چی ده‌كه‌یت، كاتێك منداڵه‌كات ده‌بێته شه‌ڕیان؟
ماڵێك نییه له ماڵه‌كانی ئێمه شه‌ڕی نێوان منداڵانی به‌خۆوه
نه‌دیبێت، به‌تایبه‌تیش له‌نێوان براكاندا، به‌جۆرێك هه‌ریه‌كه‌یان خاڵی لاواز‌و
به‌هێزی ئه‌وی دیكه‌یان ده‌زانێت‌و له‌ناكاوێكدا ده‌ستده‌ده‌نه ئێخه‌ی یه‌كتری.
گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی ده‌نگه‌ده‌نگ‌و شه‌ڕی
نێوان منداڵانی یه‌ك به‌ره‌باب بریتییه له ئیره‌یی به‌یه‌كتر بردن، هه‌ستكردن
به كه‌موكورتی‌و پشتگوێخستنیان له‌لایه‌ن دایك‌و باوكه‌وه.
زۆركات منداڵی نێرینه ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی مێینه بكات.
بێگومان شه‌ڕو په‌لاماری نێوان منداڵان، دایكان‌و باوكان توڕه‌و بێزار ده‌كه‌ن‌و
هه‌ندێك جاریش تووشی شۆك ده‌بن، كاتێك ناتوانن منداڵه به‌شه‌ڕهاتوه‌كان لێكتر
جیابكه‌نه‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له گه‌وره‌كان گومان له توانای خۆیان ده‌كه‌ن
له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیانداو پرسیاری ئه‌وه له‌خۆیان ده‌كه‌ن كه چۆن
ناتوانن ڕۆڵه‌كانیان به‌جۆرێك په‌روه‌رده‌بكه‌ن، دوور بن له شه‌ڕو په‌لاماردانی
یه‌كتری.
پێویسته سه‌ره‌تا دایك‌و باوك له باری ته‌ندروستیی منداڵ به‌ئاگابن‌و
بزانن بۆچی مناڵه‌كانیان توڕه‌ده‌بن‌و ده‌ست به‌گریان ده‌كه‌ن.
چی ده‌كه‌یت، كاتێك منداڵه‌كات ده‌بێته شه‌ڕیان؟
یه که م
كاتێك یه‌كێك له منداڵه‌كانت ئازار به‌جه‌سته‌ی
ده‌گات، پێویسته زوو فریای بكه‌ویت‌و ڕێگه‌نه‌ده‌یت ئه‌و ئازاره‌ی به‌رده‌وامبێت‌و
فریاكه‌ویت مناڵه‌كان له‌یه‌كتری جیابكه‌یته‌وه. دیاره زیاتر له شه‌ڕدا نێرینه
ماسوڵكه‌و هێز به‌كارده‌هێنێت‌و مێینه‌ش هاوارو قیژه ده‌كات.
دووه م
دوای هێوكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه، ده‌بێت گوێبیستی
ئه‌وه بیت كه چۆن ناكۆكییه‌كانیان په‌ره‌یسه‌ندوه، هه‌رچه‌نده زۆركات ناگه‌یته
ڕاستیی مه‌سه‌له‌كه، به‌ڵام گرنگه تۆ بێلایه‌ن بیت‌و دادپه‌روه‌ران له‌گه‌ڵیاندا
بجوڵێیته‌وه.
سێیه م
خۆ ئه‌گه‌ر له ناكۆكیه‌كانی نێوانیاندا په‌نا بۆ
هێزو ماسولكه نه‌برا، ئه‌وا پێویست ناكات بچیته نێوانیان‌و ده‌ست به
نێوبژیوانیان بكه‌یت، چونكه كوڕان پێویستیان به‌وجۆره ململانێیانه هه‌یه‌و لێیه‌وه
فێری زۆر شت ده‌بن‌و ئه‌گه‌ر ڕێگریت لێ كردن، ئه‌وا به‌دوای ڕێگه‌چاره‌یه‌كی
تردا ده‌گه‌ڕێن، بۆ خۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌یان له‌و وزه‌یه‌ی كه هه‌یانه.
چواره م
له مناڵه‌كانت بگه‌یه‌نه كه تۆ دژی ئه‌وه نیت
بۆ خۆیان كێشه‌كانی نێوانیان یه‌كلاییبكه‌نه، به‌ڵام دژی ژاوه‌ژاوو ده‌نگه‌ده‌نگیت،
خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئامێرێكی یاریكردن كێشه‌یان هه‌بوو، ئه‌وا ده‌توانیت ئامێره‌كه‌یان
لێ بسه‌نیت‌و پێیان ڕابگه‌یه‌نیت كه ئه‌و ئامێره‌یان بۆ ناگه‌ڕێنیته‌وه، هه‌تا
ئه‌و ده‌مه‌ی له‌نێو خۆیاندا پێكدێن‌و هه‌ریه‌كه‌شیان ڕه‌وانه‌ی ژوورێك بكه.
پێنجه م
خۆكاتێك جیاوازیی ته‌منیان زۆر بوو، ئه‌وا كێشه‌كه
دژوارتره له‌نێوان كوڕه‌كانداو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌كه‌یان به‌هێزتره، به‌ڵام
بچووكه‌كه‌شیان ده‌توانێت گه‌وره‌كه‌یان بێزاربكات‌و په‌نا بۆ فرمێسك‌و گریان به‌رێت.
شه شه م
هه‌وڵبده
بێلایه‌ن بیت‌و پشتیوانی له كه‌سیان نه‌كه‌یت‌و گه‌وره‌كه‌یان تێبگه‌یه‌نه كه
ده‌بێت هاوسۆزی برا بچووكه‌ی بێت.
حه وته م
یارمه‌تی بچووكه‌كه‌یان بده، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێز له
گه‌وره‌كه‌یان بگرێت‌و بێزاری نه‌كات، چونكه له‌و گه‌وره‌تره‌و ده‌توانێت تۆڵه‌ی
لێ بكاته‌وه.
هه شته م
هه‌وڵمه‌ده
په‌له‌بكه‌ی له سزادانی ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه‌یكردوه، چونكه ئه‌وه ڕۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان
لا دروستده‌كات‌و له داهاتووشدا به‌گومانه‌وه له بڕیاره‌كانت ده‌ڕوانن.
نۆیه م
به‌راورد
له‌نێوانیاندا مه‌كه‌و به یه‌كێكیان مه‌ڵی براكه‌ت له‌تۆ باشتربوه، كاتێك له
ته‌منی تۆدا بووه، یان تۆ پێچه‌وانه‌ی براكه‌تیت‌و هه‌ركاتێك شتێكم پێوتوه،
گوێرایه‌ڵی بووه، چونكه مناڵه‌كه هه‌ست به گوناهێك ده‌كات‌و ڕقی له براكه‌ی
تری ده‌بێته‌وه.
ده یه م
بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی نێوانیان، یه‌كێكیان
بانگبكه بۆ هاوكاریكردنی خۆت یان دایكی له كارێكدا، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه
كه باوكان پێیانوابێت ده‌بێت مناڵه‌كانیان وه‌ك خۆیان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
یازده
گه‌ره‌كه دایك پارێزگاریی له هێمنی خۆی بكات،
كاتێك مناڵه‌كانی ده‌بێته شه‌ڕیان، به‌تایبه‌تیش كوڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كچه‌كانیدا.
دووازده
پێویسته دایك‌و باوك پێشه‌نگێكی باش بن‌و دان به‌خۆیاندا
بگرن‌و توڕه‌نه‌بن له‌به‌رده‌م مناڵه‌كانیاندا.
سیازده
ڕێگه‌مه‌ده مناڵه‌كه‌ت هه‌ست به سه‌ركه‌وتن بكات،
كاتێك له ڕێگه‌ی گریان‌و وڕكگرتنه‌وه ئاره‌زوویه‌كی به‌دیدێت.
چوارده
ده‌بێت باوكان خۆیان چاكبكه‌ن، چونكه زۆرجار شه‌ڕی
نێوان مناڵه‌كان، سه‌رچاوه‌كه‌ی باوكیانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی باوك حه‌زی له
كۆنترۆڵكردن‌و زۆرداریه‌وده‌وێت مناڵه‌كانی گوێڕایه‌ڵی بن.
نابێت دایك‌و باوك له‌به‌رچاوی مناڵه‌كانیان ده‌نگه‌ده‌نگیان
بێت‌و باوك ده‌ست له دایكی مناڵه‌كان به‌رزبكاته‌وه‌و هه‌ردوولا په‌نا بۆ
جوێندان به‌رن، چونكه كه‌شێكی له‌و جۆره، كاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر مناڵه‌كانیان
ده‌بێت.
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ
دیاره ئه‌سته‌مه ڕێگریبكرێت له شه‌ڕی نێوان مناڵه‌كان، به‌ڵام
ده‌توانرێت فێری چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك بكرێن بۆ نموونه:
*رێگه‌یان
پێ نه‌درێت ده‌نگ به‌رزبكه‌نه‌وه‌و هاواربكه‌ن.
*رێگه
نه‌درێت قسه‌به یه‌كتری ببڕن.
* له
ڕێگه‌ی زمانه‌وه گوزارشت له ڕاو بۆچوونیان بكه‌ن، نه‌ك له ڕێگه‌ی جه‌سته‌وه.
*له
كاتی ده‌نگه‌ده‌نگی نێوانیاندا، پێویسته به‌یه‌كتری بڵێن من ڕێز له بۆچوونی
تۆ ده‌گرم، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه جیاوازم.
سووده‌كانی ده‌نگه‌ده‌نگ و شه‌ڕه نێوان مناڵه‌كان
ره‌نگه سووكه‌شه‌ڕو ده‌نگه‌ده‌نگی نێوان مناڵه‌كان چه‌ند
سوودێكی هه‌بێت له ژیانیادا:
*فێربوونی
چۆنیه‌تی به‌رگریكردن له‌خۆیان.
*راهاتنیان
له‌سه‌ر چۆنیه‌تی داكۆكیكردن له مافه‌كانیان.
*ئاشنابوون
به چۆنیه‌تی گوزارشتكردن له هه‌ست‌و نه‌ستیان.
*فێربوونی
چۆنیه‌تی ڕێزگرتن له مافه‌كانی یه‌كتری.
*ئاشنابوون
به واتای ڕاستگۆیی‌و درۆكردن.
سزادان ده‌بێت چۆن بێت؟
كاتێك یه‌كێك له منداڵه‌كان كه‌تنێك یان هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات،
نابێت مناڵه‌كانی تریش سزابدرێن، به‌ڵام كاتێك هه‌موویان له هه‌ڵه‌یه‌دا به‌شداربوون،
ئه‌وا پێویسته هه‌موویان سزابدرێن، بێگومان سزادانێك كه له توندوتیژییه‌وه به‌دووربێت،
چونكه توندوتیژی ده‌بێته مایه‌ی توندوتیژی. پاشان كه یه‌كێكیان سزادرا، ئه‌وا
ده‌بێت له‌به‌رچاوی ئه‌وانه‌ی دیكه نه‌بێت‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش لێدان‌و
ئازاردان‌و سوكایه‌تیكردن به‌مناڵ به‌پێی په‌روه‌رده‌ی نوێ ڕێگه‌ی پێ نادرێت.
پسپۆڕانی بواری په‌روه‌رده‌كردن پێیانوایه، كاتێك مناڵێك له‌لایه‌ن
گه‌وره‌كانیانه‌وه سزاده‌درێت، پێویسته به‌دوایدا ستایشی كار‌و كرده‌وه باشه‌كانی
بكرێت‌و هاوسه‌نگی له‌باری ده‌روونیدا بۆ دروستبكرێت. بێگومان هه‌میشه مناڵ حه‌زی
به‌وه‌یه كه ببێته جێی بایه‌خی دایك‌و باوكی‌و ناشكرێت مناڵ بخرێته ژێرباری
كۆمه‌ڵه یاسایه‌كی سه‌ختی نێو خێزانه‌وه، كه دواجار كاردانه‌وه‌ی خراپیان له‌سه‌ر
په‌روه‌رده‌كردنه‌كه‌ی ده‌بێت.
هه‌ڵبه‌ته یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی دایكان‌و باوكان له په‌روه‌رده‌كردنی
مناڵه‌كانیاندا ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه ئه‌وه‌یه، كه چۆن بتوانن
ڕایانبهێنن له‌سه‌ر شێوازێكی شیاو له هه‌ڵسوكه‌وتیاندا.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مناڵه‌كان له‌نێو خێزاندا جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كیان
له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت‌و له ده‌ره‌وه‌ی خێزانیش شێوازی مامه‌ڵه‌كردنه‌كه ده‌گۆرێت.
هه‌موو ئه‌وانه‌ش كاریگه‌ریان بۆ سه‌ر په‌روه‌رده‌ی مناڵ ده‌بێت‌و
گه‌ره‌كه بزانرێت چۆن ئه‌و هاوسه‌نگییه ڕابگیرێت.
چی ده‌كه‌یت، كاتێك منداڵه‌كات ده‌بێته شه‌ڕیان؟
Reviewed by سه‌ردێر
on
01 أكتوبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: