لەگرفتى دەست درێژى كردنە سەرى و سووكایەتى جنسى بەرامبەر دەكرێت،و ناتوانێت دەربازبێت، وەهەر دەبێت كار بكات ئەگینا لەبرسا دەمرێت. بەردەوام لەبەدبەختى و ئەشكەنجەدایە.
بەڵام تۆ خواى گەورە بەڕێزو پایەبەرزتى كردووە، وەئەركى خستووەتە سەرشانى باوك و مێرد و براو كوڕ بۆ ئەوەى بژێوى ژیانت بۆ دابین بكەن،و هەرگیز فەرمانى پێت نەكردووە كەهەوڵ بدەیت و كاربكەیت، ئەمەش سامانێكە لەبەردەستتدایە بێ گەڕان و ماندووبوون، لەماڵەوە وەكو شاژن بمێنیتەوەو كەسانى دى هەوڵت بۆ دەدەن..
ئایا ئەمە بەخشندەیەكى گەورە نى یە لەلایەن پەروەردگارەوە؟
شەیتان بەپرشنگى و ڕازاوەى دنیا فریوت نەدات و لەماڵ بڕۆیتە دەرێ بۆ كاركردن، وەبەمانەوەت لەماڵەوە نزیك و خۆشەویست ئەبیت لاى پەروەردگار، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: (المرأة عورة، فإذا خرجت استشرفها الشيطان،أقرب ما تكون من وجه ربها وهي في قعر بيتها)ترمذي و ابن حبان ڕیوایەتیان كردووە. واتە: ئافرەت هەموو لەشى عەورەتە،و ئەگەر لەماڵ ڕۆشتە دەرەوە شەیتانى لەگەڵ دایەو دەبێت بەهاوڕێى، وەباشترین جێگا لەخوا نزیكى بكاتەوە ناوەڕاستى ماڵەكەیەتى.
بزانە خوشكم: داوێن پاكى و باوەڕت گرنگترین و خۆشەویسترین شتى تۆن، وەهەڕەشەى لەناوچوونى لێ دەكرێت ئەگەر تێكەڵ بەپیاوان بیت، بۆیە تەنها لەمەحرەمەكان و مێردەكەت نەبێت نزیكى پیاوان مەبەرەوەو تێكەڵاویان مەبە، وەباشترین و بەڕەوشترین مێردت دەست دەكەوێت ئەگەر پابەند بیت بەباڵاپۆشین و ئارامگرتن لەماڵەوەدا، وەبەپێچەوانەوە ئەگەر لەكارى تێكەڵاوى بمێنیتەوە مێردى بەغیرەت و لێهاتووت دەست ناكەوێ.
ئەى خوشكم: مەڵێ ((ئەتوانم پارێزگارى لەخۆم بكەم هەرچەندە تێكەڵى پیاوانیش بم))..
بۆیە خواى گەورە فەرمانى كردووە بەچاوپۆشین و جیاكردنەوەى هەردوو ڕەگەزى نێرو مێ لەیەكتر چونكە دەزانێت كەئارەزووى جنسى لێشاوو پاڵنەرێكى بەهێزە، وەفەرمان بەموسڵمان كراوە دووركەوێتەوە لەو شوێنانەى فیتنەى لێ یە،و نابێت خۆى بخاتە مەترسى یەوە، چونكە مرۆڤ گەر برسى بێت ناتوانێت خۆى بگەڕێنێتەوە لەخواردن، هەروەها كەبرسى سێكسى (جنسى) بوو ناتوانێت بەرگرى لەخۆى بكات. وە لەهەموو بارودۆخێكدا سەلمێندراوە حەرامى ئیش كردنى پیاوو ئافرەت لەگەڵ یەكدا هەرچەندە ئەو پیاوو ئافرەتەش لەخواترس و باوەڕ پتەو بن چونكە نەفسى مرۆڤ بەتاڵ نى یە لەحەزو ئارەزووى جنسى.. وەئەگەر پێویستیت بەئیش هەیە با دوور بێت لەپیاوان.
خوشكە بەڕێزەكەم!..
نازانم ئایا ووشەكانم گەشتە دڵت؟..
وەكاریگەرى هەبوو لەسەرت؟.
پڕ بەدڵ ئاواتەخوازى ئەوەم،و داواكارم لەخوا بتپارێزێ لەگیرۆدەى داوى تەڵەكەبازان،و ئەوانەى كەنەخشەى تاوان و ئابڕووچوونت بۆ دەكێشن و هیواو ئامانجیان ئەوەیە كەتۆ ماڵ بەجێ بهێڵى، چونكە دەزانن كەتۆ بەخێوكەرى نەتەوەى، وە بەرهەمهێنانى نەتەوەى باش و خراپ لەدەستى تۆدایە، وەنەتەوەى خراپ پاروویەكى بەلەزەتە بۆ دوژمنان.
هەموو تكاو نزام ئەوەیە كەباش بیر لەم مەسەلە ترسناكە بكەیتەوەو بزانیت تا چەندە تۆ لەمەترسیداى..
وەئەگەر هیچ بایەخێك بەمە نەدەى ئەوا بەشەوو ڕۆژ دوعات بۆ دەكەم،و هەرگیز بێزار نابم لەپاڕانەوە چونكە تۆ خوشكمى و متمانەم پێتە وەهەر ڕۆژێك دێت بەئاگا بێیتەوە. باوەڕم بەخواى گەورە هەیە كەهەوڵ و ماندووبوونم بەهیچ و خۆڕا ناچێت،و سەركەوتنم تەنها بەدەستى خوایە.
دوا داواكاریم ئەوەیە كەچەند جارێك ئەم ئامۆژگارى یانە بخوێنیتەوە وەدووبارەى بكەیتەوە.

وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
نامەیەك بۆ ئەو ئافرەتانەى كەلەگەڵ پیاواندا ئیش دەكەن Reviewed by سه‌ردێر on 02 فبراير Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by بلۆگی ئاینی © 2015 - 2020
Powered By WordPress24x7

پەیوەندی کردن به‌ ئیمه‌یل

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.