ئارەزووی لە جوانی و خۆڕازاندنەوەیە
یەكەم: بەڵگەی قورئانی
1-[أَمْ اتَّخَذَ مِمَّا يَخْلُقُ بَنَاتٍ وَأَصْفَاكُمْ بِالْبَنِينَ(16)وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِمَا ضَرَبَ لِلرَّحْمَانِ مَثَلاً ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ(17)أَوَمَنْ يُنَشَّأُ فِي الْحِلْيَةِ وَهُوَ فِي الْخِصَامِ غَيْرُ مُبِينٍ] الزخرف: 16-18 .
ئیبنو كثیر(1) لە تەفسیری ئەو ئایەتە دەڵێ: ئافرەت هەندێ كەم وكورتی هەیە دەیەوێت ئەو كەم وكورتیانە بە خۆڕازاندنەوەو خۆجوانكردن پڕ بكاتەوە .(2)
ئیمامی طبری (3) لە ئیبن عباس دەگێڕێتەوەو دەڵێ: مەبەستی خوای گەورە لەو ئایەتە كەنیزەو ئافرەتە، كە ناویان دەبات بەوەی لەناو خشل وزێرو زیودا نەش و نماو گەشەی كردووە.(4)
گەر بە ووردی لەو ئایەتە پیرۆزە بكۆڵینەوە بۆمان دیار دەكەوێت تا چ ڕاددەیەك ئافرەت پەیوەستە بە خۆشەویستی بۆ خشڵ وئارەزووی بۆ خۆ جوانكردن و ڕازاندنەوە، چونكە دەفەرمووێ لەگەڵ ئەوانە گەشەی كردووە، هەر لە سەرەتای تەمەنیەوە پێیانەوە ئاشنا بووە، ناتوانێ لێیان جیا بێتەوە ودووركەوێتەوە. لەلایەكی تر، دەفەرمووێ لەكاتی تەنگانەو شەڕو كوشتاردا دیار نیەو ڕۆلی بەرچاو نابینێ. ئەوانەش بەڵگەن لەسەر ئەوەی كەوا شوێنی كاری ئافرەت زیاتر لە ماڵەوەیەو دوور بێت لە هۆكارەكانی توندوتیژی وپێكدادان وكاری قورس.
2- [وَالْقَوَاعِدُ مِنْ النِّسَاءِ اللاَتِي لاَ يَرْجُونَ نِكَاحًا فَلَيْسَ عَلَيْهِنَّ جُنَاحٌ أَنْ يَضَعْنَ ثِيَابَهُنَّ غَيْرَ مُتَبَرِّجَاتٍ بِزِينَةٍ وَأَنْ يَسْتَعْفِفْنَ خَيْرٌ لَهُنَّ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ]النور: 60.
ئەو ئافرەتانەی كەوا پیر بوونەو چاوەڕێی ئەوەیان لێ ناكرێت كەوا شوو بكەن، دەتوانن هەندێك لە پۆشاكەی خۆیان دابكەنن كە پێشتر پێویست بوو بیپۆشن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت وایان لێ بكات جوانی ڕازاوەیی خۆیان نیشان بدەن بە كەسانی بێگانە. ئەو ئایەتەش بۆمان دیاری دەخات كەوا ئافرەت هەرچەندە پیرو بەتەمەن بێت هەر حەزی بە جوانی وئارەزووی لە خۆ ڕازاندنەوەو دەرخستنی ئەو ئارەزوویە، هەر بۆیە خوای گەورە دەرخستنی ئەو جوانی وڕزاندنەوەیەی قەدەغە كردووە كە دەبێتە هۆكارێك بۆ فیتنەو هەڵچوونی ئارەزووی جینسی.
3- خوای گەورە دەفەرمووێ: [وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلاَ تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الأُولَى]اڵاحزاب: 33.
تبرج: بریتیە لە ڕۆیشتن بە لارو لەنجەو خۆبادان وخۆ دەرخستن. ئەو ئایەتە داوا لە ئافرەتان دەكات كەوا ماڵ بكەنە شوێنی كاری خۆیان ولاسایی نەزانان نەكەنەوە.
ئەو سێ ئایەتە بە شێوەیەكی تایبەت وڕاستەوخۆ باسی ئافرەت وخۆ ڕازاندنەوەیان دەكات، چونكە خوای گەورە دەزانێ ئافرەت لە فیترەتەوە ئارەزووی ئەو جۆرە شتانەی هەیە، ئەمەش كارێكی خۆنەویستەو لە توانای ئافرەت بەدەرە. هەروەها قەدەغەیان دەكات لەوەی جوانی خۆیان بە بێگانە نیشان بدەن هەرچەندە گەر بەتەمەن داچووبن، چونكە ڕوكاری دەرەوەی لەشیان سەرچاوەی فیتنەو هۆكاری بزواندن وهەڵچوونی ئارەزووی جینسیە، بۆیە داوایان لێدەكات لەو جۆرە كارانە دوور كەونەوە بەرنامەو یاساو مەرجی تایبەتیان بۆ دادەنێت.
ب- بەڵگەكان لە فەرموودەكانی پێغەمبەر
1- بۆ ئافرەتان بەكارهێنانی خشل وزێڕو زیو حەڵاڵە بۆ خۆ ڕازاندنەوە. لە بەرای كوڕی عازب رضي الله عنه دەگێڕنەوە(5) ، دەڵێ: پێغەمبەری خودا(صلى الله عليه وسلم) حەوت شتی لە ئێمە (پیاوان) قەدەغە كردووە: ((ئەنگوستیلەی زێڕ، ئاوڕیشم وئیستەبرەق… ))(6) (( نهی عن خاتم الذهب- أو قال حلقە الذهب، وعن الحریر والإستبرق، والدیباج والمثیرة الحمراء والقسیّ وآنیة الفضة…)).
2- ئەبو موسای ئەشعەری (7) رضي الله عنه دەڵێ: پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ((زێڕو زیو بۆ مێینەی ئوممەتی من حەلالە و بۆ نێرینەكان حەرامە))
((أحل الذهب والفضة لإناث أمتی وحرم علی ذكورها)). (8)
ئیمامی شەوكانی دەڵێ: ( لە كۆمەڵەی موسڵمانان وەرگیراوە كەوا ئەو شتانە بەتایبەت حەڵاڵە بۆ ئافرەتان بەكارهێنانیان، لەلایەن پیاوانەوە قەدەغە كراوە). (9)
3- لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە (رضي الله عنه: ( دیویەتی كەوا ئوم كلپومی كچی پێغەمبەری خوا كراسێكی ئاوڕشمی پۆشیوە). ئیبن حەجەری عەسقەلانی لە شەرحی ئەو فەرموودانە دەڵێت: لەبەر كەمی ئارام گرتنی ئافرەت لەسەر بەكارهێنانی ئەو شتانەی كە هۆكاری ڕازاندنەوەن، بۆیە خوای گەورە بە بەزەیی خۆی ڕێگەی پێداون، بەڵام دەبێ ئەو ڕازاندنەوە بۆ هاوسەرو مەحرەمەكان بێت.(10)
4- لە بەكرەی كچی عوقبە(11) (رضي الله عنها ) دەگێڕنەوە كە چووەتە لای عائشەی دایكی موسڵمانان وپرسیاری خەنەی لێكردووە، فەرموویەتی: (( دارێكی پیرۆزە، ئاوەكەی پاكە… )) (( شجرة طیبة، وماؤها طهور، وسألتها عن الحفاف، فقالت: إن كان لكِ زوج فاستطعتِ أن تنتزعی مقلتكِ فتصنعینها أحسن مما هما فافعلی)). (12)
5- پەسەندە دەست لەخەنە گرتن بۆ ئافرەتان.
لە عائیشەو دەگێڕنەوە دەڵێت: (( پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) لای ناخۆش بوو كە ئافرەت بە دەست بەخەنەیی نەبینێ)) ((كان رسول الله(صلى الله عليه وسلم) یكره أن یری المرأة لیس فی یدها أثر الحناء والخضاب)). (13)
6- لە عائیشەوەل دەگێڕنەوە دەڵێت: (( پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی ئەو ئافرەتەم خۆش ناوێت كە چاوی بە كل و دەستی بەخەنە نەكات ))((إنی لأبغض المرأة أن تكون سلقاء مرها(14)، لا یكون فی عینها كحل، ولا فی یدها خضاب)).(15)
7- لە عائشەوە دەگێڕنەوە دەڵێت: ( هەموو ڕازاندنەوەیەك بۆتان حەلالە بەمەرجێ مەبەستی خۆدیارخستن و لارولەنجەو دیاركەوتنی شوێنە حەرامەكانی تیا نەبێ).(16)
لەو فەرموودانە دەگەینە ئەم ئەنجامانەی خوارەوە:
أ- بەڵگەن لەسەر حەزو وئارەزووی خۆڕسكی ئافرەت بۆ هەموو هۆكارێكی خۆ جوانكردن و ڕازاندنەوە، هەر بۆیە جۆرەكانی بۆ باسكردوون و حوكمەكانی بۆیان ڕوون كردۆتەوە.
ب- گرنگی دانی ئاینی ئیسلام بە ئافرەت وكاروبارە تایبەتیەكانی و بەدەنگەوەچوونی فیترەت وخەلیقەتی تاوەكو لە كاتی بەكارهێنانی هۆكارەكانی ڕازاندنەوە نەكەوێتە ناو حەرام و گومان.
ج- هاندانی ئافرەت بۆ بەكارهێنانی خەنەو كل وەك هۆكارێكی خۆ ڕازاندنەوە، تاوەكو بە دیمەنێكی وا دیاربكەوێت گونجاو بێت بە سروشتە ناسكەكەی ئافرەت، شێوەكەی لە پیاوان جیا بێت.
د- حەرام و قەدەغە كردنی هەندێك كەل وپەلی ڕازاندنەوە بۆ پیاوان وەك زێڕو ئاوڕیشم، چونكە وەك ئافرەت لە فیترەتەوە ئەو ئارەزووەی بۆ نەخولقێنراوە، بەڵكو پێویستە بە دیمەنێكی وا دیار بكەون گونجاو بێت لەگەڵ ئارەزووەكانی كارو چوونە پێش وڕووبەڕوو بوونەوە.
ج- بەڵگەكانی عەقڵی وزانستی
1- دەرچوونی هێلكە لە هێلكە دان بەو شێوە جوان وڕازاوەی باسمان كرد و ڕۆیشتنی بە لەنجەو لارو دەورەدرانی بە ژمارەیەك لە خانەی پارێزەر. دوای لەدایكبوونی دەكەوێتە ئامێزی گەرمی دایكی، لە ژێر چاودێری وخزمەتی دایك و باوك و خوشك وبرای دەبێت تا گەیشتن بە ژیانی هاوسەریەتی و كەوتنە ژێر ڕێزو پارێزگاری هاوسەرو كەس وكاری. ئایا چ دەلال و نازێك هەیە لەوە زیاتر. هەروەك لەفیترەت وخەلیقەتەوە ئەو ئارەزووانەی بۆ دابین كراوە، هەر بە هەمان شێوە لە ژیانی دونیاش بۆی دابین وئاسانكراوە، بەڵام زۆرجار بە هۆی هەواو ئارەزووی خەڵكی نەزان ونەفسی شەر خواز لەو بەرنامەیە جوان ولە پەیڕەوە داڕێژراوە لادەدات ودەكەوێتە داوی شەیتانی ئادەمی و جنۆكە و كەسایەتی خۆی وون دەكات و لاسایی ڕەگەزی تر دەكاتەوەو ناهەمواری بۆ خۆی وخێزانەكەی دەهێنێ.
2- كەمی توش بوونی ئافرەت بە هەندێ نەخۆشی لە تەمەنی پێگەیشتن و تەمەنی زاوزێ – بەهۆی بوونی هۆرمونەكانی تایبەت بە ڕەگەزی مێینە- كە لەوانەیە جوانیەكەی بشێوێنێ، كاریگەری دەرونی بۆ دروست بكات وەك: كەوتنی قژی سەر. (17)
هەروەها لە كاتی حەج كردن بۆ ئافرەتان تەنها كورتكردنەوەی قژ دانراوە- نەوەك تاشین- ئەوەش لەبەر ئەوەیە خوای بە بەزەیی ئاگاداری ئارەزووە فیتریەكانی ئافرەتە كە حەزی بە جوانیە. زانایانی ئیسلام دەڵێن: تاشینی قژی ئافرەت كاتی حەج و كاتەكانی تریش مەكروهە، چونكە وەك سووكایەتی پێكردن و پێكچوونە بە پیاوان. (18)
3- هەروەك باسمان كرد كەوا زۆربەی چاڵاكی كچۆڵە بۆ ناوەوەیە، هەر بۆیە نیشانەكانی خۆ ویستی وخۆ خۆشەویستی هەر لەتەمەنی منداڵییەوە لەسەریان دیاردەكەوێ. بەو هۆیەوە ئەم كچۆڵەیە هەست بەوە دەكات كەوا پێویستی بە خۆ جوانكردن هەیە تاوەكو سەرنجی كەسانی تر ڕابكێشێ بۆ لای خۆی بەتایبەتی ڕەگەزی تر، هەروەها خۆدەرخستنی بەوەی كەوا خەڵكانێك خۆشیان دەوێت. (19)
4- دەتوانین بپرسین كام ئافرەت هەیە كاتی خوازبێنی داوای بڕێكی باش لە خشڵ و زێڕو پۆشاكی جوان نەكات؟ بۆ ئەوەی خۆی پێ برَازێنێتەوە كاتی بوكێنی، لەهەمان كاتدا خۆی پێ هەڵكێشێ لە نێوان دەستە خوشك وهاوڕێكانیدا.
5- زانا فەرید وەجدی (20) لە فەرهەنگەكەی دا دەڵێت: هەموو خەڵك دەزانن كەوا ئافرەتان هەر لە خەلیقەتەوە حەزو ئارەزوویەكی توندو خۆنەویستیان هەیە بۆ هەموو شتێكی جوان و درەوشاوە، چونكە هەست دەكات بەوەی پێویستی بە جوانیە و ئارەزووی ئەوەی هەیە كەوا سەرنجی خەڵكان بەلای خۆی كێش بكات. هەرشتێكیش بۆ خۆ ڕازاندنەوە بەكاربهێنرێ كارگەریەكی زۆر لەسەریان دروست دەكات، زۆر بە زەحمەت توانای بەرەنگاری ئەو ئارەزووەی دەبێت و ژیرترین و پاكترین ئافرەت لەو ئارەزووە و لەو یاسایە هەڵناوێردرێ.(21)
لە قورئانی پیرۆز هیچ ئایەتێك بە ڕاستەوخۆ وەیان ناڕاستەوخۆ دەربارەی خۆ ڕازاندنەوەی پیاوان نەهاتووە، تەنها یەك ئایەت هاتووە كەوا بانگێشەی هەموو موسڵمانان دەكات بە خۆ ڕێكخستن وخۆ جوانكردن وڕازاندنەوە بە پۆشاك وبۆنی خۆش كاتی چوونە مزگەوت و نابێ ڕووتەڵە دیار بكەون(22). خوای گەورە دەفەرمووێ: [يَابَنِي آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ] الاعراف: 31.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1. ابن كثير: أبو الفداء، عیمادەالدین كوڕی كپیری دیمەشقی شافعی یە، مێژوو نووس، خاوەن تەفسیرو فەموودەیە، فەقیهە وزانا بووە. لە ساڵی 700 كۆچی لە دایك بووە، لە ساڵی 774 ی كۆچی لە دیمەشق كۆچی دوایی كردووە. كتابی زۆری داناوە، وەك: تەفسیری قورئانی گەورە، سەرەتاو كۆتایی لە مێژوو.
ابن حجر، الدرر الكامنة في أعيان المائة الثامنـة،1/399. الشوكاني، البدر الطالع، 1/153.
2. ابن كثير ، تفسير القرآن العظيم، 4/106.
3. الطبري: ئەبو جەعفەر موحومەد كوڕی جەریری گبریە، ئیمامێكی موجتەهید بووە، كتابێكی زۆری داناوە لە زانستە جیاجیاكان، لە ساڵی 224 ی كۆچی لە دایك بووە، لە ساڵی 310 كۆچی لە بەغدا كۆچی دوایی كردووە. الخطيب البغدادي، تاريخ بغداد، 2/162. وابن كثير، البداية والنهاية، 11/145.
4. الطبري، جامع البيان، 13/73.
5. البراء بن عازب الأوسي الأنصاري: یەكێكە لە هاوەڵە گەورەكان، فەرموودەی زۆری گێڕاوەتەوە، لە كوفە كۆچی دوایی كردووە لە ساڵی 72 ی كۆچی. ابن حجر، الإصابة، 1/278 . وابن كثير، البداية والنهاية، 98/328.
6. البخاري، 77- كتاب اللباس، باب:خاتم الذهب، الرقم:5863 ،10/388.
7. عبد الله بن موسى بن سليم الأشعري: ئەبو موسا، یەكێكە لە هاوەڵە گەورەكان، فەرموودەی زۆری گێڕاوەتەوە، لە خوێنەرە بەڕێزەكانی قورئانە، لێپرسراویەتی زۆری وەرگرتووە لە خەلافەتی ئیمامی عومەر، بەشداری زۆربەی فتوحاتی كردووە، لە شەری صفین یەكێك بوو لە دوو ناوبژیكەران، پاشان لە ماڵ دانیشت، دەنگی زۆر خۆش بوو لە قورئان خوێندن، لە ساڵی 44 ك كۆچی دوایی كرد. ابن حجر، الإصابة، 4/211. وسير أعلام النبلاء، 2/380.
8. الطبراني، المعجم الكبير،11/152.
9. الشوكاني، نيل الأوطار، 2/86.
10. البخاري، 77- كتاب:باب:30 الحرير للنساء الرقم: 5842، 10/365. و10/388.
11. بكرة بنت عقبة: هەندێك فەرموودەی لە عائشەوە گێڕاوەتەوە، زانا مەعالی كوڕی زینادی القطنی هەندێ فەرموودەی لەوی گێڕاوەتەوە. كحالة، أعلام النساء، 1/118.
12. الرازي، الجرح واللتعديل، الرقم: 1534 ،8/332.
13. سنن الكبرى، البيهقي،7/311. والمناوي، الفيض القدير، شرح الجامع الصغير، 5/244.
14. سلقاء: دەستی بەخەنە نەكات، والمرها:چاوی بە كل نەكات. ابن الأثير،أبو السعادات، 2/387.
15. سنن النسائي، بشرح الحافظ جلال الدين السيوطي وحاشية الإمام السندي، 8/142.
16. ابن كثير، تفسير القرآن العظيم، 3/269.
17. بنوارِة: بەرگی یەكەم/ بەشی دووەم/ باسی دووەم.
18. شربيني، مغني المحتاج إلى معرفة معاني ألفاظ المنهاج، 1/502.
19. ريا إبراهيم، سيكولوجية المرأة، ص45.
20. محمد فريد الوجدي: نووسەر، ڕۆژنامە نووس، ئەدیبێكی میسریە، لە ساڵی 1878 لە دایك بووەو لە ساڵی 1954 كۆچی دوایی كردووە، لە گرنگترین كتابەكانی فەرهەنگی سەدەی بیستەمە. المنجد في الأعلام، ص611.
21. وجدي، محمد فريد، دائرة المعارف القرن العشرين، 8/596.
22. الطبري، جامع البيان، 5/210. وابن كثير، تفسير القرآن العظيم ،2/186
ئارەزووی لە جوانی و خۆڕازاندنەوەیە
Reviewed by سهردێر
on
05 أكتوبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: