تکایە لە منداڵ توڕە مەبن لەسەر شتێک کە نایزانێ؟!
منداڵێكی چوار ساڵان بۆ یەكەمجار لەگەڵ برایەكی نۆ ساڵانی بۆ نوێژكردن چووە مزگەوت، لە كاتی نوێژەكەدا بەهۆی یاریكردنی براكەیو منداڵانی ترو هاتوچۆكردنیان نوێژخوێنەكانیان بێزاركرد، دوای نوێژەكە كابرایەك زۆر تووڕە بوو، بە گۆچانەكەی دوای منداڵەكان كەوتوو لێیدان، لەو كاتەدا منداڵەكە زۆر ترساو بە گریانەوە ڕایكردە دەرەوەی مزگەوتەكەو تا ئەو ڕادەیەی هەرگیز ئامادە نەبوو بچێتە ئەو مزگەوتەو هیچ مزگەوتێكی تریش، تەنانەت بە ناوهێنانی مزگەوت ترس دایدەگرت!
گەر بە ئامۆژگاری و قسەی خۆش منداڵەکانمان فێربکەین ئەوا خۆشەویستی مزگەوتیان لەلا دروست دەبێێت.وە بە پێچەوانەوە منداڵەکانمان وایان لێدێت هەرگیزاو هەرگیز پێ نەخەنە مزگەوتەوە.
گەر بە ئامۆژگاری و قسەی خۆش منداڵەکانمان فێربکەین ئەوا خۆشەویستی مزگەوتیان لەلا دروست دەبێێت.وە بە پێچەوانەوە منداڵەکانمان وایان لێدێت هەرگیزاو هەرگیز پێ نەخەنە مزگەوتەوە.
تکایە لە منداڵ توڕە مەبن لەسەر شتێک کە نایزانێ؟!
Reviewed by سهردێر
on
26 سبتمبر
Rating:
ليست هناك تعليقات: