news

ئەو پێشەوایەی لەگەلەكەی فێل دەكات ستەمكارو مڵهوڕە..تاوانه‌ گه‌وره‌كان

خوای گەورە دەفەرموێت: [إِنَّمَا السَّبِیلُ عَڵی الَّذینَ ێظلِمُونَ النَّاسَ ۆێبْغُونَ فِی الْأَرْض بِغَیْڕ الْحَقِّ أُوْڵئِكَ ڵهُم عَذابٌ أَلِیمٌ ]{الشوری : 42} واتە: (خەتاو تاوان هەر لەسەر ئەو كەسانەیە كەستەم و زوڵم لەخەڵكی دەكەن,و لەزەویدا بەناهەق خراپەو تاوانكاری دەكەن,ئەوانە سزای زۆر
سەختیان بۆ هەیە) وە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (الظلم ضلمات یوم القیامە) واتە: زۆرداری و ستەمكاری دەبێتە تاریكایی لەرۆژی قیامەتدا,وە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (ایما راع غش رعیته فهو فی النار) واتە: هەر بەرپرس و دەستەڵاتدارێك فێڵ لەژێر دەستەكانی بكات ئەوە دەچێتە نێو ئاگری دۆزەخ . 
وە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (من إسترعاه الله رعیە پم لم یحطها بنُصح الاحرام الله علیه الجنە) واتە: (هەر كەسێك خوای گەورە بیكاتە بەرپرس و پێشەوای كۆمەڵێك خەڵك پاشان بەباشی و دڵسۆزی ڕێگای باش نیشانی ئەو كۆمەڵە خەڵكەنەدات و ئامۆژگاریان نەكات و كاروباری ئەو خەڵكە بەباشی جێبەجێ‌ نەكات ئەوە بێگومان خوای گەورە بەهەشتی لێ‌ قەدەغەو حەرام دەكات) . 
وە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (اللهم من ولی من امر هذا الامە شیئا فرفق بهم فارفق به, ومن شق علیها فاشقُق علیه)رواه مسلم, واتە: (ئەی خودایە: هەر كەسێك بوو بە بەرپرس و بەڕێوەبەری شتێك لەكاروباری گەلەكەم,و كاروبارەكانی بەباشی و نەرم ونیانی جێبەجێ‌ دەكردن تۆش – ئەی خودایە – لەگەڵیدا نەرم و نیان بە وە هەركەسێك بوو بەبەرپرس و بەڕێوەبەری شتێك لەكاروباری گەلەكەم,و خراپ بوو تۆش – ئەی خودایە – لەگەڵیدا – خراپ بە . 
ئەو پێشەوایەی لەگەلەكەی فێل دەكات ستەمكارو مڵهوڕە..تاوانه‌ گه‌وره‌كان Reviewed by سه‌ردێر on 18 أكتوبر Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by بلۆگی ئاینی © 2015 - 2020
Powered By WordPress24x7

پەیوەندی کردن به‌ ئیمه‌یل

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.