ئومێد بوون بەرەحمی خوایی ..فهرمووده قودسيهكان
.فهرمووده قودسيهكان
عن جندب
(رض) أن رسول الله (صلی الله علیه وسلم) حدّث أن
رجلا قال: والله لا یغفر الله لفلان, وأن الله تعالی قال: من ذا الذی یتألی علی أن
لا اغفر لفلان, فإنی قد غفرت لفلان و أحبطت عملك) . رواه مسلملە ریوایەتی ئەبوداود
دا بەم جۆرەی خوارەوە هاتووە:
عن أبي
هريرة (رض) سمعت رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يقول: كان رجلان في بني إسرائيل
متواخين: فكان أحدهما يذنب والآخر مجتهد في العبادة, فلا يزال المجتهد يرى الآخر
على الذنب, فيقول له: أقصر, فقال خلني وربي أبعُثت علي
رقيبا ! قال: والله لا يغفر الله لك, أولا يدخلك الله الجنة, فقبض أرواحهما,
فاجتمعا عند رب العالمين فقال (أي الله): لهذا المجتهد أكنت عالما بي؟ أو كنت على
ما في يدي قادرا ؟ وقال للمذنب: إذهب وادخل الجنة برحمتي, و قال للآخر: اذهبوا به
إلى النار) .
واتە:
جوندوب (خوا لێی رازیی بێ) دەڵێ پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) گێڕاویەتیەوە كە
كابرایەك وتی: سوێند بەخوا هەرگیز خوا لە فڵانەكەس خۆش نابێت,خوای گەورەش فەرمووی:
ئەوەكێ یە سوێند بەمن دەخوا كە لە فڵانەكەس خۆش نابم,دەی ئەوا من لە فڵانەكەس خۆش
بووم و هەموو كردارە چاكەكانی تۆم پووچ و بەتاڵم كردەوە .
پێشەوا نەوەوی دەفەرموێ (ئەمە
بەڵگەیە بۆ ئەهلی سوننەت كە ئەگەر خوا ئارەزوو بكات بەبێ تەوبە لە گوناح خۆش دەبێ,موعتەزیلە
ئەم فەرموودەیەیان كردووەتە بەڵگەی ئەوەی كە بەگوناهی گەورە مرۆڤ تیا دەچێت,بەڵام
مەزەبی ئەهلی سوننەت ئەوەیە كە تەنها بەكوفر مرۆڤ مایە پووچ دەبێت و تیا دەچێ,دەگونجێ
پووچ بوونەوەی ئەوەی لە فەرموودەكەدایە بەهۆی شتی تریشەوە بوبێت كەسەری لە كوفرەوە
دەردەچێ,یان دەگونجێ لە شەرعی پێش ئێمەدا بوبێ و ئەوە لایان حوكم بو بێت,یان
چوونە ناو دۆزەخی بەشێوەیەكی كاتی بێت .
هەروەها ئەبوهورەیرە بەم جۆرە ئەم
فەرموودە دەگێڕێتەوە و دەفەرموێ: گوێم لە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بوو
دەیفەرموو لەنەوەی ئیسرائیل دا دوو پیاو هەبوون خۆیان كردبووە برای یەكترو
ئامۆژگاری یەكتریان دەكرد لەسەر چاكە,یەكێكیان گوناهی دەكرد و,ئەوی تریان سەرگەرمی
خواپەرستیی بوو, هەر جارێك كە خواپەرستەكە ئەوی تری لە گوناح كردندا دەبینی پێی
دەوت: وازبێنە لەگوناح و تەوبەبكە,گوناح بارەكە پێی دەوت: وازم لێ بێنە لەگەڵا
خوای خۆم دا,چیم پێ دەكات قەید ناكا (چونكە باوەڕم وایە كە بەرەحم و
لێبوردەیە,دیارە گومانی بەخودا زۆرباش بووە) جا ئایا تۆ لەلایەن خواوە بۆ ئەوە
نێراوی كەچاودێری من بكەی و وەكیلیی من بكەی ؟ برا خواپەرستەكەی پێی وت: دەی سوێن
بەخوا قەت خوا لێت خۆش نابێت,یان خوا ناتخاتە بەهەشت, ئینجا گیانی هەردووكیان
كێشراولە خزمەتی پەروەردگاری جیهاندا كۆبونەوە و خوای گەورە بەكابرای خواپەرستیی وت:
ئایا تۆ بە من زانابویت ؟ یان: ئایا تۆ دەسەڵاتی ئەوەت هەبوو كە لە دەست منایە؟
خوا بەگوناح بارەكەی فەرموو: بیبەن و بەرەحمەتی خۆم بیخەنە بەهەشت,بەوی تریشی وت
بیبەن بۆ ناو ئاگری دۆزەخ .
ئومێد بوون بەرەحمی خوایی ..فهرمووده قودسيهكان
Reviewed by سهردێر
on
29 نوفمبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: