مژدەیەك بۆ قوتابیان
مژدەیەك بۆ قوتابیانی زانستی شەرعي لە کوردستان و عێراق :* بە یارمەتی خوای پەروەردگار رۆژی ئەم چوار شەمەیە بەرواری 30/1/2019 لە مزگەوتی بەهەشت کاتژمێر 9ی سەر لە بەیانی تاوەکو 3ی پاش نیوەرۆ ئەم چەند کتێبەی خوارەوە دەخوێندرێنەوەو اجازەش دەدرێت بەو کەسانەی کە بەشداری دەکەن و بە راستەوخۆ ، هەروەها بە رێگاکانی پەخش کردن لە سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان (تێلیگرام +فیسبوک ) :1 / الأربعون القرآنية .2 / الأربعون النووية .3 / الأذكار والآداب .4 / الأصول الثلاثة + القواعد الأربع + نواقض الإسلام .5 / المقدمة فيما على العبد أن يعلمه + المنيرة في مهم علم السيرة + الخلاصة الحسناء + الآداب العشرة لشيخنا صالح العصيمي .* وە هەموو ئەم كتێبانە پێشنیار دەکرێن بۆ لەبەرکردن و لە سەرەتای مانگی چوار تاقیكردنەوەیەك دەكرێت بۆ ئەو كەسانەی كە ئەم كتێبانەیان لەبەر كردووە .تێبینی :/١ - (10) كەسی یەكەم لە تاقیكردنەوەكە خەڵات دەكرێن (إن شاء الله) ، وە سێ کەسی یەکەم سەفەری عمرەیان بۆ ئەنجام دەدرێت ان شاء الله .تێبنی 2/ هەر بەرێزێک ئەم کتێبانەی هەیە با لە ئەگەڵ خۆیدا ئامادەی بکات بۆ رۆژی دیاری کراو ، وە هەر فێرخوازێک کتێبی نەبێت ئەوا لە مزگەوت کتێب وەردەگرێت .گوێگرتن و وەرگرتنی اجازە لەم کتێبانە دەرفەتێکی زێڕینەو پێویستە لە دەست نەدرێت
.
مژدەیەك بۆ قوتابیان
Reviewed by kurdistan -
on
28 يناير
Rating:
ليست هناك تعليقات: