11 ڕێگا بۆ دورکه‌وتنه‌وه له کێشه‌ى خێزانی
هاوژین عزه‌دین........هاوسه‌رداران هه‌میشه گله‌یى ئه‌وه ده‌که‌ن که ناتوانن ڕێگایه‌ک بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوانیان باش بکه‌ن، له هه‌مان کاتدا له‌سه‌رپێ وه‌ستانى ژیانى هاوسه‌رى به شێوه‌یه‌کى ناته‌واو و نه‌خۆش ئه‌سته‌مه بۆ هه‌ردولا (ئافرةت و ثياو).
ژیانى هاوسه‌رى پێویسته هه‌میشه به ڕێگاى خۆشه‌ویستى و میهره‌بانیدا ڕێگا ببڕێت، له‌سه‌ر بناغه‌ى دڵسۆزى و بهیهکهوهبونى هه‌میشه‌یى بنیات بنرێت و مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى لێى ته‌واوکردنى ئیمان و ڕازیکردنى خودا بێت. زۆرێک له‌و هۆکارانه‌ى که وا ده‌کات ژیانى هاوسه‌رى خۆشى و شادیه‌کانى له‌ده‌ست بدات و بیگۆڕێت بۆ دۆزه‌خێکى هه‌میشه به‌کوڵ و داگیرساو، هۆکارى بچوک و ساده‌ن، که یه‌کێک یاخود هیچکام له هاوسه‌ران نایزانن، یاخود ده‌یزانن و پشتگوێى ده‌خه‌ن، لێره‌دا هه‌ندێک ئامۆژگارى پێشکه‌ش به هاوسه‌ران ده‌که‌ین، به ئومێدى ئه‌وه‌ى یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ به‌ره‌وپێشچونى په‌یوه‌ندى نێوانیان:
١/ دوورکه‌وتنه‌وه له پشتگوێخستنى لایه‌نێک له‌لایه‌ن لایه‌نه‌که‌ى تره‌وه، ئیتر به مه‌به‌ست بێت، یاخود بێ مه‌به‌ست.
٢/ دوورکه‌وتنه‌وه له ناهاوسه‌نگى له به‌ڕێوه‌بردنى په‌یوه‌ندییه‌که، بۆ نمومه خۆشه‌ویستى له‌ڕاده‌به‌ده‌رى لایه‌نێک بۆ لایه‌نه‌که‌ى تر، یاخود دوورکه‌وتنه‌وه‌ى بێ هۆکارى لایه‌نێک له لایه‌نه‌که‌ى تر.
٣/ دوورکه‌وتنه‌وه له سه‌ربه‌خۆیى یه‌کێک له هاوسه‌ره‌کان له ژیانیدا، سه‌ره‌ڕاى پابه‌ندبونیان به ژیانه‌وه له‌ژێر یه‌ک سه‌قفدا.
٤/ دوورکه‌وتنه‌وه له ئاشکراکردنى نهێنییه خێزانیه‌کان له‌لایه‌ن یه‌کێک له هاوسه‌ره‌کانه‌وه، یاخود هه‌ردوکیان.
٥/ دوورکه‌وتنه‌وه له به‌شداریپێکردنى لایه‌نى سێیه‌م له کێشه‌کانى نێوان هاوسه‌ره‌کاندا، که ئه‌مه زۆربه‌ى جاره‌کان له‌برى چاره‌سه‌ر، ده‌بێته هۆى گه‌وره‌ترکردنى کێشه‌که.
٦/ هه‌وڵدان بۆ به‌رده‌وام نوێکردنه‌وه و زیادکردنى خۆشه‌ویستى نێوانیان و گوزارشتکردن لێى .
٧/ دوورکه‌وتنه‌وه له له‌بیرکردنى بۆنه گرنگه‌کان، وه‌ک ڕۆژى له‌دایکبونى هاوسه‌ره‌کان، یان ساڵڕۆژى دهسگیراندارى، یاخود هه‌ر بۆنه‌یه‌ک که به لاى یه‌کێک له هاوسه‌ره‌کانه‌وه گرنگه.
٨/ ڕێزگرتن له لایه‌نى به‌رامبه‌ر و که‌مته‌رخه‌مى نه‌نواندن له‌لایه‌ن یه‌کێک له هاوسه‌ره‌کانه‌وه.
٩/ دوورکه‌وتنه‌وه له سه‌رزه‌نشتکردن و به‌که‌م سه‌یرکردنى لایه‌نێک بۆ لایه‌نه‌که‌ى تر.
١٠/ چرپاندن به گوێى هاوسه‌ره‌که‌یدا به‌وه‌ى که ژیانى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵ ئه‌ودا زۆر ئارامه و هه‌ست به دڵخۆشى ده‌کات به بوونى ئه‌و.
١١/ دوورکه‌وتنه‌وه له هه‌ڕه‌شه‌کردن له یه‌ک به جیابونه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌کو شمشێرێک وایه که هاوسه‌ران ده‌یده‌ن له سنگى یه‌کتر، دوباره‌کردنه‌وه‌ى ئه‌م داوایه کورتترین ڕێگایه بۆ کۆتاییهێنان به‌و ژیانه‌ى که به جوانترین و پیرۆزترین په‌یوه‌ندى سه‌ر گۆى زه‌وى داده‌نرێن له‌لاى خودا و لاى به‌نده‌ى ژیر.
11 ڕێگا بۆ دورکه‌وتنه‌وه له کێشه‌ى خێزانی
Reviewed by سه‌ردێر
on
15 يناير
Rating: 5
- 11 ڕێگا بۆ دورکه‌وتنه‌وه له کێشه‌ى خێزانی
- سه‌ردێر
- خیزان
- 15 يناير
-
جار بلاوکراوه‌ته‌وه
تقييمات المشاركة : 11 ڕێگا بۆ دورکه‌وتنه‌وه له کێشه‌ى خێزانی
9 على 10 مرتكز على 10 تقييمات. 9 تقييمات القراء.
ليست هناك تعليقات: