رونكردنهوهیهك لهسهر وێنەكێشانی بەدی هێنراوان ..فهرمووده قودسيهكان
ئاشكرایە ئەو مەلائیكەتانەی كە ناچنە ئەو جۆرە ماڵانەوە بریتیین لەمەلائیكەتی رەحمەت, بەڵام نوسەرانی كردار هەرگیز لە مرۆڤ جیا نابنەوە . خطابی و هەندێكی تر ئەوەیان وتووە هەروەها دەفەرموێ (ئەو سەگانە ناگرێتەوە كە بۆ راوكردن یان پاس كردنی مەڕو ماڵات و
كشت وكاڵا راگیر دەكرێن . ئەو وێنانەش كە حەرامن: وێنەی گیانداران, ئەگەر سەریان لێ جوێ نەكرابێتەوە) وتراویشە گشتی یەو هەموو وێنەیەك دەگرێتەوە,نەوەوی دەفەرمووێ: (زاناكان دەڵێن وێنەكردنی گیان داران زۆر حەرامەو یەكێكە لە گوناهە گەورەكان چونكە هەرەشەی سەختی لێ كراوە, خۆ ئەگەر وێنەی شتێ بكا كە گیانی تێدا نەبێ ئەوە حەرام نی یە.
ئەگەر هەركەسێك بەوێنەكێشانی گیانداران ویستی مل مڵانێی بەدی هێنراوانی خوا بكات, یان بۆ پەرستن و مەزن زانینی ئەو وێنە بكێشن,ئەوە حەرامێكی توندو تیژە (هەروەك لەفەرموودەكان دا هاتووە). بەڵام وێنەی مەزن و پیاو چاكان بەنیازی شوێن پێ هەڵگرتنیان ئەوە شتێكی باشە,خۆ ئەگەر ترسی پەرستن و زیادەرەوی لەگەورە زنین دا لەئارادا بوو یان لەپەرستگاكانی وەك مزگەوت دا دانرابوو,ئەوە حەرام دەبێت,چونكە رۆژگار درێژە دەكێشێت و نەفامی زۆر دەبێت و شەیتان دەرگای خراپە لە خەڵكی دەكاتەوە .
خۆ ئەگەر ئەو وێنەیە تەنها سەری یان بەشێك لە لەشی بوو ئەوە حەرام نی یە,بەڵام وێنەی پێویست بۆ ناسینەوە وەك ناسنامە,هەروەها وێنەی دوژمنان و تاوانباران بۆ مەبەستی ناسینەوەیان,یان وێنە كردنی زیاندار و سوود بەخش بۆ مەبەستی رێنومایی كردنی خەڵكی هەموو ئەمانە بۆ مەبەستی ناساندنیان پێویستیەكی ئەم سەردەمەن چونكە ئامرازێكن بۆ فێربوونی زانیاری (چونكە هەندێ زانیاری ئەمڕۆی وەك پزیشكی و بایۆلۆجی پشتیان بە وێنە بەستووە).
دیارە فیلمەكانیش بەهەمان ترازوو بەپێی سوود و زیانیان جیادەكرێنەوە. ئەگەر فیلمەكە بۆ مەبەستی زانستی و پەروەردەیی و راهێنانی جەنگی و دەربازبوون لە گیروگرفت و رێنومایی رەوشتی و كۆمەڵایەتی بوو ئەوە دروستە,بەڵام ئەگەر فیلمی روت و فێركردنی هونەرەكانی دزی و خیانەت و كوشتن و گەیشتن بە دڵداری و زینا و فێربوونی بێ یاسایی و خۆقوتاركردن لە یاسابوون,ئەوە بێ گومان حەرام و قەدەغ
رونكردنهوهیهك لهسهر وێنەكێشانی بەدی هێنراوان ..فهرمووده قودسيهكان
Reviewed by سهردێر
on
11 نوفمبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: