ده چرپه بۆ گوڵه‌كانی كۆمه‌ڵگا تا وشكنهبونهتهوه......
نوسەر : دایكی عبدالله دیجیتاڵ پۆرتاڵی ره‌وا/بلۆگی اسلامی
الحمد لله الذى خلق الانسان في أحسن تقويم والصلاة والسلام على محمد النبي الأمي الكريم.. وبعد:كورته‌ی نوسینه‌كه:
ئه‌م كۆمه‌ڵه ئامۆژگاریهم بۆ هه‌موو خوشكانهیه كه له‌ژێر كاریگه‌ری ڕه‌فتار و ڕه‌وشته‌كانی كچانی ڕۆژئاوادا خه‌ریكه گرنگی خۆیان لهبیرئهچێتهوه و كۆمه‌ڵگا له ناو ئه‌به‌ن، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه وا بیرئه‌كه‌نه‌وه كه پێشكه‌وتنی كچان له خۆ ڕوتكردنهوه و سفوریدایه..... له كۆتایدا پێشكه‌شه به هه‌ر خوشكێك له ڕۆژئاوا بێت یان ڕۆژهه‌ڵات كه پاكی خۆیان پاراستوه و نایه‌نه‌وێت خۆیان و كه‌سانی تر به هیلاكدا بچن له‌م دونیادا و هه‌میشه وه‌كو نه‌وه‌ی ئه‌سماء و عائیشه بون و ئه‌بن و ڕێگاكه‌ی ئه‌وان به‌رناده‌ن.......
چرپه‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌ی خوشكی بڕوادارم... ئه‌ی ئه‌و خوشكه‌ی كه خوای گه‌وره نیعمه‌تی ته‌ندروستیه‌كی باشی پێبه‌خشیویت... ئه‌ی ئه‌و خوشكه‌ی كه خوای گه‌وره به‌ڕێزی كردویت به‌وه‌ی كه ئیسلامی پێناساندویت... سوپاسی خوا بكه و هه‌میشه سوپاسگوزاربه له به‌رامبه‌ر باشیهكانیدا.... لێی نزیكببهرهوه و گوێڕایه‌ڵی بكه..... له‌به‌رئه‌وه‌ی به گوێڕایه‌ڵیكردنی ئه‌و خۆشبه‌ختی دونیا و قیامه‌ت ئه‌بیت، و به نزیكبونه‌وه له‌و سه‌ربه‌رزی دونیا و قیامه‌ت ده‌بیت... چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وَمَن يُطِعِ اللَّـهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا} -الأحزاب: 71- واته: هه‌ركه‌سێك گوێرایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و په‌یامبه‌ری ئه‌و بكات، ئه‌وه بێگومان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به ده‌ست هێناوه.
چرپه‌ی دووه‌م:
خوشكه به‌ڕێزه‌كه‌م، پارێزگاری له حیجابه‌كه‌ت و پاكیهكهت بكه، چونكه حیجابه‌كه‌ت پاكی و ڕێز و گه‌وره‌ی تۆ ده‌رده‌خات.. چونكه خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: {يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ{-الأحزاب: 59- واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا به خێزان و كچه‌كانت و ئافره‌تى بڕواداران بڵێ با جلبابهكانیان ( جلبابیش : واته : عابا ) بده‌ن به خۆیاندا ، ئه‌وه‌ش نزیك تره بۆ ئه‌وه‌ى كه به ڕه‌وشت به‌رز و به حه‌یا و حیشمت و قورس و سه‌نگینی بناسرێنه‌وه ، تا ئه‌زیه‌ت و ئازار نه‌درێن ، په‌روه‌ردگارى تۆش لێبوورده و میهره‌بانه.
به‌ڵێ حجابهكهت جوانیه‌كه كه به‌ڕێزی تۆ ده‌رده‌خات نیشانه‌ی شه‌رم و ئابڕوی تۆیه و پارێزه‌رته له شهیطانهكان (جن و مرۆڤ) له‌به‌رئه‌وه ڕه‌حمه‌تی خوات لێبێت به‌رده‌وامبه چونكه هۆكاری به‌ده‌ست هێنانی خۆشبهختیته.
چرپه‌ی سێیه‌م:
ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه به كه بانگه‌واز ئه‌كه‌ن بۆ سفوری و نه‌هێشتنی حیجاب چونكه ئه‌وان باشه‌ی تۆیان ناوێت، پردێكی پؤڵایــــــــــــــن به له ئاست بۆچونه‌كانیان..... ئه‌وان ئازادی گه‌یشتن به تۆیان ئه‌وێت نه‌ك ئازادی تۆ و ئه‌یانه‌وێت ئاره‌زووه پیسه‌كانیان به تۆ به‌تاڵ بكه‌نه‌وه و بگه‌ن به مه‌رامی خۆیان،،،، ده‌ی وه‌ك خوشكێكی خۆت ئه‌م ئامۆژگاریهم لێوه‌ربگره.
چرپه‌ی چواره‌م:
هه‌میشه باش به له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌تدا، به‌تایبه‌ت دایك و باوكت هه‌روه‌ك خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت:{وَوَصَّيْنَا الإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْنًا عَلَى وَهْنٍ وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِيرُ} –لقمان:14- واته: ئێمه ده‌رباره‌ی باوك و دایك به مرۆڤمان راگه‌یاند و ئامۆژگاریمان كردكه: هه‌میشه ره‌فتاری چاكه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن, به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ دایكییدا.. دایكی به‌پێستی سك هه‌لێگرتووه به‌لاوازی له سه‌ر لاوازی، تاله داوێنی به‌ربۆته‌وه، هاتۆته ئه‌م جیهانه‌وه, شیر بڕینه‌وه‌شی دووساڵی خایاند،كه‌وایه (ئه‌ی مرۆڤ!) به‌رده‌وام سوپاسی من بكه له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كانم و، سوپاسی باوك و دایكیشت بكه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ئه‌زیه‌ت و ئازاره له‌پێناوی تۆدا چێشتوویانه, گێڕانهوهشتان هه‌ر بۆلای منه، دوای زیندوو بوونه‌وه،} وه پرسیار له پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كرا،چ كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك لای خوای گه‌وره خۆشه‌ویستتره؟ فه‌رموی: {الصَّلَاةُ عَلَى وَقْتِهَا، قَالَ ثُمَّ أَيٌّ قَالَ بِرُّ الْوَالِدَيْنِ قَالَ ثُمَّ أَيٌّ قَالَ الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ} (رواه البخاري ومسلم). واته: نوێژ كردن له‌كاتی خۆیدا ، پاشان گوتی چیتر؟ فه‌رموی چاكه كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوك ، پاشان چیتر؟ فه‌رموی جیهاد له پێناو خوای گه‌وره. خوشكه به‌رێزه‌كانم دایك و باوك تاكه كه‌سن كه بێ به‌رامبه‌ر خزمه‌تت ئه‌كه‌ن و یارمه‌تیت ئه‌ده‌ن له كاروباری ژیانت دا، له‌به‌رئه‌وه تكات لێده‌كه‌م هه‌میشه به جوانترین شێوه له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵسوكه‌وت بكه و خزمه‌تیان بكه. رزقني الله وإياكن بر أمهاتنا وآبائنا.
چرپه‌ی پێنجه‌م:
زمانت بپارێزه له غه‌یبه‌ت و قسه هێنان و بردن، چونكه ئه‌وانه چاكه‌كانت ئه‌سوتێنن و به‌ره‌به‌ره كه‌می ده‌كه‌نه‌وه.... خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: {وَلَا يَغْتَب بَّعْضُكُم بَعْضًا ۚ أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَن يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ }، -الحجرات: 12- واته: له‌پاش مله ناوی یه‌كتر به‌خراپه مه‌به‌ن ئایا كه‌ستان پێی خۆشه گۆشتی برای خۆی به مردوویی بخوات؟! دیاره ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی ناشیرین كردنی ئه‌وكاره‌یه، تا مرۆڤه‌كان سڵی لێ بكه‌نه‌وه‌و نه‌یكه‌ن ئاشكرایه كه ئه‌وه‌تان زۆر پێ ناخۆشه‌و، حه‌زی لێناكه‌ن و نایخۆن.
بۆ ڕزگاربوون له‌م ڕه‌فتاره ناشرینه هه‌میشه یادی خوا بكه، چونكه يادى خواى گه‌وره كاريگه‌رييه‌كى گه‌وره‌ى هه‌يه له ئارام كردنه‌وه‌ی ڕؤح و لاشه‌ی مرۆڤ، تا ببیته یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه خوای گه‌وره مه‌دحیان ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: {الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَىٰ جُنُوبِهِمْ} –ال عمران:191- واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به پێوه و به‌دانیشتن و له‌سه‌ر ته‌نیشت و راكێشان یادی خوا ده‌كه‌ن. و هه‌روه‌ها عبدالله كوڕى بسر (خوای گه‌وره لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: پياوێك ووتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) شه‌ريعه‌تى ئيسلام زۆره له‌سه‌رم شتێكم پێ بڵێ ده‌ستى پێوه بگرم؟ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: (لا يزال لسانك رطباً من ذكر الله) (صحيح سنن الترمذي: 2687) . واته: با به‌رده‌وام زمانت پاراو وته‌ڕ بێت به زيكرى خواى گه‌وره. و تا ده‌توانیت دوور بكه‌وه‌ره‌وه له‌و كۆڕ و مه‌جلیسانه‌ی كه ئه‌و جۆره كارانه‌ی تێدا دهكرێــــــــــــــت.
چرپه‌ی شه‌شه‌م:
خوشكه ئازیزه‌كه‌م، به‌رده‌وام هه‌وڵبده چاكه‌ی زیاتر كۆبكه‌یته‌وه و له دووڕوی و حه‌سوودی دووربیت تا ببیته یه‌كێك له‌وانه‌ی پێشه‌نگیت بۆ چونه ناو ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه خۆشیه‌كه‌ی بێڕادهیه، هه‌روه‌ك خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: {وَفِي ذَٰلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ} -المطففين: 26- واته: جا ئه‌وانه‌ی كه پێشبڕكێ و پێشده‌ستی ده‌كه‌ن بالهوهدا پێش ده‌ستی و كێبه‌ركێ بكه‌ن و هه‌وڵبده‌ن بۆكارو كرده‌وه‌ی چاك.
له‌به‌رئه‌وه خوشكه‌كه‌م ته‌مه‌نێك و ڕێگایه‌كی دور و درێژت له‌به‌رده‌سته ئیمانت بهرزبكهروه و خۆت پڕ چه‌ك بكه به گوێڕایه‌ڵی كردنی خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلَّى الله عليه وسلَّم - ان شا‌ء الله له به‌هه‌شتیان ده‌بیت.
چرپه‌ی حه‌وته‌م
به‌رده‌وام به له‌سه‌ر وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر و زیاتر ده‌رباره‌ی حوكمه‌كانی ئاینی ئیسلام و گرنگیدانی زیاتر به بواری عقیده و ئه‌و بابه‌ته فیقهیانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به ئافره‌تان و فێربوونی چۆنیه‌تی جوان خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز و چه‌ندان بابه‌تی گرنگی تر و ئامۆژگاریت ده‌كه‌م به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی كه ئه‌هلی ثیقه نوسیویانه و لهبهركردنیشیان.... و ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوات - صلَّى الله عليه وسلَّم - له‌بیر بێت كه دهفهرموێــــــت: {ومن سلك طريقًا يلتمس فيه علمًا، سهل الله له به طريقا إلى الجنَّة} -رواه مسلم 2699-
چرپه‌ی هه‌شته‌م:
ئه‌ی خوشكه بهشهرمهكهم.... تا ئێستا مێژوو چیرۆكی ژیانی ئافره‌تانی سه‌ركرده‌مان بیرده‌هێنێته‌وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه به شه‌و و ڕؤژ هه‌وڵیانده‌دا و تێده‌كۆشان و نه‌وه‌ی به‌سوودیان پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگا كردوه له كۆنه‌وه وتراویشه: ورا‌ء كلِّ تربيةٍ عظيمةٍ امرأةٌ عظيمةٌ.. ئایا تۆ هه‌وڵی ئه‌وه‌ت داوه ببیته دایكێكی نمونه‌ی بۆ كچ و كوڕه‌كانت؟ تا ئه‌وانیش له دواڕؤژدا كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و داڕمان نه‌به‌ن.... ئه‌ویش به‌وه‌ی كه خۆشه‌ویستی دینه‌كه و نه‌ته‌وه‌كه‌ی له دڵیدابێت و خۆی به‌خت بكات له پێناویان‌دا.. خوای گه‌وره دهفهرموێــــــــــــــت: {وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّـهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ} -التَّوبة: 105- واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! به هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه بڵێ: كاری خۆتان بكه‌ن، بێگومانبن كه خوای گه‌وره‌و، پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یی و، موسڵمانان به‌رهه‌می كرده‌وه‌كانتان ده‌بینن ، واته: هه‌ر شتێ بكه‌ن خوا پێغه‌مبه‌رو ئیماندارانی لێ به‌ئاگا ده‌كات، هه‌ر چه‌ند به‌دزیی و به‌نهێنیش بیكه‌ن.
چرپه‌ی نۆیه‌م:
ئامۆژگاریت ده‌كه‌م به خوێندنه‌وه‌ی ژیانی ئافره‌تانی پێشین –خوای گه‌وره لێان ڕازی بێت- ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی بته‌وێت خۆت بدۆزیته‌وه و ئیتر شوێن حه‌ق و ڕاستی بكه‌ویت ئه‌چیت ژیانی ئه‌وان ئه‌خوێنیته‌وه،. خوشكه‌كه‌م له خۆت بپرسه بۆ من وه‌ك صهحابیات نیم؟؟ بۆ ئه‌و ڕێز و گه‌وره‌یه‌ی كه ئیسلام پێتی ئه‌به‌خشێت ناته‌وێت و دوای دونیای فانی ئه‌كه‌ویت؟؟؟ خوشكه‌كه‌م له پێشینانمان ئافره‌تی وا هه‌بووه كه زستان ئه‌هات شه‌وه‌كه‌ی جلی كه‌م و ته‌نكی له‌به‌ر ئه‌كرد، ئه‌زانی بۆ؟؟ تا شه‌و زۆر نه‌خه‌وێت و له شه‌و نوێژ بێبه‌ش نه‌بێت، ئێستا تۆ تا بانگی به‌یانی به دیار فه‌یس بوك و لایڤ موچا و چات دا ئه‌نیشیت بێئه‌وه‌ی خه‌وت بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵیم وه‌ره با دوو ده‌قه بپاڕێینه‌وه له خوای گه‌وره والله ئه‌ڵێیت ئه‌م شه‌و ناتوانم خه‌وم دێت با هه‌ڵی بگرین بۆ شه‌وێكی تر كه هه‌رگیز ئه‌و شه‌وه‌ی تر نابینمه‌وه.
چرپه‌ی ده‌یه‌م:
خوشكم، هه‌تا ده‌توانیت خوشكانی تر ئاگاداربكه‌ره‌وه و گرنگی فێربونی زانسته شهرعیهكهیان بۆ ڕونبكهرهوه تا ببیته یه‌كێك له‌وانه‌ی خوای په‌روه‌ردگار پێیان دهفهرموێــــــــــــــت: {وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} -آل عمران: 104- واته: پێویسته هه‌میشه كۆمه‌ڵ و ده‌سته‌یه‌ك له‌ئێوه ببێت ئه‌ی موسڵمانان! فه‌رمان به‌چاكه بده‌ن و، ڕێ له‌خراپه بگرن دیاره ئه‌وانه‌ن سه‌رفرازو بهختیاركه بهلێبڕاوانه هه‌ڵده‌سن به‌وكاره پیرۆزه‌و خۆیانی بۆ یه‌كلا ئه‌كه‌نه‌وه و، به‌ڕاستیی و دروستیی. چونكه تا ئێستاش چه‌نده‌ها خوشك هه‌ن پێویستیان به یارمه‌تی كه‌سانی وه‌ك تۆ هه‌یه و ئه‌بێت ده‌ستیان بگریت و رێگای چاكه‌یان پیشاندهیت تا ببیته هۆكاری هیدایه‌ت وه‌رگتنی كه‌سێك، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا -صلَّى الله عليه وسلَّم- ده‌فه‌رموێت: {فو الله لأن يهدي الله بك رجلًا واحدًا، خيرٌ لك من أن يكون لك حمر النّعم} -متفقٌ عليه-.
اللهم احفظ بنات المسلمين ونسائهم واحفظ سمعتهم وشرفهم وكرامتهم واستر عليهم يارب يا ارحم الراحمين و ثبّت قلوبهم على طاعتك ولا تحرمهم من عفوك...
وصلى الله على نبينا محمد و على اله وصحبه و سلم.
ده چرپه بۆ گوڵه‌كانی كۆمه‌ڵگا تا وشكنهبونهتهوه......
Reviewed by سه‌ردێر
on
22 يناير
Rating:
ليست هناك تعليقات: