دادوه‌رى و هه‌ق وتن :
ئه‌ندازیار
عوسمان.....له‌ئایه‌تى (135) سوره‌تى(النساء) دا جارێکى دیکه باسى دادپه‌روه‌رى و
هه‌ق بێژى ده‌کات و ده‌فه‌رموێت : [ يا ايها الذين امنوا كونوا قوامين بالقسط
شهداء لله ولو على أنفسكم أو الوالدين و الاقربين ، ان يكن غنياً أو
فقيراً فالله
أولى بهما ، فلاتتبعوا الهوى أن تعدلوا ، وان تلووا أو تُعرضوا
فان الله كان بما تعملون خبيراً ] واته
: ئه‌ى که‌سانێک که بڕواتان هێناوه هه‌میشه به‌رده‌وام و پایه‌داربن له‌سه‌ر
دادپه‌روه‌رى و شایه‌ت بن بۆ خوا له‌سه‌ر هه‌ق ، هه‌ر چه‌ند ئه‌وشایه‌تى دانه
زیانى خۆتان یان دایک و باوکتان ، یان خزم و خوێشتانى تیابێت ، جا ئه‌و که‌سه‌ى
شایه‌تىیه‌که‌ى له‌سه‌ر ده‌درێت ده‌وڵه‌مه‌ند بێت یان هه‌ژار ، ئێوه له‌هه‌ق و
راستى لامه‌ده‌ن بۆ که‌سیان ، چونکه په‌روه‌ردگار له‌پێشتره و نزیکتره بۆ چاو
دێرى ئه‌وانه له‌ئێوه ــ واته مه‌ڵێن : ئه‌و که‌سه هه‌ژاره با ئێمه لایه‌نى
ئه‌و بگرین ، چونکه جارى وا هه‌یه هه‌قى ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌یه ، وه‌یان مه‌ڵێن
ئه‌و که‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده با ئێمه لایه‌نى ئه‌و بگرین چونکه جارى وا هه‌یه هه‌قى
هه‌ژاره‌که‌یه ، که‌واته هیچ شتێکى دنیایى نابێ کارتان تێبکات و له‌راست بێژى و
شایه‌تى دانى هه‌ق لاتان بدات ، وه‌مه‌که‌ونه شوێن هه‌واو ئاره‌زوو ، وه له‌هه‌ق
لامه‌ده‌ن ، جا ئه‌گه‌ر له‌هه‌ق لاتانداو رووتان وه‌رگێڕا ئه‌وه خوا ئاگاداره به‌وه‌ى
که‌ده‌یکه‌ن … وه هه‌موو
که‌س ڕوو به‌ڕووى کار و کرده‌وه‌ى خۆى ده‌بێته‌وه و پاداشتى خۆى وه‌رده‌گرێت .
دادوه‌رى و هه‌ق وتن :
Reviewed by سه‌ردێر
on
29 نوفمبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: