news

بەنو ئیسرائیل بەرامبەر –قارون بوونەتە دووبەشـەوە..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان





نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى //نووسينگه‌ى ته‌فسير ///(قارون) بەهۆی ماڵا ‌وگەنجینەو سامانەكەیەوە ببووە مایەی بەڵاو فیتنە بۆ(بەنو ئیسرائیل) دیارە ماڵا‌و سامانیش ئامرازێكی هێجگار فریو دەرەو چەندەهاكەسی لەخشتە بردووەو كەوتوونەتە نێو چاڵی فیتنەو
تاقیكردنەوەی رۆژگارەوە.بێگومان (قارون) خۆیشی بەماڵا وسامانەكەی خۆی تەفرەی خواردبوو و پێی تاقی دەكرایەوە، ئەوەبوو لە زوڵم وستەم‌و بەدكاریدا بەكاری دەهێنا، بەو هۆیەشەوە خەسارەتمەندو كافر دەرچوو، هەرئەو موڵك وماڵەشی هۆیەكی تیاچوونی بوو هەڵوێستی گەلەكەشی لە بەرامبەریدا، ئەوەیە كە قورئان باسی لێكردووەو كە بوونەتە دووبەشەوە:-
بەشی یەكەم ئەو باوەڕدارە بەئارام‌و دامەزراوانەبوون كە بەهۆی باوەڕەكەیانەوە سەربەرزو دنیانەویست‌و ئاواتە خوازی پاداشتی لای خودا بوون. ئەمانە لە حەقیقەتی قارون تێگەیشتبوون‌و رەزامەندیی خودایان لەلا مەبەست بوو. ئەم كۆمەڵە باوەڕدارە ئامۆژگاری (قارون) یان كردبوو‌و پێیان گوتبوو: واتە: [ئەی (قارون) تۆ بەم ماڵا‌و سامانەت مەنازەو بێ باك‌و دلشاد مەبە، چونكە بەراستی خودا كەسانی دڵشادو لەخۆبایی بووی خۆش ناوێت بەڵام هەوڵا بدە بەم ماڵا وسامانەت (كە خودا پێی بەخشیویت)، ماڵی قیامەت‌و بەهەشتی بەرین بكرێت‌و، بەشی خۆیشت لەدنیا لەیاد مەكە، هەروەها چاكە كارو بەئەمەگ بە وەك چۆن خودا چاكەی لەگەڵا تۆدا كردووەو خێرو بێری زۆری پێ داویت، جا نەكەیت هەوڵی فەسادو گێرەشێوێنی لەسەر زەوی دابدەیت، چونكە بێگومان خودا فاسیدو بەدكارانی خۆش ناوێت].
بەشی دووەم: كەسانی باوەڕ لاوازو ماددە پەرستەكانن ئەوانەی ژیانی دنیاو خۆشییەكانیان دەویست‌و، (بەقارون) فریوداربوون‌و، بەماڵا و گەنجینەكانی تاقی كرابوونەوەو، بەخۆڕازاندنەو خۆنواندنی سەرسام بوون: ئەمانە كاتێك دیتیان (قارون) بەو بەرگ‌و پۆشاكە جوان‌و گرنبەهایەو بەو كەرەستەو ئامێرە دڵفرێنانەی گواستنەوەی ئەو سەردەمەوە بەنێویان دادەگەرێت، گوتیان (خۆزگە ئێمەش وەك قارون سامان‌و دەسەڵاتمان هەبوایە، چونكە بەراستی ئەو زۆر بەختەوەرە)
ئەو دیاردەیەی لەبەنو ئیسرائیلدا هەبوو كەقارون‌و ماڵا‌و سامانی بوو، لەهەر نەتەوەیەكی تریش‌و لەگشت كات‌و جێگەیەكدا هەیە. هەندێك كەس خودا لەڕیی ماڵا‌و دەوڵەمەندی‌و ساماندارییەوە تاقیی دەكاتەوەو تووشی بەڵاو فیتنەی دەكات‌و  دەروازەكانی ڕزق‌و رۆزییان لەسەر واڵا دەكات، پارەوپوولێكی زۆریان دەخاتە بەردەست‌و، ئەویش پێی لەخۆبایی دەبێت‌و پێی تاقی دەكرێتەوەو، دەكەوێتە بەردەمی فیتنەو، ماڵا‌و سامانەكەشی لەستەم‌و زوڵم و فەسادیدا بەكار دێنێت‌و، ئیتر لەسەر رەوتی قارون- دەڕوات.
جاكاتێك خەڵكی ئەم جۆرە (قارونە) دەبینن، هەریەكەو بە شێوەیەك بۆی دەڕوانێت.. كەسانی باوەڕدارو خاوەن باوەڕی جێگیرو بەئارام كە زانیاری‌و شارەزاییان لەسەر ئاین‌و باوەڕەكەیان هەیە پێی ناخەڵەتێن، بەڵكو ئامۆژگاریی‌و رێنمایی دەكەن، دیارە ئەوان بەبێ هیچ گومانێك دەزانن، كە زەرەرمەندو فەوتاوە.
بەڵام ئەو كەسە گەمژەو ساویلكانەی، كە ژیانی دنیاو خۆشییەكانی بەئاوات دەخوازن، ئەوا پێی سەرسام وتەفرە خواردوو دەبن‌و، خۆزگەی گەیشتن بەجێ‌‌و مەقامی ئەو دەخوازن.
ئای چەند قارون لەنێو گەل‌و نەتەوەكاندا پەیدا دەبن، ئەی داخۆ چەند ساویلكەو نەفامیش بەو قارونانە هەڵدەخەڵەتێن!! ئەی داخۆ چەند كەسی باوەڕدارو پیاوچاكیش خودا بیانپارێزێت‌و بەئارام‌و دامەزراوو خۆڕاگرتن‌و ئامۆژگاری قارونە دنیاپەرستەكان بكەن.
جابۆیە ئەو كەسێتییانە (شخصیات)ەی، كە قورئان لە چیرۆكەكانیدا دیارییان دەكات، هەر تەنها چەند كەسێتییەكی كاتی‌و مرۆڤی سەردەمێكی دیاری كراونین، بەڵكو ئەوانە چەند نموونەیەكی گشتیی بەشەریەتن‌و، لە چەندین قۆناغی جیاجیای مێژوودا دەردەكەون‌و، كەسانی زاناو داناو بینا، هەست بە وجودیان دەكەن‌و، دەشزانن كە لەنێو ئادەمیزادانی تری هەر سەردەمێكیشدا نموونەیان هەیە‌و  تیایاندا دەژین، ئەگەرچی ناوو ناونیشان‌و نیشتگاكانیان لە نموونە بەشەرییەكاندا وەك یەك نەبێت، دەنا لەهەمان حاڵەتی دوبارەو چەندبارە بووەدان‌و، هەمان رووكارن‌و پێی نەخەڵەتاون، نموونەی ئەوانەش، كە پێی تەفرە دراون‌و ئاواتەخوازی جێ‌‌و مەقامی بوون، لە هەموو ئان‌و زەمان‌و جێگەیەكدا هەن‌و، هیچ كات‌و شوێنێك لەو نموونانە بەدەر نییە.كەسانی باوەڕدارو بەئارام‌و خاوەن باوەڕی پتەو ئامۆژگاریی (قارون)یان كردو رێ‌ی بێ باكی‌و دڵشادیی نەفامی‌و خۆ بەزل زانییان لێ گرت‌و، پێیان گوت: (هێندە بەم ماڵا‌و سامانەت مەنازەو دڵخۆش مەبە وچونكە بەراستی خودا كەسانی لەخۆبایی‌و دڵخۆشی خۆشناوێت).
لەوانەیە لێرەدا هەندێك كەس سەریان بسورمێت‌و ئەوپرسیارە بەخەیاڵیان دابێت، كە ئایا دڵخۆش بوون حەرامە تابگاتە ئەوەی كەڕێ‌ی ئەوەیان لێ گرتبێت؟! ئەی ئایا خودا هەموو كەسێكی دڵخۆشی خۆش ناوێت؟ ئایا تۆبڵێ‌ی شادی و خۆشیمان لێ قەدەغە بكرێت‌و هەمیشە لە دڵتەنگییەكی بەردەوامدا بژین تاكو خودا خۆشیی بوێین؟.. بێگومان مرۆڤ (هەر مرۆڤێك بێت)، دڵشاد دەبێت‌و، حەزیش دەكات كەبەدڵشادی بمێنێتەوە، كەوابوو مانای چییە ئەو خەڵكە باوەڕدارە، نەیانهێشتووە (قارون) دڵشاد بێت؟!.
بۆ وەڵامی هەموو ئەم پرسیارانە بەخێرایی چاوێك بە وتاری قورئان دەربارەی (دڵخۆشی) دەگێڕین، بەڵام سەرەتا پێناسەیەكی وشەی شادی‌و دڵخۆشی دیاری دەكەین، لەمبارەیەوە (ئیمام راغیبی ئەسفەهانی) لەكتێبی (مفردات)یدا گوتوویە: (شادی (الفرح) كردنەوەی سینەیەبەتام‌و چێژێكی خێرا، زۆربەی ئەوەش لەتام‌و چێژە خۆشەجەستەیییەكان دایە)لەئایەتەكانی قورئاندا دووجۆرە شادی (فرح) هەیە:
1- شادییەكی ڕێ‌ پێدراو (مباح).
2- شادییەكی ڕێ‌ لێ گیراو (منهی عنە).؟
شادیی ڕێ‌ پێدراوو شیاو، ئەوەیە دڵ‌و سینەی پێ دەكرێتەوەو قایل بوون بەڕووی خاوەنەكەیەوە دیارەو مرۆڤی ئیماندار دڵشادە بەو نیعمەتانەی، كە خودا پێی بەخشیوەو، بەو خێرو خۆشی‌و شتە بەتام‌و چێژانەی بۆی مسۆگەر كردووەو، پاشان هەموو ئەو نیعمەتانە لەكاری جێ‌ی رازی بوونی خوادا بەكاردێنێت، نەك هاندەری بن بۆ بێ باكی‌و خۆ بەزل زانی، یان بیانكاتە مەبەست و ئامانجی ژیان. خودا فەرموویەتی: واتە: بڵێ‌ واچاكە باوەڕداران بەفەزڵا‌و بەخشش‌و رەحمەتی خودا دڵخۆش بن (كەگرنگترینیان دینداری‌و ئیماندارێتییە) هەر ئەوەش چاكترە بۆیان لەو شتانەی كە خەڵكی سەرقاڵی كۆكردنەوەو كەڵەكە كردنیانن.
ئەم ئایەتەی سوورەتی (یونس) فەرمان بەشادی دەكات‌و هاندەریشیەتی‌و، ئەوشادییە فەرمان پێ دراووڕێ‌ پێدراوەش پێناسە دەكات كەوا: (شادی‌و دڵخۆشییە بەفەزڵا‌و بەخشش‌و رەحمەتی خودا)و، گەلێك باشترو چاكترە لەو ئامڕازو كەرەسەو كەل‌وپەلە باق‌و بریقانەی، كە خەڵكی بێهوودە كۆیان دەكەنەوەو لەجیاتی زیكری خودا سەرقاڵا‌و ئالوودەی بوون. هەر لەم بارەیەوە خودا فەرموویە: ، واتە: (هەرگیز وای دامەنێ، كە ئەوانەی لەپێناوی خوادا كوژراون، مردوون،بەڵكو لەلای خودای پەروەردگاریان زیندوون‌و رزق‌و رۆزییان پێ دەدەرێت ئەوان زۆر دڵشادو شادمانن بەو بەخشش‌و فەزڵەی، كە خودا پێی بەخشیون) بێگومان ئەم شەهیدانە لە بەهەشتدان‌و، لەوێش بەفەزڵا‌و بەخششی خودا دڵشادن)).
شادیی دووەمیش ئەو شادییە یاساغ‌و ڕێ‌ لێگیراوەیە، كە مرۆڤ بۆ لەخۆبایی بوون‌و خۆ بەزل دانان هەڵدەنێت.
 خودا لە سەرزەنشتی كافراندا فەرموویەتی:  واتە: (ئەم بارودخی ئازارو ئەشكەنجەدانەی نێو دۆزەختان، كە تێیكەوتوون بەهۆی ئەو كەیف‌و شادی‌و دڵخۆشییە ناڕەوایەتانەوەیە، كە لەسەر زەویدا دەرتاندەبڕی‌و، كە بەناهەق كاری خۆبەزل زانیتان پێ ئەنجام دەداو نازو نووزو كەشخەییتان بەسەر خەڵكیدا دەكرد) كەوابوو دڵخۆش بوونی كافران بەناهەق ئەوەیە، كە بەرەو كەشخەیی‌و بێ باكی‌و لووتبەرزی‌و لەخۆبایی بوونیان هەڵدەنێت. 
هەرلەم بارەیەوە خودافەرموویەتی:واتە: (ئەگەر مرۆڤمان تووشی خێرو خۆشی‌و ڕەحمەتێك كردو، دوایی (بۆ تاقیكردنەوەی خۆی) لێمان سەندنەوە، ئەوا نائومێدو پێ نەزانە، خۆ ئەگەر دوای تەنگانەو ناخۆش یەك خستمانە خۆشی‌و نازونیعمەتەوە، ئەوا دەڵێت: (ئیتر هەرچی ناخۆشییەك دەردەسەرییە لەكۆڵم بۆتەوە)‌و، دەبینیت زۆرشادمانە‌و شانازی بەخۆیەوە دەكات‌و لەخۆی بایی دەبێت) تەنها مرۆڤی ساویلكەو هەڵخەڵەتاو، تووشی جۆرە شادی‌و دڵخۆشیەك بە نیعمەتەكانی خودا دەبێت، كە هەڵیدەنێت بۆ لووتبەرزی‌و خۆبەزل زانی‌و بەخۆنازین‌و بەدكاری ئەم جۆرەكەسە ساویلكەو فریوخواردووە، مرۆڤێكی دووربین نییە‌و، بەڵكو لە ئاقارێكی كەمدا دەبینێت، كە دنیایە بۆیە پێویستە بزانێت ئەو نیعمەتانەی لەبەر دەستیدان، وەك (نیعمەتی ماڵا ‌و سامان‌و پلەو پایەو هێزو تواناو لەش ساغی‌و جوانی) هەموویان بەخششی خوداو خەڵات‌و نیعمەتی خودان. خوداش بەخواستی خۆی بە هەركەسێكیان دەبەخشێت لە خەڵكی‌و لە هەركات‌و زەمان‌و بەهەر بڕو میقدارێكیش بن، هەر خودا خۆیشی بەتوانایە لەسەر سەندنەوەی ئەو نیعمەتانە لەخاوەنەكەی لەهەركاتێكدا بیەوێت. هیچ كەسێكیش ناتوانێت ڕێگە لەخودا بگرێت‌و پەنا بەخودا.
كەواتە چۆن كەسێكی لووت بەرزو خۆبەزل زان بەنیعمەتێك شادو لەخۆبایی دەبێت كە لە بنەڕەتدا خۆی خاوەن وبەدی هێنەری نییە؟! ئەی چۆن كەسێكی وا لووت بەرزو لەخۆبایی بەنیعمەتێك دڵخۆشەكە ناتوانێت زەمانەتی بكات‌و، بەردەوام نابێـت بۆی؟! ئایا پێشتر نەمانگوت كەسێكی ئاوا گەر وابكات (ساویلكەو خەڵەتاوە)؟! ئەم جۆرە شادمانییە خاوەنەكەی تێك دەدات‌و لەناوی دەبات‌و دەیكاتە هۆیەك بۆ تووڕەیی خوداو، دەیخاتە بەر رق‌و سزای سەختی خوداو، لە خۆشەویستی‌و ڕەزامەندیی خودا بێبەشی دەكات . (ان الله لایحب الفرحین)
بەنو ئیسرائیل بەرامبەر –قارون بوونەتە دووبەشـەوە..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان Reviewed by سه‌ردێر on 11 نوفمبر Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by بلۆگی ئاینی © 2015 - 2020
Powered By WordPress24x7

پەیوەندی کردن به‌ ئیمه‌یل

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.