رێگاكانی بوون بە خۆشەویستی پەیامبەر (صلی الله علیه وسلم)
ئامادەکردنى: کەریم مەحمود
1- بە پێشەواو پێشەنگ دانانی پەیامبەر (صلی الله علیه وسلم) هەر كەسێك پەیامبەری خودای بە راستی خۆش بوێت ئەوا لە هەموو ئیش و كردەوەكانیدا دەیكاتە پێشەنگ و پێشەواو پێشڕەوی خۆی , چونكە پەیامبەر باشترین دروستكراوی خودایە و نێردراوێكی میهرەبانە بۆ هەموو جیهانیان باشترینی هەموو نەوەی ئادەمە, شیاوترین كەسە كە شایەنی ئەوەیە بۆ هەموو كاروو كردەوەكانمانچاوی لێ بكەین پەروەردگار دەفەرموێت: ( لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِى رَسُولِ اللهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُوا اللهَ وَالْيَوْمَ الأَخِرَ وَذَكَرَ اللهَ كَثِيْرَاً)الاحزاب 21 .
. بەراستی لە پەیامبەری خودا باشترین نمونەی تەواو رێك و پێك بەدی دەكرێت تا چاوی لێ بكەن و شوێنی بكەون بە تایبەتیش بۆ ئەو كەسانەی كە رەزامەندی خودایان مەبەستە, سەرفرازی رۆژی دوایی ئاواتیانەو بەردەوام یادی خودا دەكەن .
2- خوشەویستی هاوڵانی پەیامبەر (صلی الله علیه وسلم): خۆشەویستی راستەقینەی موسڵمان بۆ پەیامبەر ئەو كات تەواو و كامڵ دەبێت, كە خۆشەویستی یارانی پەیامبەریش لە دڵیدا رەگی دا كوتابێ, چونكە ئەوان خۆشەویسترین كەس بوون لای پەیامبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) وەك ئەبوسوفیان وەسفی ئەو خۆشەویستیە دەكات و دەڵێت: هیچ كەسێكم نەبینیوە كەسێكی خۆش بوێت وەك خۆشەویستی هاوەڵانی موحەمەد بۆ موحەمەد (البیقی).
3- خۆشەویستی پەیامبەر (صلی الله علیه وسلم) لە سەرو هەموو خۆشەویستیەكانەوەیە: دایكی ئیمانداران عائیشە بۆمان دەگێڕێتەوە پێاوێك هات بۆلای پەیامبەری خوداو وتی: ئەی پەیامبەری خودا سوێند بە خودا تۆ لام خۆشەویستری لە خۆم و منداڵەكانیشم, كاتێك لە ماڵەوە دەبم بیرت دەكەم و ناتوانم ئارام بگرم هەتا دێمەوە خزمەتتو بە دیدارت شاد دەبم و تەماشات دەكەم, كاتێك بیر لە مردنی خۆم و لە مردنی تۆ دەكەمەوە دەزانم ئەگەر چویتە بەهەشت تۆ لەگەڵ پەیامبەراندا پلەت بەرزە منیش دەترسم ئەگەر چومە بەهەشت بە خزمەتی تۆ شاد نەبم و نەتبینم, پەیامبەری خودا هیچ وەڵامێكی نەدایەوە تا جبریل ئەم ئایەتەی بۆ هێنا:((ومن يطع الله والرسول , فأولئك مع الذين أنعم الله عليهم من النبيين والصديقين والشهداء والصالحين وحسن أولئك رفيقا ذلك الفضل من الله وكفي بالله عليمًا . . )
ئەوەی فەرمانبەرداری خوداو پەیامبەر بكات ئا ئەوانە لە بەهەشتی بەریندا لەگەڵ ئەو كەسانەدا دەبن كە خودا نازو نیعمەتی رژاندوە بە سەریاندا لە پەیامبەران و راستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاكان ئای كە ئەوانە هاوەڵ و هاوڕێ و هاودەمێكی بێ وێنەن ) النساْ 69 ابو نعیم الگبرانی .
4- خۆشویستنی ئیسلام: ئاینی ئیسلام ئەو بەرنامە راست و رێكەیە كە خودای گەورە رازی بوە بێنە پەیام و پەیڕەوی بەندەكانی پەیامبەر (صلی الله علیه وسلم) كە مرۆڤ ئەو ئیسلامەی خۆشبوێت كە پەیامبەری بۆ هەموو مرۆڤایەتی ناردوە, دەگێڕنەوە كاتێك قوڕەیش خوبەیبی كوڕی عەدییان زیندانی كردبوو لە رۆژی شەهید بونیدا كاتێك پەتەكەیان لە دەستەكانی توند كردبوو پێیان وت: پەشیمان بەرەوە لە ئیسلام وازت لێدێنین بگەڕێوە ناو ماڵ و منداڵی خۆت ئەویش وتی: (لااله الاالله) سوێند بە خودا پێم خۆش نیە لە ئیسلام پەشیمان ببمەوە ئەگەر هەموو سەرزەیشم بدەنێ.
سەرچاوە: رامانێک لە خۆشەویستى
2- خوشەویستی هاوڵانی پەیامبەر (صلی الله علیه وسلم): خۆشەویستی راستەقینەی موسڵمان بۆ پەیامبەر ئەو كات تەواو و كامڵ دەبێت, كە خۆشەویستی یارانی پەیامبەریش لە دڵیدا رەگی دا كوتابێ, چونكە ئەوان خۆشەویسترین كەس بوون لای پەیامبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) وەك ئەبوسوفیان وەسفی ئەو خۆشەویستیە دەكات و دەڵێت: هیچ كەسێكم نەبینیوە كەسێكی خۆش بوێت وەك خۆشەویستی هاوەڵانی موحەمەد بۆ موحەمەد (البیقی).
3- خۆشەویستی پەیامبەر (صلی الله علیه وسلم) لە سەرو هەموو خۆشەویستیەكانەوەیە: دایكی ئیمانداران عائیشە بۆمان دەگێڕێتەوە پێاوێك هات بۆلای پەیامبەری خوداو وتی: ئەی پەیامبەری خودا سوێند بە خودا تۆ لام خۆشەویستری لە خۆم و منداڵەكانیشم, كاتێك لە ماڵەوە دەبم بیرت دەكەم و ناتوانم ئارام بگرم هەتا دێمەوە خزمەتتو بە دیدارت شاد دەبم و تەماشات دەكەم, كاتێك بیر لە مردنی خۆم و لە مردنی تۆ دەكەمەوە دەزانم ئەگەر چویتە بەهەشت تۆ لەگەڵ پەیامبەراندا پلەت بەرزە منیش دەترسم ئەگەر چومە بەهەشت بە خزمەتی تۆ شاد نەبم و نەتبینم, پەیامبەری خودا هیچ وەڵامێكی نەدایەوە تا جبریل ئەم ئایەتەی بۆ هێنا:((ومن يطع الله والرسول , فأولئك مع الذين أنعم الله عليهم من النبيين والصديقين والشهداء والصالحين وحسن أولئك رفيقا ذلك الفضل من الله وكفي بالله عليمًا . . )
4- خۆشویستنی ئیسلام: ئاینی ئیسلام ئەو بەرنامە راست و رێكەیە كە خودای گەورە رازی بوە بێنە پەیام و پەیڕەوی بەندەكانی پەیامبەر (صلی الله علیه وسلم) كە مرۆڤ ئەو ئیسلامەی خۆشبوێت كە پەیامبەری بۆ هەموو مرۆڤایەتی ناردوە, دەگێڕنەوە كاتێك قوڕەیش خوبەیبی كوڕی عەدییان زیندانی كردبوو لە رۆژی شەهید بونیدا كاتێك پەتەكەیان لە دەستەكانی توند كردبوو پێیان وت: پەشیمان بەرەوە لە ئیسلام وازت لێدێنین بگەڕێوە ناو ماڵ و منداڵی خۆت ئەویش وتی: (لااله الاالله) سوێند بە خودا پێم خۆش نیە لە ئیسلام پەشیمان ببمەوە ئەگەر هەموو سەرزەیشم بدەنێ.
رێگاكانی بوون بە خۆشەویستی پەیامبەر (صلی الله علیه وسلم)
Reviewed by سهردێر
on
02 أكتوبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: