شاهیدی بەدرۆ ..تاوانه گهورهكان
خوای گەورە دەفەرموێت: [ذلِكَ ۆمَن یُعَظمْ حُرُمَاتِ اللَّهِ فَهُۆ خَیْرٌ لَّهُ عِندَ رَبِّهِ ۆأُحِلَّتْ ڵكُمُ الْأَنْعَامُ إِلَّا مَا یُتْڵی عَڵیْكُمْ فَاجْتَنِبُوا الرِّجْسَ مِنَ الْأَوْثانِ ۆاجْتَنِبُوا قَوْڵ الزُّوڕ ]{الحج : 30}.واتە: (خۆتان بپارێزن و دووربخەنەوە لەو پیسیە كەبتەكانتانە,هەروەها خۆتان بپارێزن لەقسەی درۆو
ناڕەوا) .
وە مرۆڤ بەشاهیدی بەدرۆ تووشی چەند تاوانێك دەبێت: لەوانە :
1-درۆكردن و قسە هەڵبەستن .
2-بەڕاستی مرۆڤ بەشاهێدی و گەواهی بەدرۆ تووشی ستەم كردن دەبێت تا ئەوكاتەی بەناڕەوا بەو هاهیدیە بەدرۆیە ماڵا و جەستەو نامووسی خەڵك وەردەگرێت و لەكەدار دەكات .
3-مرۆڤ بەشاهێدی بەدرۆ تووشی ستەم كردن دەبێت و ماڵا و سامانی خەڵك بەو شاهیدیە بەناڕەوا وەردەگرێت خۆی تووشی ئاگر دەكات .
4-بێگومان بە شاهیدی بەدرۆ مرۆڤ ئەو شتانەی كە خوای گەورە حەرامی كردوون لەخوێن رشتن و ماڵا خواردن ناموس بۆ خۆی حەڵاڵا و رەوایان دەكات .
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (الا انبئكم بأكبر الكبائر, الاشراك باالله, وعقوق الوالدین, الا وقول الزور وشهاده الزور) واتە: ئایا ئاگادارتان بكەمەوەو پێتان بڵێم,گەورەترین گوناهی گەورە چیە؟ "هاوەڵا بڕیاردانە بۆ خوای گەورە,پێشێل كردنی مافی دایك و باوك و دڵا ڕەنجاندنیان, ئاگاداربن,وەقسەی درۆو وەشاهیدی بەدرۆ" یاوەران دەڵێن: ئینجا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەو وشەو رستەیەی قسەی درۆو شاهێدی بەدرۆ – هێندەی دووبارە كردەوە تائەو كاتەی وتمان بەڵكو پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) بێدەنگ بێت .
شاهیدی بەدرۆ ..تاوانه گهورهكان
Reviewed by سهردێر
on
11 نوفمبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: