بیردۆزی ڕێژەیی لە قورئاندا
بیردۆزی ڕێژەیی لە
قورئاندا لەو ئایەتەوە هەڵدەهێنجرێت كە دەفەرموێت:{وَيَسْتَعْجِلُونَكَ
بِالْعَذَابِ وَلَنْ يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ
كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ (47)} [الحج]، واتە: خوانەناسان پەلەت لێدەكەن
ئەو سزایە زوو یەخەیان
پێبگرێت، بێگومان هەرگیز خوا لە بەڵێنی خۆی لانادات، بەڕاستی ڕۆژێك لەلای ئەو
پەروەردگارەت وەكو هەزار ساڵ وایە لەوەی دەیژمێرن.
{يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الْأَرْضِ ثُمَّ
يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ
(5)} [السجدة] واتە: ئەو خوایە لەژوور ئاسمانەوە كاروباری زەوی ڕێكدەخات و
سەرپەرشتی دەكات، لەوەودوا ڕووداوەكان و بەسەرهاتەكان و كاروكردەوەی بەندەكان
دەگەڕێتەوە بۆ لای، لەڕۆژێكدا كە بەرامبەر هەزار ساڵە بەو حسابەی ئێوە دەیكەن.
خەڵك بە سەرسامیەوە
دەیپرسی: ئاخۆ چۆن دەبێت یەك ڕۆژی ئێرە (سەر زەوی) بەرامبەر هەزار ساڵی جیهانەكانی
تر بێت؟
زانست ئەو سەرسامیەی
ڕەواندەوە ئەودەمەی وتی: ئەوە ڕاست و دروستە... ئەگەر خێرایی تەن زیادبكات كاتەكەی
هێواش (خاو) دەبێتەوە، بەڕادەیەك ئەگەر هاتوو تەنێك بە خێرایی ڕووناكی ڕۆیشت، كات
(بە نزیكی) دەوەستێت.
هەر ئەوەش زانا
"ئەنیشتاین" لە بیردۆزی ڕێژەییەكەیدا سەلماندی، كاتێك وتی: "خاڵی
نزیك لە سەنتەری زەوییەوە هێواش دەجوڵێت، بەڵام خاڵی دوور لە سەنتەری زەوی بە
خێراتر دەجوڵێت، چونكە ئەو كەوانەیەی خاڵی یەكەم دەیبڕێت بچوكترە لەو كەوانەیەی
خاڵی دووەم لە هەمانكاتدا دەیبڕێت".
لە هەواڵە زانستییەكانی
هەفتەی یەكەمی مانگی حەوتەمی ساڵی (1976ز)دا هات، دەیوت: "زانایانی زانكۆی
(میریلاند)ی ئەمریكی دروستیی بیردۆزی ئەنیشتاینیان بۆ سەلما دەربارەی ئەو كاتەی
خێراتر دەگوزەرێت لە لوتكەی چیادا بە بەراورد لەگەڵ دۆڵ... بۆ ئەوەش كاتژمێری
ئەتۆمیان لەسەر زەوی و لەنێو فڕۆكەیەكدا دانا كە لە بەرزایی (10 هەزار مەتر)دا
دەفڕی، بینیان كاتژمێری نێو فڕۆكەكە لە كاتژمێرەكەی سەر زەوی پێشكەوت.
هەموو ئەوانە ئاكامێكی
سروشتی ترمان دەدەنێ: گەر زەمەن (كات) وەستا كە بریتیە لەو هزرەی لە
بەدواییەكداهاتنی ڕووداوەكانی جیهانەوە وێنای دەكەین، ئیتر لەوكاتەدا لازەمەن
(نەمانی كات) دەخوڵقێت.
ئەوەش دەمانگەیەنێتە
سەلماندنی زانستیانەی نەمریی (تا ئەبەد ژیان)، لەژێر ڕۆشنایی زانستیانەی بیردۆزی
ڕێژەیی پێشكەشی كردووە، هەروەك لە ئایەتی (108)ی سورەتی (هود)دا هاتووە:
واتە: ئەوانەش كە كامەران و بەختیار كراون ئەوە لە بەهەشتدان،
بۆ هەتاهەتایی تیایدا دەمێننەوە هەتا ئاسمانەكان و زەوی هەبێت، (كە ئەویش بۆ
هەتاهەتایی دروستكراوە لە قیامەتدا) و مەگەر پەروەردگارت ویستی (گۆڕانكاری) هەبێت،
ئەمە بەخششێكە هەرگیز كۆتایی نایەت.
لەدوای هەموو ئەوە ئایا
هەست ناكەیت قورئانی پیرۆز هەمیشە (نوێ)ی تێدایە، لەگەڵ ئیعجازی زانستی بۆ هەموو
سەردەمەكان، دروست وەك ئەوەی لە ئەمڕۆماندا دابەزیبێت؟!
نووسينى //سهروهر حسن
/نووسينگهى تهفسير///
بیردۆزی ڕێژەیی لە قورئاندا
Reviewed by سهردێر
on
22 يناير
Rating:
ليست هناك تعليقات: