news

خواردنی ماڵی خەڵك بەناڕەواو ستەم..تاوانه‌ گه‌وره‌كان





ستەم كردن لەسەر سێ‌ بەشە: 1. خواردنی ماڵی خەڵك بەناڕەوا .        
2. كوشتن ولێدان و شكاندن و برینداركردنی خەڵك .        جنێودان و نەفرینكردن و ناو زڕاندنی خەڵك بەناڕەوا و ستەم خوای گەورە دەفەرموێت 
[وَلاَ تَأْكُلُواْ أَمْوَالَكُم بَيْنَكُم بِالْبَاطِلِ وَتُدْلُواْ بِهَا إِلَى الْحُكَّامِ لِتَأْكُلُواْ فَڕيقاً مِّنْ أَمْوَالِ النَّاسِ بِالإِثْمِ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ]{البقرة : 188} واتە: (ماڵا و سامانی یەكتری لەناو خۆتاندا بەناڕەوا مەخۆن,وە بەرتییل مەدەن بەبەرپرس و لێپرسراوان بۆ ئەوەی بەشێك لەماڵا و سامانی خەڵكی بخۆن بەتاوان و گوناه لەكاتێكدا ئێوەش دەزانن). وە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (من ظلم شبرا من الارض طوقه الی سبع ارضیین) متفق علیه, واتە: (هەركەسێك بەستەم بستێك لەزەوی داگیربكات, ئەوە خوای گەورە لەڕۆژی قیامەتگەمارۆی دەدات و دەیخاتە ژێر هەر حەوت چینی زەمینەوە) . 
وە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (ان دما‌ءكم و أموالكم واعراضكم علیكم حرام كحرمە یومكم هذا فی شهركم هذا) رواه البخاری, واتە: (خوێن و ماڵا و ناموستان لەسەر یەكتری قەدەغەو حەرامە) ماڵا و دارایی و خوێن و ناموسی كەس بۆ كەس حەڵاڵا و ڕەوانیە,(وەكو چۆن زۆر ناڕەواو حەرامە شكاندنی ڕیزی ئەو ڕۆژەتان كە نۆیەمی حاجیانەو لەو مانگەتاندا كە مانگی قوربانە).

خواردنی ماڵی خەڵك بەناڕەواو ستەم..تاوانه‌ گه‌وره‌كان Reviewed by سه‌ردێر on 13 يناير Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by بلۆگی ئاینی © 2015 - 2020
Powered By WordPress24x7

پەیوەندی کردن به‌ ئیمه‌یل

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.