news

حه‌ڕاميه‌تى نووشته‌ هه‌ڵواسين( وە ) حوكمى ئه‌و نوشته‌يه‌ى كه‌ ته‌نها قورئانى تێدا نوسراوه‌

(( حه‌ڕاميه‌تى نووشته‌ هه‌ڵواسين ))
هه‌ڵواسينى هه‌رشتێك به‌ خۆته‌وه‌ يان سه‌ياره‌كه‌ته‌وه‌ يان به‌ ماڵه‌كه‌ته‌وه‌ يان به‌ ئاژه‌ڵ يان به‌ زه‌وى و بێستان و (باخ) ه‌وه‌ ، به‌ مه‌به‌ستى  پاراستن له‌ چاو و زار  ، يان مه‌به‌ستى شيفا بۆ نه‌خۆشى ئه‌مه‌ شه‌ريك بڕياردانانه‌ بۆ خواى گه‌وره‌ ، جا ئه‌م هه‌ڵواسراوه‌ چ نوشتێك بێت يا په‌ڕۆى  سه‌ر گۆڕى پێغه‌مبه‌رێك يان پياوچاكێك بێت ، يان دارێك بێت وه‌كو دار تاوك ، يان به‌ردێك بێت ، يا مۆرى وه‌ك مۆريه‌ شينه‌ ، يا ناڵى گوێدرێژبێت ، يان هه‌رشتێكى تر بێت له‌و شتانه‌ى به‌ مه‌به‌ستى شيفاو پارێزه‌ر به‌كار ده‌هێنرێت ، ئه‌م كرداره‌ وا له‌ مرۆڤ  ده‌كات پشت به‌ خواى گه‌وره‌ نه‌به‌ستێت و باوه‌ڕى به‌ غه‌يرى خواى گه‌وره‌ هه‌بێت بۆ پارێزگارى و شيفا به‌ده‌ست هێنان ، هه‌ر كه‌سێكيش ئه‌م بيروباوه‌ڕه‌ى هه‌بێت ئه‌وه‌ شه‌ريكى بۆ خوا داناوه‌ (به‌ڵام ناڵێين يه‌كسه‌ر موشريكه‌و كافره‌ چونكه‌ له‌وانه‌يه‌ نه‌زان بێت) .
به‌ڵگه‌له‌ فه‌رمووده‌ سه‌حيحه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) له‌ سه‌ر حه‌ڕاميه‌تى نووشته‌ هه‌ڵواسين به‌ هه‌موو جۆره‌كانيه‌وه‌.
به‌ڵگه‌ى يه‌كه‌م
قال رسول الله ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : ” من علَّق تميمةً فقد أشرك “. ” السلسلة الصحيحة” 492. واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله‌ عليه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى :  هه‌ركه‌سێك ( نوشته‌يه‌ك يان مۆريه‌ك يان په‌ڕۆيه‌ك يان هه‌رشتێكى تر به‌ مه‌به‌ستى شيفاو پارێزگارى ) هه‌ڵبواسێت ئه‌وه‌ به‌ ته‌ئكيد شه‌ريكى بۆ خواى گه‌وره‌ داناوه‌ .
ـ  وشه‌ى (التميمه‌ ) وشه‌يه‌كى گشتگيره‌ هه‌موو جۆره‌ نوشته‌يه‌ك دگرێته‌وه‌ ، وه‌ غه‌يرى نوشته‌ش له‌و شتانه‌ى هه‌ڵده‌واسرێن به‌ مه‌به‌ستى چاو و زار و شيفاو پارێزگارى .
به‌ڵگه‌ى دووه‌م
عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ الْجُهَنِيِّ رضى الله عنه ؛ أَنَّ رَسُولَ اللهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) [أَقْبَلَ إِلَيْهِ رَهْطٌ ، فَبَايَعَ تِسْعَةً ، وَأَمْسَكَ عَنْ وَاحِدٍ ، فَقَالُوا : يَا رَسُولَ اللهِ ، بَايَعْتَ تِسْعَةً وَتَرَكْتَ هَذَا ؟ قَالَ : إِنَّ عَلَيْهِ تَمِيمَةً ، فَأَدْخَلَ يَدَهُ فَقَطَعَهَا ، فَبَايَعَهُ ، وَقَالَ : مَنْ عَلّقَ تَمِيمَةً ، فَقَدْ أَشْرَكَ] ، رواه الإمام أحمد (1/381) ، السلسلة الصحيحة : 492 . واته‌ : عُقبه‌ ى كوڕى عامر جوهه‌نى ڕه‌زاى خواى په‌روه‌ردگارى لێبێت ،  بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت : كۆمه‌ڵێك (ره‌هتێك = كه‌ له‌ (3) تا (10) ده‌گرێته‌وه‌) هاتن بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  به‌يعه‌تى له‌گه‌ڵ (9) دانه‌يان كرد ، وه‌ وازى هێنا له‌ يه‌كێكيان ، ووتيان : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خو ا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، به‌يعه‌تت له‌گه‌ڵ نۆيان دا كرد ، وه‌ وازت هێنا له‌ يه‌كێكيان و به‌يعه‌تت له‌گه‌ڵ نه‌كرد ؟ پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) له‌ وه‌ڵامدا فه‌رمووى : ئه‌و پياوه‌ شتێكى به‌ خۆوه‌ هه‌ڵواسيووه‌ بۆيه‌ به‌يعه‌تم له‌گه‌ڵ نه‌كرد ، ئينجا پياوه‌كه‌ ده‌ستى گيركرد له‌و شته‌ى به‌ خۆيه‌وه‌ هه‌ڵواسى بوو قرتاندى ، ئينجا پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) له‌گه‌ڵ ئه‌ويش به‌يعه‌تى به‌ست و به‌يعه‌تى لێ وه‌رگرت ، وه‌ فه‌رمووى : هه‌ر كه‌سێك شتێك به‌ خۆيه‌وه‌ هه‌ڵبواسێت ، ئه‌و كه‌سه‌ به‌ ته‌ئكيد شه‌ريكى بۆ خوا  ئه‌نجام داوه‌.
 به‌ڵگه‌ى سێيه‌م
عَنْ عَبَّادِ بْنِ تَمِيمٍ ، أَنَّ أَبَا بَشِيرٍ الأَنْصَارِيَّ ، رضى الله عنه ، أَنَّهُ كَانَ مَعَ رَسُولِ اللهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فِى بَعْضِ أَسْفَارِهِ – قَالَ عَبْدُ اللهِ : حَسِبْتُ أَنَّهُ قَالَ : وَالنَّاسُ فِى مَبِيتِهِمْ ، فَأَرْسَلَ رَسُولُ اللهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) رَسُولاً أَنْ لاَ يَبْقَيَنَّ فِى رَقَبَةِ بَعِيرٍ قِلاَدَةٌ مِنْ وَتَرٍ ، أَوْ قِلاَدَةٌ إِلاّ قُطِعَتْ ] البخاري: الجهاد والسير (3005) ، ومسلم: اللباس والزينة (2115) ، وأبو داود: الجهاد (2552) ، وأحمد (5/216) ، ومالك: الجامع (1745) . واته‌ : عوباده‌ى كوڕى تميم ، بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت : ئه‌بوبه‌شيرى أنصارى ره‌زاى خواى په‌روه‌ردگرى لێبێت له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا بوو ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) له‌ سه‌فه‌رێك له‌ سه‌فه‌ره‌كان ، ڕاوى فه‌رمووده‌كه‌ ، كه‌ ناوى عبدالله بوو ووتى : وابزانم ئه‌وه‌ى ئه‌و فه‌رمووده‌يه‌ى بۆ گێڕامه‌وه‌ ووتى : خه‌ڵك له‌ شوێنێك مانه‌وه‌و جێگير بوون ئينجا پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) نێردراوێك له‌ نێردراوه‌كانى خۆى نارد بۆ ناو خه‌ڵك و پێى فه‌رموو به‌ خه‌ڵك بڵێ با هيچ ملوانكه‌يه‌ك له‌ ملى وشتره‌كانيان نه‌هێڵنه‌وه‌ ، يان فه‌رمووى : با گشت خه‌ناوكه‌يه‌ك له‌ ملى حوشتره‌كانيان بكه‌نه‌وه‌ .
به‌ڵگه‌ى چواره‌م
عَنْ عِيسَى بْنِ حَمْزَةَ قَالَ: دَخَلْتُ عَلَى عبدِ الله بن عُكيم وَبِهِ حُمْرَةٌ فَقُلْتُ: أَلَا تُعَلِّقُ تَمِيمَةً؟ فَقَالَ: نَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ ذَلِكَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ): «مَنْ تَعَلَّقَ شَيْئًا وُكِلَ إِليهِ» .صحيح الترغيب والترهيب : 3456 . واته‌ : له‌ عيساى كوڕى حه‌مزه‌وه‌ فه‌رمووى : چوومه‌ لاى عبدالله ى كوڕى عوكه‌يم بينيم توشى نه‌خۆشى وه‌ڕه‌م ببو كه‌ جۆرێكه‌ له‌ نه‌خۆشى تاعون ، ووتم بۆ نوشته‌يه‌ك هه‌لناواسى ؟ عبدالله ووتى : په‌نا به‌ خوا له‌ نوشته‌ هه‌ڵواسين (يان هه‌رشتێكى تر له‌ دارو به‌ردو په‌ڕۆومۆرى ) عبدالله فه‌رمووى : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووى : هه‌ركه‌سێك شتێك هه‌ڵبواسێت و دڵ وده‌روونى پێوه‌ ببه‌ستێته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌درێته‌ پاڵ ئه‌و شته‌ . واته‌ : خواى گه‌وره‌ نايپارێزێت و ده‌يداته‌ ده‌ست ئه‌و شته‌ى دڵى پێوه‌ به‌ندكردووه‌و هه‌ڵواسيه‌وه‌ ، جا ئه‌و شته‌ نوشتێك بێت ، يان په‌ڕۆيه‌ك بێت ، يان خه‌ناوكه‌يه‌ك بێت ، يان پۆشاكێك بێت ، يان دارێك بێت ، يان  به‌ردێك بێت يان ناڵى گوێدرێژێك بێت ، يان هه‌رشتێكى تر بێت .
به‌ڵگه‌ى پێنجه‌م
وَعَن رويفع بن ثَابت قَالَ: قَالَ لِى رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : يَا رُوَيْفِعُ لَعَلَّ الْحَيَاةَ سَتَطُولُ بِكَ بَعْدِى فَأَخْبِرِ النَّاسَ أَنَّ مَنْ عَقَدَ لِحْيَتَهُ أَوْ تَقَلَّدَ  وَتَرًا أَوِ اسْتَنْجَى بِرَجِيعِ دَابَّة أَو عظم فَإِن مُحَمَّدًا بَرِيء مِنْهُ. (صَحِيح) مشكاة المصابيح : 351. واته‌ : له‌ ڕووه‌يفيعى كوڕى سابته‌وه‌ ( ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت ) فه‌رمووى : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) پێمى فه‌رموو : ئومێده‌وارم له‌ دواى من ژيانێكى دوور و درێژ به‌سه‌ر به‌ريت ، هه‌واڵ به‌ خه‌ڵكى بده‌ هه‌ركه‌س ڕيشى گرێ بدات  ، وه‌ هه‌ركه‌سێك داوه‌ به‌نێك يان پارچه‌يه‌ك (يان نوشته‌يه‌ك) هه‌ڵبواسێت ، يان خۆى به‌ پاشه‌ڕۆى ئاژه‌ڵ يان ئيسقان پاك بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ ته‌ئكيد محمد ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) لێى به‌ريه‌ .
 له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت  كه‌ يه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) لێى به‌ريه‌ ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ شتێك به‌ خۆيه‌وه‌ يان ئاژه‌ڵه‌كه‌يه‌وه‌ يان سه‌ياره‌كه‌يه‌وه‌ يان ماڵه‌كه‌يه‌وه‌ يان به‌ باخچه‌و بێستانه‌كه‌يه‌وه‌ يان منداڵكه‌يه‌وه‌ هه‌ڵده‌واسێت بۆ پارێزگارى و چاره‌سه‌رى .
 به‌ڵگه‌ى شه‌شه‌م
قَالَ رَسُولُ اللهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) «إِنَّ الرُّقَى وَالتَّمَائِمَ وَالتِّوَلَةَ شِرْكٌ»  ( الصحيحة ) 2972 . واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله‌ عليه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى : به‌ ته‌ئكيد داواكردنى روقيه‌ى ناشه‌رعى (وه‌كو داواكردن له‌ جنۆكه‌و شه‌ياتينه‌كانه‌وه‌و په‌نا گرتن پێيانه‌وه‌) ، وه‌ گشت شتێكى هه‌ڵواسراو به‌ مه‌به‌ستى چاوه‌زار و شيفا له‌ نوشته‌و په‌ڕۆ و دارو به‌رد و مۆرى و ناڵى گوێدرێژ و وه‌ ئه‌و نوشت و سيحره‌ى ئافره‌ت پياوه‌كه‌ى يان پياوان خۆشه‌ويستراو ده‌كات (يان هرجۆره‌ نوشت وسيحرێكى تر ) ، هه‌ر يه‌ك له‌م سێ شتانه‌ى باسكران (الرُّقَي ؤالتَّمَائِمَ ؤالتِّؤلَةَ) شەريك بۆخوا برِياردانە.
(حوكمى ئه‌و نوشته‌يه‌ى كه‌ ته‌نها قورئانى تێدا نوسراوه‌)
عبدالله ى كوڕى مه‌سعود (خواى گه‌وره‌ لێى ڕازيبێت) وه‌ كۆمه‌ڵێكى زۆر له‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان وه‌كو (عبدالله ى كوڕى عه‌باس) كه‌ زاناى ئه‌م ئوممه‌ته‌يه‌ وه‌ لێكده‌ره‌وه‌ى قورئانه‌ ، وه‌ (ابن العربى) و غه‌يرى ئه‌ويش له‌ (سه‌له‌ف) ده‌ڵێن : هه‌موو جۆره‌ نوشته‌يه‌ك حه‌ڕامه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها قورئانيشى تيادا بێت و سيحرى  تێدا نه‌نوسرابێت ، به‌ به‌ڵگه‌ى گشتيه‌تى فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، بۆ نموونه‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى : (من علَّق تميمه‌ً فقد أشرك) وشه‌ى (تميمه‌ً ) نه‌كيره‌يه‌و مه‌عريفه‌ نيه‌ ، وه‌ ڕسته‌ ڕسته‌يه‌كى (شه‌ڕتيه‌) واته‌ مه‌رجيه‌  ، زانايانى عيلمى ئوسولى فيقه‌ فه‌رموويانه‌ ( النكرةُ في سياقِ الشرطِ تفيدُ العموم) واته‌ : وشه‌ى نه‌كيره‌ له‌ ڕسته‌ى شه‌رتى فايده‌ى گشتيه‌تى ده‌دات ، بۆيه‌ ووشه‌ى ته‌ميمه‌ هه‌موو جۆره‌ نوشته‌يه‌ك و هه‌ڵواسراوێك ده‌گرێته‌وه‌ ، جا ئه‌م نووشته‌يه‌ چ له‌ قورئان بێت چ له‌ سيحرو ژماره‌و په‌ناگرتن به‌ شه‌ياتين و جنۆكه‌كان بێت .
وه‌ هيچ فه‌رمووده‌يه‌ك نه‌هاتووه‌ ئه‌م ووشه‌ گشتيه‌ ( تخصيص  ) تايبه‌ت بكات  به‌ نووشته‌ى سيحرى ، پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) هه‌رگيز نه‌يفه‌رمووه‌ و نه‌هاتووه‌ته‌ لاى نه‌خۆشێك و بفه‌رمووێت قورئانى بۆ له‌سه‌ر  كاغه‌زێك بنوسن له‌ سه‌ر سينگى يان هه‌ر شوێنێكى ترى هه‌ڵيواسن به‌مه‌ستى چاره‌سه‌رى .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى تردا فه‌رموويه‌تى (إِنَّ الرُّقَى وَالتَّمَائِمَ وَالتِّوَلَةَ شِرْكٌ) ووشه‌ى (التمائم) ئيسمى جينسه‌ ، ئه‌ليف ولامى ته‌عريفى پێوه‌يه‌ فايده‌ى عموميه‌ت ده‌دات ، بۆيه‌ نووشته‌ له‌ قورئان بێت يان له‌ غه‌يرى قورئان بێت دروست نيه‌ ، پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) به‌ شيركى داناوه‌ .
 هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌يه‌كى تر له‌سه‌ر حه‌ڕاميه‌تى نووشته‌ له‌ قورئان بريتى يه‌ له‌ (سد الذرائع) واته‌ گرتنى ڕێگاكانى شه‌ڕ ، ئه‌و ڕێگايانه‌ى مرۆڤ به‌ره‌و حه‌ڕام ده‌بات ، بۆ نممونه‌ : خواى گه‌وره‌ له‌سه‌ر پياوانى حه‌ڕام كردووه‌ سه‌يرى ئافره‌تى نامه‌حره‌م بكه‌ن ، چونكه‌ سه‌يركردنى رێگه‌يه‌كه‌ بۆ توشبوون به‌ زينا ، بۆيه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌م ڕێگايه‌ى داخستووه‌ و فه‌رموويه‌تى: {قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ}النور:30. واته‌ : ئه‌ى محمد ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) به‌ پياوه‌ باوه‌ڕداره‌كان بڵێ با چاوه‌كانيان له‌ ئاست سه‌يركردنى حه‌ڕام دابگرن .
ئه‌و زانا به‌ڕێزانه‌ ده‌ڵێن : ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بڵێين ئه‌م جۆره‌ نووشته‌يه‌ دروسته‌ كه‌ قورئانى تێدايه‌ ئه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌رگايه‌ك ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ به‌هۆى ئه‌م ده‌رگايه‌وه‌ نووشته‌ى له‌ قورئان تێكه‌ڵ بكرێت به‌ نووشته‌ى سيحر، زۆرێك له‌ ساحير و ده‌ججاله‌كان هه‌ندێك ئايه‌تى قورئان ده‌نووسن و ئينجا هه‌ندێك له‌ كوفر و شيركيشى تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن ( خۆيان به‌ شێخ و مه‌لا و مامۆستا ) به‌ خه‌ڵك ده‌ناسێنن ، حه‌ق له‌ گه‌ڵ ناحه‌ق تێكه‌ڵ ده‌كرێت و ناحه‌قى به‌ حه‌ق نيشانى خه‌ڵكى ده‌درێت (مسائل خالف فيها رسول الله أهل الجاهلية:9/9  ).
ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى
حه‌ڕاميه‌تى نووشته‌ هه‌ڵواسين( وە ) حوكمى ئه‌و نوشته‌يه‌ى كه‌ ته‌نها قورئانى تێدا نوسراوه‌ Reviewed by سه‌ردێر on 05 أكتوبر Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by بلۆگی ئاینی © 2015 - 2020
Powered By WordPress24x7

پەیوەندی کردن به‌ ئیمه‌یل

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.