گەشتە بۆشایی ..لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير///خوای پەروەردگار دەفەرموێت:{يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ إِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَنْ تَنْفُذُوا مِنْ أَقْطَاڕ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ فَانْفُذُوا لَا تَنْفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَانٍ (33)} [الرحمن] واتە: ئەی گرۆی پەری و ئادەمیزاد! ئەگەر دەتوانن بە بەشەكانی
ئاسمانەكان و زەویدا دەرچن، ئەو كارە ئەنجام بدەن، دڵنیاش بن ئەو كارە بەهۆی دەزگای ماددی و توانای مەعنەوییەوە نەبێت ئەنجام نادرێت.
مرۆڤ بەدابەزینی لەسەر ڕووی مانگ گەورەترین دەستكەوتی زانستی و كرداری بەدەستهێنا، بەهۆی داهێنان و ئامێرە نوێیەكانەوە توانی بەسەر ڕووەكەیدا بڕوات و لە گەڕانەوەیدا نموونەی بەرد و خۆڵەكەی لەگەڵ خۆی بهێنێتەوە تاكو شییان بكاتەوەو توخمەكانی بزانێت.
زانستی نوێ دەڵێت مانگ (كە مرۆڤ بەهۆی كەشتی ئاسمانیەوە پێی گەیشتووە) تەنێكی بچوكی پاشكۆی زەوییە، وەك ئەوەیە یەكێك لەناوچەكانی بێت، كە (385000كیلۆمەتر) دەبێت، ئیتر بزانە ئەو دوورییە چەند كەمە بە بەراوورد لەگەڵ دووری بەشەكانی ئاسمانەكان كە دوورییەكانی لە زەوییەوە بەهەزاران ساڵی ڕووناكی دەبن؟
خێرایی ڕووناكی (300000 هەزار كیلۆمەترە لەچركەیەكدا)، دەبێت ڕووناكی لە خولەكێكدا چەند كیلۆمەتر ببڕێت، ئەی لە كاتژمێرێكدا... پاشان لە ڕۆژێكدا... لە مانگێكدا... لە ساڵێكدا؟! لە ساڵێكدا دوورییەك دەبڕێت بە ژمارە ئاماریەكانمان مەزەندە ناكرێت، بەڵكو ژمارەی فەلەكین... خەیاڵین...
تەحەددای بەدیهێنەر بۆ دەرچوونی بەدیهێنراوەكانی بە بەشەكاندا بەدوو ئاڕاستەیە:
1. ئاڕاستەی بەشەكانی ئاسمانەكان
2. ئاڕاستەی بەشەكانی زەوی
تێبینی دەكەین (ئاسمان) بە دەستەواژەی (كۆ) هاتووە، ئەوەش ئاماژەیەكی زانستی ورد و جوانە بۆ بوونی ژمارەیەك پێكهاتەی (بوونی) ئاسمانی لەم گەردوونە فراوانەدا، دروست وەك ئەوەی دۆزینەوە گەردوونییە نوێیەكان دەیسەلمێنن.
بەڵام زەوی بە (تاك) ناوی هاتووە، ئەوەش ئاماژەیە بەوەی زەوی لە پێكهاتن و سیفەتەكانیدا بەتەواوی نایاب و جیاوازە لەنێوان سەرجەم هەسارەكانی تردا. ئەمەش كتومت وێكچووی نوێترین زانیارییەكانی زانستی نوێیە.
ئیعجازی ئایەتەكە لە دەستەواژەی (إلاّ بِسُلطان)دایە، بەمانای ناتوانایی لە دەرچوون بە بەشەكانی ئاسمانەكان و زەویدا بەبوونی هێزێكی گەورە و زۆر مەزن نەبێت... ڕەنگە هێزی كێشكردنی زەوی بێت، پێدەچێت ئەو خێراییە بێت كە پێی دەجوڵێین، ناشكرێت لەخێرایی ڕووناكی نزیك ببێتەوە.
خەڵكی وەها گومان دەبەن مرۆڤ بە زانستەكەی توانیویەتی بە بەشەكانی ئاسماندا دەربچێت، ئەو كارەش بە هۆی (سُلطان)ی زانستەكەیەوە ئەنجام داوە. لێرە هەڵەكە لە(سُلطان)ـەكەدایە، كە وەها گومان دەبەن سوڵتانی زانست بێت، خۆی لەڕاستیدا سوڵتانی خوای پەروەردگارە كە لەشەوی میعراجدا پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) تێپەڕاند، چونكە هەر زاتی (الله)یە بەسەر ملكەچكردنی سوننەت و ڕێساكانی گەردووندا بەتوانا و دەسەڵاتدارە.
بەو پێیە، زانستی نوێ نەیتوانیوە بگاتە ئەو هەسارە و گەلەستێرانەی بەهۆی ئامێرەكان و تەلەسكۆبە گەردوونییەكانەوە ئاشكرای كردوون، ئەمەش لە ئەستەمبوونی بەزاندنی بەشەكانی ئاسمانن.
لە لایەكی تریشەوە، بۆ مرۆڤ ئەستەمە بتوانێت بەشەكانی زەوی ببەزێنێت، لەبەر ئەم هۆیانە:
گرنگترینیان، چەند بەرەو نێو زەوی بچین پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە تا دەگەینە كرۆكی زەوی، لەوێدا زەوی دەبێتە دۆزەخێك كە گەرمییەكەی دەگاتە (3000پلەی سەدی). ئیتر كام ئامێر دەتوانێت هەموو ئەو چینانە ببەزێنێت، لەگەڵ ئەو پلە گەرمییە زۆر بەرزەدا كە سەرجەم كانزا ڕەقە ناسراوەكان دەتوێنێتەوە!
گەر بەزاندنی بەشەكانی وشكایی توێكڵی زەوی هێندە گران و ئەستەم بێت، دەبێت حاڵەكە چۆن بێت بەگوێرەی بەشی دەریایی گۆی زەوییەوە؟ لەكاتێكدا كە ڕێژەی وشكایی زەوی (30%) یە و ئەوی تری هەمووی دەریا دایپۆشیوە.
مرۆڤ نەیتوانیوە قوڵایی دەریاكان ئاشكرا بكات تەنها لە سنوورێكی تەسكدا نەبێت، ئەوەش هۆیەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كۆمەڵێك فاكتەر كە گرنگترینیان زیادبوونی پەستانی هەوا و ئاو لەسەر كەسی نقوم بووی نێو قوڵاییەكان، هەر (16كیلۆمەتر) ڕۆچوون بۆ نێو دەریا ئەوا پەستانی بە ئەندازەی (1پەستانی كەش) زیاددەكات.
یەكێكی تر لە گرفتەكان نەمانی ڕووناكییە بەپلەپەندی، بەشێوەیەك كە لەقوڵایی (110مەتر)دا دەریا دەبێتە تاریكییەكی شەوەزەنگ ئاسا، لەو قوڵاییەدا پەستان لەسەر كەس و ئامێرەكان 12هێندەی پەستانی كەشە.
لە هەموو ئەوانەوە دەبینین كە تەحەدداكە هێشتا لەبەردەم هەموو مرۆڤایەتیدایە و تاكو ڕۆژیی دوایی بەردەوامە. ئەوەش ئیعجازێكی ئیلاهیە كە زانستی نوێ نەیتوانیوە بە (سُلطان)ی زانست و نوێترین ئامێرەكانی ڕووبەڕووی ببێتەوە.
گەشتە بۆشایی ..لهقورئاندا
Reviewed by سهردێر
on
11 نوفمبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: