news

لەنێوان (مفاتح) (مفاتیح) دا..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان



لەنێوان (مفاتح) (مفاتیح) دا..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى/نووسينگه‌ى ته‌فسير///زانایانی تەفسیر لە مانای وشەی (مفاتح)دا چەند بیروڕایەكی لێك جودایان هەیە، واتە كە لە فەرمایشتی خوادا هاتووە، لەم چیرۆكەدا.. هەندێك زانا دەربارەی وشەی مفاتح (كلیلەكان) لەم ئایەتەدا
دەڵێن: (مفاتیح خزائن امواله)، كلیلەكانی گەنجینەكانی ماڵا‌و سامانیبووە، ئەم كلیلانەش بچووك بوون‌و هەریەكەیان بەقەدەر پەنجەی مرۆڤێك بووەو ژمارەشیان گەلێك زۆربووە، كە ئەگەر هەموویان پێكەوە ببە سترانایە ئەوا باری حەفتا وشتر دەبوون.ڕیشەی زیادە رۆیی لەمەدا بەڕۆشنی دیارە، جگە لەوەی هەموو ئەم دەنگ‌و باس‌و بەسەرهاتانە لە دەقە هەڵبەستراوەكانی (ئیسرائیلیات)و ئەفسانە پووچەڵەكانیانە هەر بۆیەش (ئیمامی رازی) لە تەفسیرەكەیدا گوتوویەتی: (بێگومان ماڵا‌و سامانی پیاوێك هێندە نییە، كە بگاتە ئەو ڕادەیە چونكە ئێمە ئەگەر شارۆچكەیەكەی پڕ لە ئاڵتوون‌و خشڵە گرانەكانیش مەزەندە بكەین ئەوا ژمارەیەكی كەم لەو كلیلانەی بەر دەكەوێت، ئیتر چ ئاتاجێك بە زۆركردنی ئەو كلیلانە هەیە؟)( ).زانایانی تریش گوتوویانە (مفاتح) واتە ئەو گەنجینانەی كە ماڵا‌و سامانی قارونی تێدا پارێزراوە، ئەم گەنجینانەش گەورەو زۆر بوون‌و پیاوانی بەهێزی بارهەڵگر توانای هەڵگرتنیان نەبووە) ئەم وتەیەش زۆر شیاوو ماقووڵە‌و لەگەڵا وشەكانی ئایەتەكەشدا دەگونجێت. ئیمام (رازی) لە تەفسیرەكەیدا (التفسیر الكبیر) وای باس كردووە كەوا ڕای (ابن عباس)‌و (حسنی بصری)یە، وەك گوتوویە: (رای پەسندكراوی ابن عباس‌و (حسن ی بصری)یش لەسەر ئەوەیە كە وشەی (مفاتح) هەمان ئەو ماڵا‌و گەنجینەیەیە كە بە چەندین كەس هەڵ نەگیراون، ئەم مانایەش رۆشنترەو، لەگومانیش دوورترە)( ) ئێمەش لەگەڵا ئەم رایەداین‌و وای بۆ دەچین، كە لەگەڵا سیاغەی قورئانیشدا دەگونجێن. لە قورئانی پیرۆزدا سـێ‌ جارو لە سێ‌ سوورەتدا وشەی (مفاتح) هاتووە، وەك: 1- ئایەتی ژمارە (59) لە سوورەتی (الانعام)، كە خودا (جل جلالە) تیایدا فەرموویە:{وَعِنْدَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَا إِلَّا هُوَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْبَرِّ وَالْبَحْڕ وَمَا تَسْقُطُ مِنْ وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا وَلَا حَبَّةٍ فِي ظُلُمَاتِ الْأَرْضِ وَلَا رَطْبٍ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ (59)} [الأنعام ] .. واتە: (خودا ئامرازەكانی گەیشتن بە هەموو نادیارو شارراوەكانی هەیەو جگە لەخۆی، كەس هیچیان لەبارەوە نازانیت). 
لێرەدا وشەی (مفاتح الغیب) ئەو گەنجینە نادیارانەیە، كە تەنها خودا پەیوەستە پێیان‌و دەیانزانێـت. كلیلەكانی ئەم گەنجینانەش لە سوورەتی (اڵانعام)و لە سوورەتی (لوقمان)دا باسـكراون، وەك خودا دەفەرموێت:... واتە: (بێگومان هەرخودا زانیاریی لەسەر رۆژی قیامەت هەیەو بارانیش دەبارێنێت‌و، دەزانێت چی لە سكی دایكاندا هەیە، هیچ كەسێكیش نازانێت، كە سبەینێ‌ چیی بەسەردێت‌و چیی لە بەرهەمی دنیا دەست دەكەوێت ، یان لە تووێشووی ڕۆژی دوایی، هیچ كەسێكیش نازانێت لە چ زەوییەكدا دەمرێت‌و لەكوێ‌ كۆتایی بە ژیانی دێت. بەڕاستی خودا هەرخۆی زانایە لەم شتانەداو زۆریش ئاگادارە).
2- ئایەتی ژمارە (76) لە سورەتی (قصص) كە خودا فەرموویەتی {إِنَّ قَارُونَ كَانَ مِنْ قَوْمِ مُوسَى فَبَغَى عَلَيْهِمْ وَآتَيْنَاهُ مِنَ الْكُنُوزِ مَا إِنَّ مَفَاتِحَهُ لَتَنُوءُ بِالْعُصْبَةِ أُولِي الْقُوَّةِ إِذْ قَالَ لَهُ قَوْمُهُ لَا تَفْرَحْ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْفَڕحِينَ (76)} [القصص] واتە: (هێندە ماڵا‌و سامان‌و گەنجینەمان دابوو بە (قارون) كە كلیلەكانیان (یان ئامڕازەكانی تێدا هەڵگرتنیان) هێندە قورس بوون، كە بە چەندان پیاوی بەهێز هەڵنەدەگیران).
3- ئایەتی (61) لە سوورەتی (نـور) كە خودا فەرمویەتی: 
{لَيْسَ عَلَى الْأَعْمَى حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْأَعْرَجِ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْمَڕيضِ حَرَجٌ وَلَا عَلَى أَنْفُسِكُمْ أَنْ تَأْكُلُوا مِنْ بُيُوتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ آبَائِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أُمَّهَاتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ إِخْوَانِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَخَوَاتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَعْمَامِكُمْ أَوْ بُيُوتِ عَمَّاتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَخْوَالِكُمْ أَوْ بُيُوتِ خَالَاتِكُمْ أَوْ مَا مَلَكْتُمْ مَفَاتِحَهُ أَوْ صَدِيقِكُمْ لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَأْكُلُوا جَمِيعًا أَوْ أَشْتَاتًا فَإِذَا دَخَلْتُمْ بُيُوتًا فَسَلِّمُوا عَلَى أَنْفُسِكُمْ تَحِيَّةً مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُبَارَكَةً طَيِّبَةً كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (61)} [النور]
 لەم ئایەتەدا وشەی (مفاتحە) لە ڕستەی (او ماملكتم مفاتحە) واتە: (ئەو كەسانەش كە گەنجینەكانیان لەژێر دەسەڵاتی هەڵسوكەوت‌و پارێزگاریتان دایەو سەرپشكیان كردوون دەتوانن لە خۆراكی ئەوانیش بخۆن).
كەوابوو جیاوازی لەنێوان هەردوو وشەی (مفاتح ومفاتیح) داهەیە لەمبارەیەوە زانایەك بەناوی (العكبری) گوتوویەتی: (وشەی (مفاتح) كۆی (مفتح)، (مفتح)یش شوێنی هەڵگرتنی شت‌و مەكە، بەڵام ئەو كەرەسەیەی، كە دەرگای پێ‌دەكرێتەوە (مفتاح)ە، واتە (كلیل)ە، كە كۆ (جمع)ەكەی (مفاتیح)ە، واتە (كلیلەكان))( ).
زانایەكی تر بەناوی (الكفوی) گوتوویەتی: (كلیل (مفتاح) ئامێری كردنەوەیە (فتح) وەك (مفتح)‌و وەك (مسكن)، كە مانای (خزانە)‌و (كنز)‌و  (مخزن) دەگەیەنێت( )، وشەی (مفاتح)یش كۆی (مفتح)ە، واتە ئەو ئامڕازەی، كە دەرگای پێ‌دەكرێتەوە، هەروەها كۆی (مفتح)یشە، كە مانای جێگەو شوێن دەگرێتەوە، بەڵام كۆی (مفتاح) نییە)( ).
لەنێوان (مفاتح) (مفاتیح) دا..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان Reviewed by سه‌ردیر on 26 أكتوبر Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by بلۆگی ئاینی © 2015 - 2020
Powered By WordPress24x7

پەیوەندی کردن به‌ ئیمه‌یل

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.