گرينگيدانی ئيسلام به ئافره‌ت
الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبـى بعده ، أما بعد :
له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا له زۆرێك له ده‌سته‌واژه‌كانى ڕاگه‌ياندنه‌وه ئه‌وه‌مان به گوێدا ده‌درێت كه ئيسلام ئاينێكه سته‌مى له ئافره‌ت كردووه و بێبه‌شى كردووه له‌و مافانه‌ى كه پێويسته پێى بدرێت ، خاوه‌نى ئه‌م وتانه‌ش يان موسڵمانێكى ساويلكه‌ى تێنه‌گه‌يشتووى ته‌ڵقين كراوه ، يان دژه دينێكى ئاره‌زوو په‌رستى به پاره و پله و پايه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه ، ئه‌وه‌نده ئه‌و قسانه‌يان وه‌كو تووتى دووباره كردووه‌ته‌وه خه‌ريكه ئافره‌تانى موسڵمان تووشى گومان و دڵه ڕاوكێ بكه‌ن سه‌باره‌ت به ئايينه‌كه‌يان ، ئێمه‌ش له‌به‌ر مه‌ترسى وشوێنه‌وارى ئه‌و قسانه حه‌زمان كرد ئافره‌تان به به‌شێكى زۆر كه‌م له‌و مافانه ئاشنا بكه‌ين كه ئايينه‌كه‌يان پێى به‌خشيون و ئه‌وان لێى بێ‌ئاگان ، به هيواى ئه‌وه‌ى ئافره‌تان خۆشيان به‌شێك له‌و هه‌موو كاتانه‌ى كه به‌فيڕۆى ده‌ده‌ن ته‌رخان بكه‌ن بۆ تێگه‌يشتن له ئايينه‌كه‌يان ، چونكه به ڕاستى شه‌رمه‌زاريه بۆ مرۆڤ له سه‌رده‌مێكدا كه به سه‌رده‌مى زانست ناسراوه خاوه‌نى بيروباوه‌ڕێكى حه‌ق بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاره‌زاييه‌كى ( ئه‌گه‌ر چى كه‌ميش بێت ) له باره‌ى بيروباوه‌ڕه‌كه‌يه‌وه نه‌يبێت ، بۆيه داوامان له خوشكانى موسڵمانمان ئه‌وه‌يه :هه‌وڵى شاره‌زابوون بده‌ن له ئايينه‌كه‌يان ، بۆ ئه‌وه‌ى به پيلانى نه‌يارانى ئه‌م دينه حه‌قه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و له ئايينه‌كه‌يان لا نه‌ده‌ن .
به‌راوردێك له نێوان : مافه‌كانى ئافره‌ت له سه‌رده‌مى نه‌فامى و سه‌رده‌مى ئيسلام‌دا
- له‌سه‌رده‌مى نه‌فامى ( جاهيلى )دا خه‌ڵكى ڕقيان له ئافره‌ت بوو، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالأُنثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ ) ( سورة النحل : 58 ) . واته: خۆ ئه‌گه‌ر مژده‌ى بوونى كچ بدرێت به يه‌كێك له‌و نه‌فامانه ، ڕووى گرژ و تاڵ ده‌بێت و ڕه‌ش داده‌گيرسێت و سينه‌ى پڕ ده‌بێت له خه‌م و په‌ژاره .
ئافره‌تيان به سووك و بێ ڕێز ته‌ماشا ده‌كرد ، و هه‌ر به زيندوويه‌تى ده‌يانكرد به ژێر خۆڵه‌وه ، به‌ڵام ئيسلام هات ئه‌و كاره‌ى قه‌ده‌غه كرد ، و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد و ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر موسڵمانان فه‌رز كرد كه پێويسته ڕێز له ئافره‌تان بگرن و له گه‌ڵياندا چاك بن و مافه‌كانيان پێشێل نه‌كه‌ن ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( وَإِذَا الْمَوْؤُودَةُ سُئِلَتْ * بِأَيِّ ذَنبٍ قُتِلَتْ ) (سورة التكوير : 8-9 ) . واته: كاتێك كچى زينده به چاڵ كرا‌و پرسيارى لێده‌كرێت . به چ گوناهێك ، به چ تۆمه‌تێك كوژرا ؟! وه پێغه‌مبه‌رى خوايش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى: ” من عال جاريتين – بنتين – حتى يبلغا جا‌ء يوم القيامة أنا وهو كهاتين ” (رواه مسلم). واته: هه‌ركه‌سێك دوو كچ به خێو بكات تاوه‌كو پێ ده‌گه‌ن و بالغ ده‌بن ڕۆژى قيامه‌ت من و ئه‌و كه‌سه وه‌كو ئه‌م دوو په‌نجه‌يه – نزيكين له يه‌كه‌وه – .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى: ” من ابتلى من هذه البنات بشيء فأحسن إليهن كنَّ له سترا من النار ” (رواه البخارى ومسلم) . واته: هه‌ركه‌سێك خواى گه‌وره تاقى بكاته‌وه به پێ به‌خشينى كچ وه ئه‌ويش باش بێت له‌گه‌ڵياندا ( به جوانى به‌خێويان بكات و په‌روه‌رده‌يان بكات ) ئه‌وا سترى ده‌كه‌ن له ئاگر .
- له سه‌رده‌مى نه‌فامى پێش ئيسلام‌دا خه‌ڵكى ميرات ( ئه‌و پاره و ماڵه‌ى مردوو دواى خۆى به جێى ده‌هێڵێت ) نه‌يان ده‌دا به ئافره‌ت ئه‌گه‌ر چى شياوى وه‌رگرتنيشى بوايه ، به‌ڵام كاتێك ئيسلام هات به باش‌ترين شێوه به‌شه ميراتى ئافره‌تى ديارى كرد و مافى خۆى پێدا ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( لِّلرِّجَالِ نَصيِبٌ مِّمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَاء نَصِيبٌ مِّمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيبًا مَّفْرُوضًا ) ( سورة النساء: 7) . واته: پياوان به‌شيان هه‌يه له‌و شتانه‌دا كه باوك و دايك و خزمان به ميراتى له دوايان به جێ ده‌مێنێت، هه‌روه‌ها ژنانيش به‌شيان هه‌يه له‌و شتانه‌دا كه باوك و دايك و خزمان به ميراتى له دوايان به جێ ده‌مێنێت ، له كه‌م و زۆرى به‌شى هه‌ركه‌سێك ديارى كراوه و ده‌بێت بيدرێتى .
- له سه‌رده‌مى نه‌فامى پێش ئيسلام‌دا پياوان وه‌كو چۆن ماڵ و موڵكى مردوويان به ميراتى وه‌رده‌گرت به هه‌مان شێوه‌ش خێزانى كابراى مردوويان وه‌كو ميراتى بۆ خۆيان ده‌برد ، هه‌ر كه پياوه‌كه مرد پياوێكى تر ده‌هات پۆشاكێكى ده‌دا به سه‌ر ئافره‌ته‌كه‌دا و ده‌يوت: بوو به به‌شه ميراتى من هه‌روه‌كو چۆن ماڵه‌كه‌يم به ميراتى برد ، به‌ڵام ئيسلام ئه‌مه‌ى حه‌رام كرد ، خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَرِثُواْ النِّسَاء كَرْهًا )( سورة النساء: 9 ) . واته: ده‌با ئه‌وانه‌ش كه ( دوور نيه به‌م نزيكانه بمرن ) و نه‌وه‌ى لاواز و ساوايان له دوا به جێ بمێنێت ، خواناسى و ئايندارى بكه‌نه پيشه‌يان و گوفتارى چاك و به جێ بڵێن .
- له سه‌رده‌مى نه‌فاميدا پياو ڕێگر بوو له شووكردنى ئه‌و خێزانه‌ى خۆى كه ته‌ڵاقى داوه هه‌تاوه‌كو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى بۆ نه‌گێڕێته‌وه كه له‌سه‌ر ژنه‌كه خه‌رجى كردووه ، وه باوك كچه‌كه‌ى و برا خوشكه‌كه‌ى خۆى له شووكردن قه‌ده‌غه ده‌كرد ئه‌گه‌ر بيويستايه ، وه پياو خراپ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى ده‌كرد و ته‌ڵاقى نه‌ده‌دا تاوه‌كو فيديه‌ى پێ نه‌دايه . خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: ( وَلاَ تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُواْ بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلاَّ أَن يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُّبَيِّنَةٍ )(سورة النساء: 19 ) . واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه دروست نيه بۆتان ژنان به زۆر بكه‌نه ميراتى خۆتان و ده‌ستيان به‌سه‌ردا بگرن ( وه‌كو كه‌لوپه‌لى تر‌ى ناو ماڵ ) . وه فه‌رموويه‌تى: ( فَلاَ تَعْضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحْنَ أَزْوَاجَهُنَّ إِذَا تَرَاضَوْاْ بَيْنَهُم بِالْمَعْرُوفِ )( سورة البقرة : 232 ) . واته: ئێوه ( ئه‌ى كه‌س و كارى ژن ) مه‌بنه كۆسپ له ڕێگه‌ياندا ئه‌گه‌ر ويستيان شوو بكه‌نه‌وه به هاوسه‌ره‌كانيان ( ياخود ويستيان شوويه‌كى تر بكه‌ن ) ، كاتێك ئه‌وان له نێوان خۆيان‌دا ڕه‌زامه‌ندييان نواند به شێوه‌يه‌كى جوان .
- له سه‌رده‌مى نه‌فاميدا ئافره‌ت به ده‌ست سته‌مى مێرد و ڕه‌وشت خراپى و خراپ مامه‌ڵه‌كردنيه‌وه ده‌يناڵاند ، به‌ڵام كاتێك ئيسلام هات ئه‌مه‌ى قه‌ده‌غه كرد ، و فه‌رمانى به پياو كرد كه به شێوه‌يه‌كى ڕێك و پێك و جوان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئافره‌تداهاوژينيان له‌گه‌ڵدا به جوانى به‌رنه‌سه‌ر . بكات ، خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى : ( وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ )( سورة النساء: 19 ).واته: هاوژينييان له‌گه‌ڵدا به جوانى به‌رنه‌سه‌ر . وه فه‌رموويه‌تى: ( وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِى عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ )( سورة البقرة: 228 ) . واته: ژنان مافيان هه‌يه به‌سه‌ر پياوانه‌وه به وێنه‌ى ئه‌و مافانه‌ى كه بۆ پياوانه له‌سه‌ر ژنان به گوێره‌ى باو و نه‌ريتێك كه په‌سه‌نده له ئيسلام‌دا .
- له‌سه‌رده‌مى نه‌فاميدا عيدده‌ى ئافره‌ت له دواى مردنى پياوه‌كه‌ى يه‌ك ساڵ بوو ، به‌ڵام كاتێك ئيسلام هات ئه‌م ماوه‌يه‌ى كه‌م كرده‌وه و كردى به چوار مانگ و ده ڕۆژ ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا ) ( سورة البقرة : 234 ) .
- ئيسلام وه‌صيه‌تى كردووه به جوان ڕه‌فتارى و مامه‌ڵه‌ى باش له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا ، پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى : ” واستوصوا بالنسا‌ء خيرا ” ( متفق عليه ) .
وه فه‌رموويه‌تى ( صلی الله علیه وسلم ) : ” لا يفرك مؤمن مؤمنة إن كره منها خلقا رضى منها آخر ” ( رواه مسلم ) . واته: با پياوى بڕوادار ڕق و كينه له خێزانه بڕواداره‌كه‌ى هه‌ڵنه‌گرێت ، چونكه ئه‌گه‌ر ڕقى له ڕه‌وشتێكى بێت ، له ڕه‌وشتێكى تر‌ى ڕازيه .
وه فه‌رموويه‌تى ( صلی الله علیه وسلم ) : ” خياركم: خياركم لنسائهم ” ( رواه الترمذى وقال حديث حسن صحيح ) . واته: چاكترينتان : چاكترينتانه بۆ خێزانه‌كانيان .
وه فه‌رموويه‌تى ( صلی الله علیه وسلم ) : ” الدنيا متاع وخير متاعها المرأة الصالحة ” ( رواه مسلم ) . وه پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ديارى كردووه كه ئافره‌تى چاك كامه‌يه و هه‌ندێك له سيفه‌ته‌كانى له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا ديارى كردووه : ( إذا نظر إليها سرَّته وإذا أمرها أطاعته وإذا غاب عنها حفظته فى نفسها وماله ” (رواه أحمد والنسائي) . واته: ئه‌گه‌ر پياوه‌كه‌ى ته‌ماشاى بكات دڵخۆش ده‌بێت ، و ئه‌گه‌ر فه‌رمانى پێ بكات گوێڕايه‌ڵى ده‌كات ، و ئه‌گه‌ر لێى دوور بكه‌وێته‌وه ( بۆ نموونه پياوه‌كه بچێت بۆ سه‌فه‌ر ) ئابڕووى پياوه‌كه‌ى ده‌پارێزێت به پاراستنى خۆى وه ماڵه‌كه‌شى ده‌پارێزێت .
والحمد لله الذى بنعمته تتم الصالحات
نوسينى : دايكى عبدالله : وه‌رگێڕانى : دايكى ئيمان
گرينگيدانی ئيسلام به ئافره‌ت
Reviewed by سه‌ردێر
on
02 أكتوبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: