news

توندوتیژی له‌ منداڵیدا ده‌بێته‌ هۆی ته‌مه‌ن كورتی

 
به‌رامبه‌ر به‌ منداڵاكانتان توندوتیژ مه‌بن، چونكه‌ ئه‌وه‌ زیانی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌وان هه‌یه‌ و به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی توندوتیژی له‌ سه‌رده‌می منداڵیدا ده‌بێته‌ هۆی كورتبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن. ناوه‌ندی كۆنتروڵی نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌مریكا به‌پشتبه‌ستن به‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی خۆی، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێش ته‌مه‌نی 18 ساڵی شه‌ش جار رووبه‌رووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه‌ و له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا به‌ شێوه‌یه‌كی خراپ ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ كراوه‌، زووتر له‌ كه‌سانی ئاسایی ده‌مرن".


له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌یڤید براوانی لێكۆڵه‌ری ناوه‌ندی كۆنتروڵی نه‌خۆشییه‌كان له‌ ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "هیوادارم ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ توندوتیژی دژی مندالاَن وه‌ك كێشه‌یه‌كی گشتی ته‌ندروستی بناسرێت و كه‌میش ببێته‌وه‌، زۆر گرنگه‌ خه‌ڵك بزانن ده‌ركه‌وته‌كانی ئازاری رۆحی و جه‌سته‌یی هه‌تا كۆتایی ته‌مه‌نی مرۆڤ گاریكه‌ری ده‌بێت".



توندوتیژی له‌ منداڵیدا ده‌بێته‌ هۆی ته‌مه‌ن كورتی Reviewed by سه‌ردێر on 01 أكتوبر Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by بلۆگی ئاینی © 2015 - 2020
Powered By WordPress24x7

پەیوەندی کردن به‌ ئیمه‌یل

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.