news

زمانی ئاژەڵان..له‌قورئاندا



نووسينى /سه‌روه‌ر حسن /نووسينگه‌ى ته‌فسير ///خوای گەورە دەفەرموێت:{وَحُشِرَ لِسُلَيْمَانَ جُنُودُهُ مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ وَالطَّيْڕ فَهُمْ يُوزَعُونَ (17) حَتَّى إِذَا أَتَوْا عَلَى وَادِ النَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (18)} [النمل]، واتە:
هەرچی سەرباز و لەشكری سولەیمان هەبوو لە پەری و مرۆڤ و باڵندەكان كۆكرانەوە و نمایشیان كرد بە ڕیز و ڕێكوپێكی هەموویان بە سەرەتا و كۆتاییان یەكیان گرت. هەتا گەیشتە دۆڵی مێروولە، مێروولە مێیەیەك (هاواری كرد و) وتی: ئەهای مێروولەینە، بچنە ماڵ و كون و كەلەبەرەكانتانەوە نەوەكو سولەیمان و سەربازانی پێشێلتان بكەن، لەكاتێكدا هەستتان پێناكەن.{فَمَكَثَ غَيْرَ بَعِيدٍ فَقَالَ أَحَطْتُ بِمَا لَمْ تُحِطْ بِهِ وَجِئْتُكَ مِنْ سَبَإٍ بِنَبَإٍ يَقِينٍ (22) إِنِّي وَجَدْتُ امْرَأَةً تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌ (23)} [النمل]واتە: (سولەیمان) زۆر چاوەڕێی نەكرد (پەپوو پەیدابوو، یەكسەر هات و نیشتەوە و ) وتی: ئەوەی من پێم زانیوە تۆ پێتنەزانیوە، من لە وڵاتی سەبەئەوە هەواڵێكی ڕاست و دروستم بۆ هێناویت!! بەڕاستی من بۆم دەركەوت ئافرەتێك فەرمانڕەواییان دەكات و لە هەموو جۆرە دەسەڵات و ناز و نیعمەتێكی پێبەخشراوە، تەختێكی پاشایەتی گەورەشی هەیە، بینیم خۆی و نەتەوەكەی لەجیاتی خوا سوژدە بۆ خۆر دەبەن، شەیتان كار و كردەوەی چەوتیانی بۆ ڕازاندونەتەوە، بەوهۆیەوە ڕێبازی ڕاست و دروستی لێگرتوون، بۆیە ئەوان ڕێنموویی وەرناگرن. 
{وَوَڕثَ سُلَيْمَانُ دَاوُودَ وَقَالَ يَا أَيُّهَا النَّاسُ عُلِّمْنَا مَنْطِقَ الطَّيْڕ وَأُوتِينَا مِنْ كُلِّ شَيْءٍ إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْفَضْلُ الْمُبِينُ (16)} [النمل]، واتە: (سولەیمان) وتی: ئەی خەڵكینە ئێمە فێری زمانی باڵندە كراوین.
ئەم ئایەتانە ئاماژە بەوە دەدەن كە ئاژەڵان زمانی وتووێژیان هەیە، هەر كۆمەڵە ئاژەڵێك زمانێكی گفتوگۆی تایبەتی خۆیانیان هەیە.
هەنگ هۆكاری قسەكردنی خۆی هەیە لەڕێی سەمایەكی بازنەییەوە وەك ڕێنمایكردنی تاكەكانی تری كۆمەڵەكەی بۆ شوێنی گوڵەكان لەگەڵ دیاریكردنی وردی دووریی گوڵەكان.
مریشكی دارستان (دجاجە الغابە) كەمێك لە تاكەكانی كۆمەڵەكەی دوادەكەوێت، بۆئەوەی هێلكەكەی بكات، كاتێك تەواودەبێت بە دەنگی بەرز دەگارێنێت و كەڵەشێرەكەش بە قوقەیەكی بەرز وەڵامی دەداتەوە تاكو شوێنەكەیی پێبڵێت.
دۆزەرەوەی (ئاشكراكاری) هەنگوین كە باڵندەیەكە، هەركات شوێنی هەنگوینی زانی دەنگێكی تایبەت دەردەكات، ئیتر سەرجەم ئاژەڵەكانی ئەو ناوە دوای دەكەون تاكو هەنگوینەكە بخۆن.
جریوەی چۆلەكەكان ئاماژەیەكی ئاشكرایە لەسەر گفتوگۆ و ئاخاوتنی چۆلەكەكان لەنێوان خۆیاندا.
تێبینی كراوە مێروولە كە شوێنی خواردن دەدۆزێتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ خانەكەی، پاشان زۆر نابات بە ژمارەیەكی زۆر مێروولەی هاوڕێیەوە بەرەو شوێنی خۆراكەكە دەڕۆن، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر بوونی گفتوگۆ و لێك حاڵی بوونیان.
یەكێك لە زانایان ئاشكرایكرد، ئەو مێروولەیەی جێگای خواردنەكە دەدۆزێتەوە، كاتێك مێروولەیەكی تر دەبینێت بە پەلەكانی (دەستیان) دەیهێنن بە یەكدا، بەمجۆرە زانیارییەكان بۆ مێروولەكەی تر دەگوێزێتەوە... وێڕای ئەوەش مێروولە دۆزەرەوەكە لە ڕژێنی (شرجیە)ەوە ماددەیەكی بۆندار دەردەدات كە ڕاستەوخۆ لەو جێگایەی خواردنەكەی لێیە درێژدەبێتەوە بۆ ئەو جێگایەی كۆمەڵەی مێروولانی لێ‌ دەژین!

زمانی ئاژەڵان..له‌قورئاندا Reviewed by سه‌ردێر on 11 نوفمبر Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by بلۆگی ئاینی © 2015 - 2020
Powered By WordPress24x7

پەیوەندی کردن به‌ ئیمه‌یل

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.