دەرگاى یەک هەزار مزگەوتى ئەڵمانیا بەڕووى موسوڵمان و ناموسڵمانەکانیشدا دەکرێتەوە.
ماڵپەڕى ئێن٢٤ ئەڵمانى بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ٣ى تشرینى یەکەمى ٢٠١٦ هەردوو مەراسیمى یادى رۆژی یەکگرتنی ئەڵمانیا و کردنەوەى دەرگاى مزگەوتەکان تێکەڵبوون و دەرگاى یەک هەزار مزگەوتى ئەڵمانیا بەڕووى موسوڵمان و ناموسڵمانەکانیشدا دەکرێتەوە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەى بەوەشداوە، ناوی ئەم رۆژەشیان بە رۆژی "دەرگای کراوەی مزگەت" ناوە و بابەتی سەرەکی مشتومڕی زۆربەی کۆمەڵە و دامەزراوەکانی موسڵمانانی ئەڵمانیا بینینی کێشەی کۆچکردنە وەک تەحەدایەک و شانسێک.
هاوکات ئەیدان ئۆزگوز رێکخەری کاروباری خۆگونجاندنی بیانیان لە حکومەتی ئەڵمانیا، ئومێدی خواستووە کە ئەم رۆژە بۆ رەتکردنەوەی دژایەتی ئیسلام بەرز راگیرێت.
رۆژی دەرگای کراوەی مزگەوت لە ساڵی ١٩٩٧ە وە هەیە و لە لایەن ئەنجومەنی ناوەندی موسڵمانانی ئەڵمانیا پیشنیازکراوە ، بەڵام بەڕێوەچوونی ئەم چالاکییە لەگەڵ رۆژی یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا بەرێکەوت بووە.
لەم رۆژەدا دەرگای مزگەوتەکان بۆ موسڵمانان و هاوڵاتییە ناموسڵمانەکانی ئەڵمانیاش واڵایە کە دەتوانن سەردانیان بکەن و لە نزیکەوە بە ئیسلام ئاشنابن.
دەرگاى یەک هەزار مزگەوتى ئەڵمانیا بەڕووى موسوڵمان و ناموسڵمانەکانیشدا دەکرێتەوە.
Reviewed by سهردێر
on
03 أكتوبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: