چەند رێسایەكی قورئانی
چەند
رێسایەكی قورئانی بۆ بەكارهێنانی نیعمەتەكانی خودا..چيرۆكهقورئانيهكان
نووسينى/د.صلاح
عبدالفتاح الخالدى//نووسينگهى تهفسير///كاتێك بەوردی سەرنج لە ئامۆژگاریی دووەم
دەدەین كە ئیماندارە ئامۆژگارەكان ئاراستەی –قارون-ی دەكەن، لەوەدا چەند رێسایەكی
هەمەلایەنەی قورئان دیاری دەكەین كە لە (ئەحكامدا)یەك لەدوای یەكدا دێنو تایبەتن
بە
چۆنیەتی بەكارهێنانی نیعمەتەكانی خوداو، چۆنیەتی هەڵسوكەوت كردنیش بەو ماڵاو
سامانەوە.
ئیماندارەكان بە )قارون(یان گوت:
(پێشتر بەكورتی ماناكەیمان لێك دایەوە)..
دەشێت ئەم ئایەتە بەسەر ئەم
رستانەدا دابەش بكەین:-
1- وابتغ فیما اتاك الله
الدار اڵاخرە.
2- ولاتنس نصیبك من
الدنیا.
3- واحسن كما احسن الله
إلیك.
4- ولاتبغ الفساد فی
الارض.
5- ان الله لایحب
المفسدین.
هەر رستەیەك لەم رستانە رێسایەك
لە رێسا جێگیرە قورئانییەكان (دەربارەی بەكارهێنانی نیعمەتەكانی خودا بەشێوەیەكی
گشتی)و (بەكارهێنانی نیعمەتی خودا بەماڵاو سامان بەشێوەیەكی تایبەت) دادەرێژن.
ئەم ئایەتە ئاماژە بۆ ڕێگای
ڕاستەقینەو تەواو لە چۆنیەتی هەڵسوكەوت كردنمان بەماڵاو سامانو مامەڵە
پێوەكردنیمان دەكات. هەروەها رێنماییمان دەكات بۆ تێروانینی ڕاستو دروست لەو
سامانەو، چۆنیەتی بەگەڕخستنی لە سوودی خاوەنیو لە بەختیـاركردنی كەسانی ترو
دانانی بەو ئامرازەی كە بەندایەتیو چاكەكردن بۆ خوداو بەدەست هێنانی بەهەشتو
ڕەزامەندی خودای پێ بەدی دێت.
چەند رێسایەكی قورئانی
Reviewed by سهردێر
on
29 نوفمبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: