news

باسی كاتی نوێژەكانی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم و چۆنیەتی نوێژكردنی..فيقه‌

له‌ سونه‌نى فه‌رمووده‌كانى ابوداوودى ئه‌سه‌جه‌ستانى ///عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ عَمْرٍو - وَهُوَ ابْنُ الْحَسَنِ بْنِ عَلِىِّ بْنِ أَبِى طَالِبٍ - قَالَ: سَأَلْنَا
جَابِرًا عَنْ وَقْتِ صَلاَةِ النَّبِىِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ؟ فَقَالَ: كَانَ يُصَلِّى الظُّهْرَ بِالْهَاجِرَةِ, وَالْعَصْرَ وَالشَّمْسُ حَيَّةٌ, وَالْمَغْڕبَ إِذَا غَرَبَتِ الشَّمْسُ,
وَالْعِشَاءَ: إِذَا كَثُرَ النَّاسُ عَجَّلَ, وَإِذَا قَلُّوا أَخَّرَ, وَالصُّبْحَ بِغَلَسٍ.(صحيح)/واتە: لە موحەممەدی كوڕی عەمرەوە – كە كوڕی حەسەنی كوڕی عەلی كوڕی (أَبِی طالِب)ە - هاتووە, كە وتویەتی: لە جابرمان پرسی دەربارەی كاتی نوێژكردنی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم؟ ئەویش وتی: لە گەرمای نیوەڕۆدا نوێژی نیوەڕۆی دەكرد, كە نوێژی عەسری دەكرد هێشتا خۆر بە گوڕ بوو, كە خۆر ئاوا دەبوو نوێژی شێوانی دەكرد, وە نوێژی عیشاش: ئەگەر نوێژخوێنان زۆر بوونایە زوو دەیكرد, بەڵام ئەگەر كەم بوونایە درەنگ دەیكرد و دوای دەخست, بە تاریكیش نوێژی بەیانی دەكرد. /عَنْ أَبِى بَرْزَةَ, قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُصَلِّى الظُّهْرَ إِذَا زَالَتِ الشَّمْسُ, وَيُصَلِّى الْعَصْرَ وَإِنَّ أَحَدَنَا لَيَذْهَبُ إِلَى أَقْصَى الْمَدِينَةِ وَيَرْجِعُ وَالشَّمْسُ حَيَّةٌ, وَنَسِيتُ الْمَغْڕبَ, وَكَانَ لاَ يُبَالِى تَأْخِيرَ الْعِشَاءِ إِلَى ثُلُثِ اللَّيْلِ, قَالَ: ثُمَّ قَالَ: إِلَى شَطْڕ اللَّيْلِ. قَالَ: وَكَانَ يَكْرَهُ النَّوْمَ قَبْلَهَا وَالْحَدِيثَ بَعْدَهَا, وَكَانَ يُصَلِّى الصُّبْحَ وَمَا يَعْڕفُ أَحَدُنَا جَلِيسَهُ الَّذِى كَانَ يَعْڕفُهُ, وَكَانَ يَقْرَأُ فِيهَا مِنَ السِّتِّينَ إِلَى الْمِائَةِ. (صحيح)/وواتە: لە ئەبو بەرزەوە هاتووە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم نوێژی نیوەڕۆی كرد كاتێ كە خۆر لە ناوەڕاستی ئاسمان ترازا, وە نوێژی عەسری كرد كە ئەگەر یەكێ لە ئێمە بڕۆشتایە بۆ ئەوپەڕی مەدینەو بگەڕایەتەوە هێشتا خۆر بەگوڕ بوو, وە نوێژی شێوانم لەبیر نەماوە, وە نوێژی عیشا دەربەست نەبوو ئەگەر دوا بكەوتایە بۆ سێیەكی شەو. راوی وتی: پاشان ئەبو بەرزە وتی: بۆ نیوەی شەویش. راوی وتی: پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم خەوتنی پێش نوێژی عیشای پێ ناخۆش بوو, هەروەها قسەكردنی دوای نوێژی عیشاشی پێ ناخۆش بوو, وە كاتێ نوێژی بەیانی دەكرد كە هەر یەكێ لە ئێمە هاونشینی خۆی نەدەناسیەوە, وە لە شەست ئایەتەوە بۆ سەد ئایەتی تێدا دەخوێند.
باسی كاتی نوێژەكانی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم و چۆنیەتی نوێژكردنی..فيقه‌ Reviewed by سه‌ردیر on 26 أكتوبر Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by بلۆگی ئاینی © 2015 - 2020
Powered By WordPress24x7

پەیوەندی کردن به‌ ئیمه‌یل

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.