news

گەر ئاژەڵمان سەربڕی ئایا ئاژەڵەكە هەست بە ئازار دەكات؟

نووسينى /سه‌روه‌ر حسن //نووسينگه‌ى ته‌فسير///زانست ئەو ڕاستییەی دۆزییەوە كە سەنتەرەكانی هەستكردن بەئازار لەكار دەوەستن ئەگەر كرداری خوێن بۆچوونیان بۆ ماوەی تەنها سێ‌ چركە وەستا، چونكە بە بەردەوامی پێویستی بە ئۆكسجینی خوێن هەیە.
لەوانەیە كەسێك بڵێت: چۆن دەڵێین ئەو ئاژەڵە هەست بە ئازار ناكات لەگەڵ ئەوەشدا كە دەبینین لەسەر بڕینەكەدا هەڵبەز و دابەز دەكات و دەجوڵێت و لوول دەخوات؟!ئەم جوڵە تایبەتییانەی ئاژەڵەكە هۆكارەكەی ئەوەیە كە كۆئەندامی دەماری تا ئەوكاتەش هەر زیندووە، كە تا ئەوكاتە زیندوویەتی تێدایە و تەنها ئاگاهی (وعی) لەدەستداوە، لەم حاڵەتەدا هێشتا گەرووی نەبڕدراوە و كۆئەندامی دەمار بە زیندوویەتی ماوەتەوە و بەمە ژیانیش لە ئاژەڵەكەدا دەمێنێتەوە.بەڵام ئەوەی كە ڕوودەدات لە كرداری سەربڕین بە شێوازی موسڵمانان ئەوەیە كە كۆئەندامی دەمار هەڵدەستێت بە ناردنی ئاماژە لە مۆخەوە بۆ دڵ بەوەی داوای خوێنی لێدەكات، چونكە خوێنی پێناگات، بەتەواوی وەك ئەوەی بانگ لە دڵ بكات و بڵێت: خوێنم لێ‌ بڕاوە! بەپەلە خوێنمان بۆ بنێرە، ئەی ماسولكەكان! یارمەتی دڵ بدەن بەخوێن، ئەی جەستە! خوێن دەربكە، چونكە مۆخ لە مەترسیدایە.لەوكاتەدا ماسولكەكان یەكسەر پەستان دروستدەكەن و جوڵەیەكی توند لە هەناو و ماسولكە دەرەكی و ناوەكییەكاندا ڕوودەدات، پەستانێكی توند دروستدەكات و هەموو ئەو خوێنەی تێیدایە دەنێرێتەوە بۆ دڵ، پاشان دڵ دوای پڕبوونی بەخوێن، بەخێرایی ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت و ڕاستەوخۆ خوێنەكە بۆ مۆخ دەنێرێت، بەڵام ئاشكرایە كە خوێنەكەی پێناگات و دەچێتە دەرەوەی لاشەی ئاژەڵەكە، بۆیە ئاژەڵەكە جوڵەیەكی تایبەتی تێدا دروستدەبێت. بەمجۆرە بە بەردەوامی پاڵ بە خوێنەكەوە دەنرێت تاكو لاشەی ئاژەڵەكە بەتەواوی لەخوێن ڕزگاری دەبێت، واتە ئەگەر بەڕێگایەكی دروست ئاژەڵ سەربڕدرا، ئەوا تەنها بۆ ماوەی سێ‌ چركە ژیانی تێدا دەمێنێت و ئەو جوڵە و هەڵبەزینەی لە شوێنەواری مانەوەی ژیانە لە كۆئەندامی دەماریدا، ئاژەڵە سەربڕدراوەكەش بەهیچ شێوەیەك هەست بە ئازار ناكات.

گەر ئاژەڵمان سەربڕی ئایا ئاژەڵەكە هەست بە ئازار دەكات؟ Reviewed by سه‌ردێر on 17 أكتوبر Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by بلۆگی ئاینی © 2015 - 2020
Powered By WordPress24x7

پەیوەندی کردن به‌ ئیمه‌یل

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.