news

سەرەتا لەسەر زەوی ئاو هەبووە پاشان ڕووەك




نووسينى //سه‌روه‌ر حسن //نووسينگه‌ى ته‌فسير///خوای گەورە دەفەرموێت:{أَنَّا صَبَبْنَا الْمَاءَ صَبًّا (25) ثُمَّ شَقَقْنَا الْأَرْضَ شَقًّا (26) فَأَنْبَتْنَا فِيهَا حَبًّا (27)} [عبس] واتە: بێگومان ئێمە ئاومان باراندووەتە خوارەوە، چۆن دابارینێك، لەوەودوا زەویمان بۆ لەت لەت كرد
بە چەكەرەی ناسكی ڕووەك. ئینجا دانەوێڵەمان تێدا ڕواند.
ئەم ئایەتانە ئاماژە بەوە دەدەن كە لەسەرەتای بەدیهێنانەوە لەسەر زەوی ئاو دەركەوتووە، لەدوای ئەوە ڕووەك و لە پاشان مرۆڤ بەدیهێنراوە.
زانایانی فەلەك دەڵێن: زەوی بەر لە ملیۆنان ساڵ پێكهاتووە لەدوای جیابوونەوەی لە خۆر، سەرەتا بەشێوەی گازێكی كڵپەسەندوو بووە و پاشان بەهۆی خولانەوەی ئەم بارستە گازییە بەدەوری خۆیدا (لە بۆشایی دەرەوە)، شێوەی گۆیی وەرگرتووە، پاشان بەهۆی دووركەوتنەوەی ئەم بارستەیە لە خۆر گازەكان ساردبوونەتەوە و ئەوەش هۆكاری پێكهاتنی ڕووی دەرەوەی بووە كە بە پلەبەندی ڕەقهەڵاتووە. بەوپێیەش كە گازەكان لە ئۆكسجین و هایدرۆجین پێكهاتوون و هەر ئەو دوانەش توخمی پێكهێنەری ئاون، لەبەرئەوە لەنێو ئەم بارستە گازییەدا ئاو دروستبوو، پاشان بەهەڵمبوو و بەرزبووەوە و ساردبووەوە، دووبارە بەشێوەی لێزمەباران بۆی گەڕاوەتەوە و داباریوەتە سەری، بەمجۆرە سەرەتا زەوی دروستبووە و پاشان ئاوی لێ‌ دەرچووە و لەدوای ئەوە ڕووەك دروستبووە

سەرەتا لەسەر زەوی ئاو هەبووە پاشان ڕووەك Reviewed by سه‌ردێر on 31 ديسمبر Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by بلۆگی ئاینی © 2015 - 2020
Powered By WordPress24x7

پەیوەندی کردن به‌ ئیمه‌یل

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.