سوودەکانی زیکری خوا.
نووسینی / هارون نوح طه
كتێبخانهی محوی
ئیمامی (إبن قیم)ی جوزی دەفەرموێ: زیکری خوا زیاتر لە سەد سوودو قازانجی ھەیە ھەندێکیان لە وانە:١- زیکری خوا شەیتان فڕێ دەدا، ڕاو دەندرێ.٢- خوای گەورە لەو کەسە ڕازی دەبێ کە زیکر دەکات.٣- خەفەتء غەمباری لە دلڕةقي لا دەبات.٤- خۆشیء شادی دێنێت بۆ دلڕء دەروون.٥- لاشەو دلڕ بە ھێز دەکات.٦- ڕووخسارو دلڕ ڕۆشەن دەکات.٧- ڕۆزی زیاد دەکات. ٨- سامء ھەیبەتء شیرنایەتیء جوانی دەبەخشێ بە خاوەنەکەی.٩- خۆشەویست دەبێ، کە گیانی إسلامء ئاینە.١٠- چاودێری خوا دروست دەکات تاکو دەیباتە پلەی (الإحسان) چاکە.١١- تۆبەو گەڕانەوە دروست دەکات.١٢- لە خوا نزیک دەکەوێتەوە.١٣- بەم زیکرە دەرگایەک لە دەرگایەکانی خواناسی بۆ دەکرێتەوە.١٤- شەرمی دروست دەبێ بۆ ژاتی خوا (جل جلالە).١٥- خوا باسی دەکات [فَاژْکُرُونِی ڕَژْکُرْکُمْ] (البقرە/ ١٥٢).١٦- ژیانی دڵی لێوە دروست دەبێ، واتە دەڵی زیندوو دەبآ.١٧- خۆراکی دلڕء گیانە.١٨- ژەنگی دلڕ لا دەبات.١٩- گوناحء تاوان دەسڕێتەوەو لایان دەبات.٢٠- نامۆیی بێگانەیی نامێنێ لە نێوان بەندەو خوا.٢١- بەم زیکرو تەسبیحاتە باس دەکرێ کاتێ لەناو ناخۆشی دایە.٢٢- بەندەکە لە خۆشیء شادیدا خوای ناسی، خوا ئەو دەناسێتەوە لە ناخۆشی.٢٣- لە عەزابی خوا ڕزگاری دەبێ .٢٤- دەبێتە ھۆی دلڕ ئارام بوونء ھاتنی ڕەحمەت، دابەزینی فریشتە بۆ سەری.٢٥- دەبێتە ھۆی پاراستنی زمانی لە غەیبەت، نەمیمی، قسەی پڕو پوچ ....ھتد.٢٦- کۆڕی زیکر، کۆڕی فریشتەیە، کۆڕی بێ ئاگایی گۆڕی شەیتانە.٢٧- خۆییء دانیشتوانی لەگەڵی دان بەختەوەر دەبن.٢٨- لە ڕۆژی پەشیمانی دڵنیا دەبێت لە پەشیمانی.٢٩- لەگەڵ گریانی بە تەنیا خوا لە ڕۆژی گەرماو ناڕەحەتی دەیحەسێنێتەوە.٣٠- سەرقاڵ بوون بە زیکری خوا دەبێتە ھۆی بەخشینی خوا زیاتر لە داواکاران.٣١- ئاسان ترین خواپەرستیە، کەچی لە ھەموو خواپەرستیەک گەورە ترە.٣٢- نەمامەکانی بەھەشتە.٣٣- ئەم بەخششەی دانراوە بۆ ئەو کەسانە کە زیکر دەکەن بۆ کارەکانی تر دانەندراوە.٣٤- دەبێتە ھۆی لەبیر نەچوونەوەی خواو دڵنیا دەبێ لەو لەبیر چوونەوەیە.٣٥- زیکری خوا بۆك
ی دەڕوات لەسەر جێگای، لە بازاڕ، لەماڵ، لە ساغی لە نەخۆشی ....ھتد.٣٦- ڕۆشناییە لە دنیاو لە نێو گۆڕەوەو لە ڕۆژی قیامەت.٣٧- لە نێو دلڕ کەمء کەسریء نوقسانی ھەیە بە زیکری خوا نەبێ لا ناچێ.٣٨- جیا کراوەکان کۆ دەکاتەوە، کۆکراوەکان جیا دەکاتەوە، دووران نزیک دەکاتەوە، نزیک دوور دەکاتەوە.٣٩- دلڕ بێدار دەکاتەوە لە خەوی غەفلەت، بۆ بە خەبەرھێنانی بۆ سوننەت.٤٠- بەرووبومەکەی ناسینی خوایە.٤١- زیکر کەر نزیک دەکاتەوە لە زیکر کراو، واتە لەگەڵ خوا دەبێ.٤٢- بەرامبەر بە ئازاد کردنی گەردەنە، بە بەخشینی ماڵ، بە جیھاد.٤٣- سەری شوکرو سوپاسە، کەسێ سوپاسی خوا نەکات زیکریشی ناکات.٤٤- لە ھەموو کەسێ بەڕێز تر دەبێت، تاکو زمانی تەڕ بێ بە زیکری خوا.٤٥- دلڕ ڕەقی لا دەبات.٤٦- چارەسەری نەخۆشی دلڕ دەکات، واتە: دەرمانی دڵە.٤٧- بنچینەی دۆستایەتی خوایە.٤٨- خواو فریشتەکانی ڕەحمەت دەبارێننەسەری سەری.٤٩- دەبێتە ھۆی نیشتەجێ بوونی لە بەھەشت.٥٠- خوای گەورە خۆی ھەڵدەکێشێ لەسەر فریشتەکانی بەو کەسەی کە زیکر دەکات( ).سهرچاوه:
مالپهری قورئان
سوودەکانی زیکری خوا.
Reviewed by سهردێر
on
26 سبتمبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: