شتێك لەبری هەموو شت …
خالیدی كوڕی وەلید (خوای لێ رازی بێت) بۆمان دەگێڕێتەوە
كەكابرایەكی دەشتەكی هاتە دیداری پێغەمبەر (د.خ) و عەرزی كرد، ئەی پێغەمبەری گەورە
هاتوومەتە خزمەتت تاهێندە پرسیارت لێ بكەم لەدونیاو قیامەتدا پێویستم بەشتی تر
نەبێت.
خۆشەویستی گەورەش فەرمووی: چی ئارەزوو دەكەیت بپرسە.
پیاوەكە ووتی: دەمەوێ ببمە زاناترین كەس.
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: لەخوا بترسە، زاناترین كەس دەبیت.
پیاوەكە ووتی: دەمەوێ ببمە دەوڵەمەندترین كەس.
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: قەناعەت بكە، دەبیت بەدەوڵەمەنترین كەس.
پیاوەكە ووتی: دەمەوێ دادپەروەرترین كەس بم.
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: چی بۆخۆت پێت خۆشە، بۆ خەڵكیش پێت خۆش بێت بەدادترین كەس دەبیت.
پیاوەكە ووتی: دەمەوێ خێرۆمەندترین كەس بم.
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: سوود ببەخشە بەخەڵكی خێرۆمەندترین كەس دەبیت.
پیاوەكە ووتی: دەمەوێ باوەڕم تەواو بێت.
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: زۆر یادی خوا بكە، لەهەموو كەس زیاتر لەخوا نزیك دەبیت.
پیاوەكە ووتی: دەمەوێ باوەڕم تەواو بێت.
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: ڕەوشتت چاك بكە، باوەڕت تەواو دەبێت.
پیاوەكە ووتی: دەمەوێ لەچاكە خوازان بم.
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: واخوا بپەرستە وەك بیبینیت، چونكە باتۆ نەیبینیت خۆ ئەو دەتبینێت.
پیاوەكە ووتی: دەمەوێ لەگوێ ڕایەڵان بم.
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: فەرزەكانی خوا پیادە بكە لەگوێ ڕایەڵان دەبیت.
پیاوەكە ووتی: دەمەوێ بەپاكی بەبینینی خوای گەورە شادبم.
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: بەلەش قورسی مەمێنەرەوەو خۆت بشۆ، بێ گوناهـ بەخوا شاد دەبیت.
پیاوەكە ووتی: دەمەوێ لەقیامەتدا لەنوردا حەشر بكرێم.
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: ستەم لەكەس مەكە، لەقیامەتدا لەنووردا حەشر دەكرێیت.
پیاوەكە ووتی: دەمەوێ لەقیامەتدا خوا ڕەحمم پێبكات.
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: ڕەحم بەخۆت و خەڵكی بكە، خواش لەقیامەتدا ڕەحمت پێدەكات.
پیاوەكە ووتی: دەمەوێ تاوانم كەم بێت.
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: زۆر تەوبەو ئیستیغفار بكە، تاوانت كەم دەبێت.
پیاوەكە ووتی: دەمەوێ بەڕێزترین كەس بم.
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: شكاتی حاڵت مەبەرە لای كەس، بەڕێزترین كەس دەبیت.
پیاوەكە ووتی: دەمەوێ بەهێزترین كەس بم.
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: پشت بەخوا ببەستە.
پیاوەكە ووتی: دەمەوێ ڕۆزیم فراوان بێت.
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: بەدەست نوێژەوە بە.
پیاوەكە ووتی: دەمەوێ لەخۆشەویستانی خواو پێغەمبەرەكەی بم.
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: ئەو شتانەت خۆش بوێت كەخواو پێغەمبەرەكەی خۆشیان دەوێت.
پیاوەكە ووتی: دەمەوێ لەقیامەتدا لەخەشم و توڕەیی خوا دڵنیا بم.
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: لەكەس تووڕە مەبە.
پیاوەكە ووتی: دەمەوێ نزام دوعام قبوڵ بێت.
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: لەحەرام دووربكەرەوە.
پیاوەكە ووتی: دەمەوێ خوای گەورە لەقیامەتدا تاوانەكانم بۆ بشارێتەوە.
پێغەمبەریش(د.خ) فەرمووی: لەدنیادا تاوان و عەیبی براكانت بشارەوە.
پیاوەكە ووتی: چی لەتاوان ڕزگارم دەكات ؟
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: فرمێسك و مل كەچی و نەخۆشی.
پیاوەكە ووتی: چ چاكەیەك لای خوا گەورەیە ؟
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: ڕەوشت چاكی و تەوازوع و ئارام و خۆگری لەسەر بەڵاو ناڕەحەتی.
پیاوەكە ووتی: چ تاوانێك لای خوای گەورەیە ؟
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: ڕەوشت خراپی و ڕەزیلی و تەمەتوع.
پیاوەكە ووتی: توڕەیی لەدنیاو قیامەت بەچی دادەمركێتەوە ؟
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: بەخێركردنی نهێنی و بەجێهێنانی سیلەی ڕەحم.
پیاوەكە لەدواهەمین پرسیاریدا ووتی: بەچی ئاگری دۆزەخ دەكوژێتەوە ؟
پێغەمبەریش (د.خ) فەرمووی: بەئارام گرتن لەسەر ناڕەحەتی لەدنیادا.

Reviewed by سهردێر
on
31 ديسمبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: