چارەسەری تێكشكان ..لهقورئاندا
كارێكدا شكست دێنێت، لە حاڵێكدا كە تێكشكان لە سنوورێك تێپەڕی ئەودەمە دەگۆڕێت بۆ نەخۆشییەكی چارەسەر گران.
گەر لەنێو هۆیە نوێیەكانی چارەسەر گەڕاین چارەسەرێكی پێشنیاركراو دەبینین لەلایەن "د.ئەنتۆنی ڕۆبێنز" كە بەیەكێك لە دیارترین ڕاهێنەرانی (پرۆگرامسازی زمانیانەی دەماری) دادەنرێت. ئەم توێژەرە جەخت دەكاتەوە كە باری دەروونی كار لە دۆخی جەستە و جوڵە و ڕواڵەتی مرۆڤ دەكات، لەبەرئەوە كەسی توشبوو بە تێكشكان (بێئومێدی) خەم و بێتاقەتی لەسەر دەردەكەوێت و بە گرانی هەناسە دەدات و هێواش دەدوێت.
"ڕۆبینز" پێشنیار دەكات شاد و دڵخۆش خۆت دەربخەیت و دواجار وردە وردە شادی داتدەپۆشێت. باشترین حاڵەت ئەوەیە خۆت بەدەستەوە بدەیت بۆ قەدەری خوا، خەم و بێزارییەكانت لەیاد بكەیت و لە حاڵەتێكی ڕامان و ڕۆحانیەتدا بژیت. هەر ئەوەیە قورئانی پیرۆز فەرمانمان پێدەدات و دەفەرموێت: {وَمَنْ يُسْلِمْ وَجْهَهُ إِلَى اللَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى وَإِلَى اللَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُوڕ (22)} [لقمان]، واتە: ئەو كەسەی ڕووبكاتە پەروەردگاری و كارەكانی هەمووی بگێڕێتەوە بۆ لای ئەو، لەكاتێكدا ئادەمیزادێكی چاكەخوازە، ئەوە بەڕاستی مانای وایە دەستی بە بەهێزترین هۆكارەوە گرتووە، سەرئەنجامی هەموو كارێكیش هەر بۆلای خوا دەگەڕێتەوە.
چارەسەری تێكشكان ..لهقورئاندا
Reviewed by سهردێر
on
18 أكتوبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: