په‌شیمان بوونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه له گوناهو تاوان
به‌ڕێزان: زه‌ره‌ری گوناه
و خراپه بۆ دڵ‌و ئیمانی مرۆڤ‌و وه‌كو زه‌ره‌ری ژه‌هر بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ وایه،
هه‌رچی ناخۆشی‌و ناڕه‌حه‌تی
هه‌یه كه روو ده‌كاته مرۆڤ به‌هۆی تاوانه‌وه‌یه، به‌ڵام ئێمه بێئاگاین، چاره‌سه‌ری
هه‌موو گوناهه‌كانیش گه‌ڕانه‌وه‌و په‌شیمانبوونه‌وه‌یه له خراپه‌و تاوان.
یه‌كه‌م: ئایا خوای گه‌وره
داوامان لێ ده‌كات ته‌وبه بكه‌ین؟، وه‌ڵامه‌كه‌ی: به‌ڵێ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:
(وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ
تُفْلِحُونَ)، واته: (هه‌مووتان ئه‌ی ئیمانداران به‌ره‌و لای خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی
ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارو سه‌رفرازبن)، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ:
(إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّڕينَ)، واته: (به‌ڕاستی
خوا ته‌وبه‌کاران و پاکانی خۆشده‌وێت (ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆکیان پاکه). هه‌روه‌ها
پێغه‌مبه‌ری دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّ إِبْلِيسَ قَالَ
لِرَبِّهِ: بِعِزَّتِكَ وَجَلَالِكَ لَا أَبْرَحُ أُغْوِي بَنِي آدَمَ مَا دَامَتِ
الْأَرْوَاحُ فِيهِمْ، فَقَالَ لَهُ اللهُ: فَبِعِزَّتِي وَجَلَالِي لَا أَبْرَحُ
أَغْفِرُ لَهُمْ مَا اسْتَغْفَرُونِي)، واته: (شه‌یتان گووتی: خوایه سوێند به
گه‌وره‌یی تۆ من واز نایه‌نم، نه‌وه‌ی ئاده‌م له رێگه‌ی راست لائه‌ده‌م تا
گیانیان له‌به‌ر مابێت، خوای گه‌وره فه‌رمووی: (سوێند به گه‌وره‌یی خۆم منیش واز
نایه‌نم لێیان خۆش ده‌بم تا داوای لێخۆشبوونم لێبكه‌ن. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر درودی
خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی: (التَّائِبُ مِنَ الذَّنْبِ كَمَنْ لَا ذَنْبَ
لَهُ)، واته: ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ته‌وبه له گوناه بكات وه‌كو ئه‌وه وایه
گوناهی نه‌بێت.
دووه‌م: ئایا خوای گه‌وره
ته‌وبه قبوڵ ده‌كات؟ به‌ڵێ، ئیمامی عومه‌ر ره‌زای خوای لێ بێت ده‌ڵێت: جارێك له‌گه‌ڵ
پێغه‌مبه‌ر ژووینه لای نه‌خۆشێك له سه‌ره‌مه‌رگ بوو، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: ته‌وبه
بكه، به زمان نه‌یتوانی قسه بكات، به چاو ته‌ماشای ئاسمانی كرد، پێغه‌مبه‌ر خه‌نده
هاته سه‌ر لێوه‌كانی، منیش پرسیارم كرد؟ فه‌رمووی: ئه‌م نه‌خۆشه كه نه‌یتوانی
به زمان ته‌وبه بكات به چاو ته‌وبه‌ی كرد، خوا فه‌رمووی: ئه‌ی مه‌لائیكه‌ته‌كانی
من، ئه‌م به‌نده‌ی من ناتوانێ به زمان ته‌وبه بكات به دڵ په‌شیمانه، ئێوه شایه‌ت
بن له هه‌موو گوناهه‌كانی خۆش بووم.
نموونه‌شمان زۆره له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ته‌وبه‌ی به‌نده‌كانی وه‌رده‌گرێت:
1/ خوای گه‌وره ته‌وبه‌ی
وه‌حشی قبوڵ كرد، كه ئیمامی هه‌مزه‌ی مامی پێغه‌مبه‌ری شه‌هید كرد.
2/ خوا ته‌وبه‌ی عیكریمه‌ی
كوڕی ئه‌بوجه‌هلی قبوڵ كرد، كه له كاتی فه‌تحی مه‌كه هه‌ڵات بۆ یه‌مه‌ن، پاشان
گه‌ڕایه‌وه ئیسلام بوو، پێغه‌مبه‌ری زۆر به گه‌رمی پێشوازی لێ‌كرد.
3/ عه‌بده‌كی حه‌به‌شی
له شه‌ڕی خه‌یبه‌ر موسڵمان بوو، یه‌كسه‌ر شه‌هید بوو، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: (ئه‌م
عه‌بده یه‌ك سوجده‌ی بۆ خوا نه‌برد، خوا لێیخۆشبوو گه‌یشته پله‌ی شه‌هاده‌ت.
سێیه‌م: مه‌رجه‌كانی ته‌وبه‌كرد:
1/ په‌له بكات له ته‌وبه‌كردن،
چونكه خوای ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّمَا التَّوْبَةُ عَلَى اللَّهِ لِلَّذِينَ
يَعْمَلُونَ السُّوءَ بِجَهَالَةٍ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِنْ قَڕيبٍ فَأُولَئِكَ
يَتُوبُ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا)، واته: (خوای گه‌وره
ته‌نها ئه‌و ته‌وبه‌و په‌شیمانیه قبوڵ ده‌کات و ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه که
گوناهـ و نادروستی به‌نه‌فامی و نه‌زانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پاشان به‌زوویی ته‌وبه
ده‌که‌ن و په‌شیمانی ده‌رده‌بڕن، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه خوا ته‌وبه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت
و هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا زانایه (به‌وه‌ی به‌نه‌زانیی و نه‌فامی هه‌ڵه و گوناهـ
ئه‌نجام ده‌دات) و دانایه و (ده‌زانێت که ئاده‌میزاد هه‌ندێک جار لاوازیی ڕووی
تێده‌کات و به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه نائومێدی ناکات).). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت:
(وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّى إِذَا
حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الْآنَ)، واته: (ته‌وبه‌و په‌شیمانی
بۆ ئه‌و که‌سانه نیه که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گوناهـو تاوان، ئه‌وکاته‌ی مردن یه‌خه‌ی
به‌یه‌کێکیان گرت ئه‌وسا بڵێت: ئه‌وه ئیتر من به‌ڕاستی له ئێسته‌وه ته‌وبه‌م کرد).
2/ ئه‌بێ ته‌وبه‌كردن به
دڵ‌و نیه‌ت بێت نه‌ك ته‌نها به زمان.
3/ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌وبه
ئه‌كات ئه‌بێ مافه‌كانی خوا‌و خه‌ڵك به قه‌ده‌ر توانا بگێڕێته‌وه.
به‌ڕێزان: ئێمه له
ئێستادا زۆر كێشه‌مان هه‌ن چاره‌سه‌ریان ته‌نها ته‌وبه‌و وازهێنانه له خه‌راپه
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چینه ریزی سته‌مكاران، چونكه خوای ده‌فه‌رمووێت: (وَمَنْ لَمْ
يَتُبْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ)، واته: (ئه‌وه‌ی ته‌وبه‌ی نه‌کردبێت و په‌شیمان
نه‌بووبێته‌ووه له‌گوناهه‌کانی، جا ئه‌و جۆره که‌سانه‌هه‌ر سته‌مکارن). بۆیه ئێمه
به‌رپرسین به‌رامبه‌ر خوا‌و مێژوو گه‌له‌كه‌مان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی وه‌زعه‌كان به‌تایبه‌تی
زانایانی ئایینی‌و كاربه‌ده‌ستان، بۆیه پێویسته چاكسازی له‌م دووانه ده‌ست پێ
بكات، پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێت: (صنفان إذا صلحا صلح الناس كلّه وإذا فسدا فسد
النّاس كلّه)، واته: (دوو چین هه‌ن ئه‌گه‌ر باشبوون خه‌ڵك هه‌مووی باش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر
تێكچوون خه‌ڵك هه‌مووی تێك ده‌چێت، ئه‌م دووانه‌ش بریتین له: زانایان‌و كاربه‌ده‌ستان)
چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م دوانه باش نه‌بن، چۆن ده‌توانن وه‌زعی خه‌ڵك باش بكه‌ن‌و
گۆڕانكاری له ژیاندا بكه‌ن. هه‌روه‌ها نابێ ئه‌م دوانه ته‌نها به قسه له ده‌زگاكانی
راگه‌یاندن باسی چاكسازی بكه‌ن‌و هیچ كرده‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، چونكه خوای گه‌وره
ده‌رباره‌ی ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌فه‌رمووێت: (يَقُولُونَ بِأَلْسِنَتِهِمْ مَا
لَيْسَ فِي قُلُوبِهِمْ)، واته: (ئه‌وانه به زمان شتێك ئه‌ڵێن، كه له ناو
دڵییان نییه). كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی نیفاقه خوا بمانپارێزێ.
په‌شیمان بوونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه له گوناهو تاوان
Reviewed by سه‌ردێر
on
22 يناير
Rating:
ليست هناك تعليقات: