سووده پزیشكییه‌كانی ده‌ستنوێژ.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ دووپاتیده‌كاته‌وه، كه تێڕادانی ئاو له ده‌م له‌نه‌خۆشییه‌كانی پووك و هه‌وكردنی وهه‌روه‌ها كلۆربوونی ددانه‌كان ده‌مانپارێزێت ، هه‌روه‌ها ماسولكه‌كانی ده‌موچاو به‌هێزده‌كات و بۆری هه‌ناسه له هه‌وركردن ده‌پارێزێت. شتنی لووت هه‌ڵمژینی ئاو بۆ ناو لووتله میكرۆبه‌كانی ناوی ڕزگاری ده‌كات ..
هه‌تا ئه‌و كه‌سه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك پابه‌ند بێت به ده‌ستنوێژه‌وه به‌ته‌واوی لووتی له میكرۆب پاكده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش لووت له نه‌خۆشییه‌كان ده‌پارێزێت و ڕێگه له‌گوێزانه‌وه‌ی میكرۆب بۆ ناو بۆری هه‌وا ده‌گرێت. سه‌باره‌ت به شتنی ده‌موچاو ڕۆشنی به پێستی ده‌موچاو ده‌به‌خشێت و له میكرۆب و تهپوتۆزڕزگاری ده‌كات. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ الڵّهَ یُحِبُّ التَّۆّابِینَ ۆیُحِبُّ الْمُتَگَهِّڕینَ) [البقره: 222]. (خواى گه‌وره تۆبه‌كاران و كه‌سانی پاكی خۆشده‌وێت، ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆكیان پاكه) .. هه‌روه‌ها پزیشكه‌كان ده‌ڵێن شتنی ده‌ست و قاچ له‌گه‌ڵ ده‌ست لێخستنیان پێست له تووشبوون به كه‌ڕووی قاچ و ژماره‌یه‌ك له نه‌خۆشیی پێست له‌وشوێنانه‌ی له‌شدا ده‌پارێزێت. هه‌روه‌ها شتنی دهموچاوو ده‌ست و قاچ و ده‌ست لێخستنی ئه‌م شوێنانه وه‌ك چالاككردنێكی ده‌ماره‌كانی خوێن داده‌نرێت، بۆیه ئه‌م حاڵه‌ته كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر باری دهروونیدهبێت و دڵنیایی و ئارامی زیادده‌كات، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه له زۆرههڵچوونی ده‌رونی ناپه‌سه‌ند ڕزگاری ده‌بێت. ڕاستی فهرمووهپێغهمبهر(صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رموویه‌تی: (من توضأ فأحسن الوضوء خرجت الخطایا من جسده حتى تخرج من تحت أظافره)رواه مسلم .. (هه‌ر كه‌سێك ده‌سنوێژی به‌باشی گرت، ئه‌وا هه‌ڵه و تاوان له‌جه‌سته‌ی دێته ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت له‌ژێر نینۆكه‌كانیشیه‌وه) .
سووده پزیشكییه‌كانی ده‌ستنوێژ.
Reviewed by سه‌ردێر
on
02 أكتوبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: